ڕاوێژكاری یاسایی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق دادوه‌ر مونیر حه‌دار ئاشكرای كرد، كه كۆی سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ی له 2003ه‌وه تا ئێسته له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه دزراوه، ده‌گاته سه‌رووی تریلیۆنێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق له زاری مونیر حه‌داد
گواستییه‌وه، كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره گیراوه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و تا ئێسته ژماره‌ی كۆتایی سه‌رجه‌م گیراوان نییه، چونكه به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوونه، هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاران و گرتنیان به‌رده‌وامی هه‌یه، تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كان ئێسته ددانیان به ورده‌كارییه‌كان ناوه و سه‌ركرده‌كانی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ناهی و دادگه‌یش فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رده‌كه‌ن و ده‌سبه‌جێ ده‌گیرێن.
زیاتر گوتی، به‌شێك له داواكراوان هه‌وڵی هه‌ڵاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و په‌نابردن بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵمان هاوئاهه‌نگه و تا ئێسته هه‌شت تۆمه‌تباری ڕاده‌ست كردووین.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی مونیر حه‌داد گوتی، لیستی تۆمه‌تباران گه‌وره به‌رپرسانی ئێسته و پێشوو و په‌رله‌مانتارانی تێدایه و تاوانه‌كانیشیان ته‌نیا بریتییه نییه له دزینی پاره، به‌ڵكوو هه‌ڵئاوسانی سامانی دارایی ناسروشتی ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته خانه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له یاسا و ئه‌مه‌یش تاوانێكی گه‌وره‌تره.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هاوسه‌ری یه‌كێك له گیراوان زه‌وییه‌كی به پێنج ملیۆن دۆلار كڕیووه و ئه‌مه پاره سپیكردنه‌وه‌یه، چونكه گه‌وره‌ترین ڤێلا له پاریس یان له ئه‌مسته‌ردام به‌و پاره‌یه ده‌كرێ یان ده‌توانی بنیاتی بنێیت، جیا له‌وه‌یش هه‌ریه‌ك له‌و به‌رپرسانه‌ی گیراوان خاوه‌نی زیاتر له 50 زه‌وی و خانوون كه به ناوی خۆیان و ماڵباته‌كه‌یان تۆماركراوه. سه‌رۆك وه‌زیران سووره له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان و هه‌ڵمه‌تی گرتنیشیان به‌رده‌وامی هه‌یه.