كـۆڕبـەنـدێـكـی ئـابـووری و وەبـەرهـێـنـان لـە نـێـوان كـوردسـتـان و ئـیـسـپـانـیـا لـە هـەولـێـر ساز دەكرێ‌

:: AM:08:44:03/07/2026 ‌
لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئیسپانیا، د.مـحـەمـەد شـوكـری سـەرۆكـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان لـە بـاڵاخـانـەی وەزارەتـی ئـابـووری و بـازرگـانـی لەگـەڵ خـوان لـویـس بـەڕێـوەبـەری گـشـتـی دیـوان و ڕاوێـژكـارانـی وەزارەتـی نـاوبـراو كـۆبـۆوە.

لـە كـۆبـوونـەوەكـەدا سـەرۆكـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان ژیـنـگـەی لـەبـاری وەبـەرهـێـنـان و ئـاسـانـكاری و یـاسـا و ڕێـنـمـایـیـەكـانـی بـۆ وەبـەرهـێـنـانـی بـیـانـی شـیكـردەوە، پـێـڕاگـەیـانـدن كـە دەرگـاكـانـی وەبـەرهـێـنـان بـۆ وەبـەرهـێـنـەر و سـەرمـایـەدارانـی ئـیـسـپـانـی كـراوەیـە و بـۆ ئـەم مـەبـەسـتـە پـاڵـپـشـتـی خـۆی و فـەرمـانـگـەكـانـی وەبـەرهـێـنـانـی بـۆ دووپـات كـردنـەوە.

لـە بـەرامـبـەردا خـوان لـویـس وێـڕای خـۆشـحـاڵـی خـۆی سـتـافـەكـەی بـە سـەردانـی شـانـدی هـەرێـم، هـاوكـات دووپاتی لـە بـەهـێـزكـردنـی پـێـوەنـدیـیـە ئـابـووری و بـازرگـانـیـیەكـانـی لـەگـەڵ هـەرێـمـی كـوردسـتـان كـردەوە، ئـامـادەیـیـان نـیـشـانـدا لـە هـانـدانـی وەبـەرهـێـنـەرانـی وڵاتـەكـەیـان بـۆ كـاری وەبـەرهـێـنـان و بـازرگـانـی سـەردانـی كـوردسـتـان بـكـەن.

د.محەمەد شوكری بە "وشە"ی گوت، هـەر لـە كـۆبـوونـەوەكـەدا پـێـشـنـیـاری ڕێـكـخـسـتـنـی كـۆڕبـەنـدێـكـی ئـابـووری، وەبـەرهـێـنـان، و بـازرگـانـی لـە هـەولـێـر لـە نـێـوان سـەرمـایـەدارانـی هـەردوولا كـرا، بـڕیـاریـانـدا هـەنـگـاوەكـانـی پـێـویـسـت بـۆ ئـەنـجـامـدانـی كـۆڕبـەنـدەكـە لـە مـاوەیـەكـی نـزیـكـدا بـگـیـرێـتـەبـەر.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لـە ئـیـسـپـانـیـا لـەگـەڵ سـەرۆك و  جـێـگـر و بـە شـێـك لـە  ئـەنـدامـانـی دەسـتـەی ژوورەكـانـی بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی ئـیـسـپـانـیـا لـە مـەدریـد كـۆبـۆوە.

دووپاتی كردەوە كە بـاس لـە پـەرەپـێـدانـی پـێـوەنـدیـیـە ئـابـووری و فـراوانـكـردنـی ئـاڵـوگـۆڕی بـازرگـانـی نـێـوان هـەرێـمـی كـوردسـتـان و وڵاتـی ئـیـسـپـانـیـا كـرا.

وشە/ فەیسەڵ شێخانی 



وشە - وشه‌