دوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایان كرد، كه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێكه ناردنی دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عێراق وه‌ستاوه، وه‌ك ئامرازێكی گوشاركردن له‌سه‌ر به‌غدا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تاران، به‌ڵام ئێسته ئه‌مه‌ریكا له ڕێی ئاسمانییه‌وه چه‌ند جارێك بڕێكی زۆر دۆلاری گه‌یاندووه‌ته عێراق.
له مانگی نیسان/ئه‌پریلی ڕابردوو، تره‌مپ فه‌رمانی به وه‌ستاندنی ناردنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی عێراق به دۆلار بۆ به‌غدا كرد، چونكه له دوای 2003ه‌وه پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی عێراق ده‌چێته سه‌ر هه‌ژمارێكی بانكی له بانكی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا و واشنتنیش كاروان كاروان ئه‌و پاره‌یه به ڕێگه‌ی ئاسمانی بۆ به‌غدا ده‌گوازێته‌وه، هۆكاری ڕاگرتنه‌كه‌یشی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق بوو له ئێران، له‌وكاته‌ی ململانێ و پێكدادان و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رده‌وامی هه‌بوو.
هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بوودی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق و موزهیر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق بۆ
نیویۆرك تایمز دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه و ئێسته ناردنی دۆلار له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ به‌غدا به ته‌واوی ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه باس له بڕی دۆلاری گه‌یه‌نراو و چه‌ند كاروان گه‌یشتووه‌ته به‌غدا نه‌كردووه، به‌ڵام پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی تره‌مپ گلۆپی سه‌وزی بۆ ناردنی دۆلار بۆ به‌غدا ده‌ركردووه و پرۆسه‌كه‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و ده‌بێت.