وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دا كە وەك خۆی دەڵێت، مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزینە لە هەرێمی كوردستان.
بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین و كۆنترۆڵكردنی نرخەكەی، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، لە نووسراوێكدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، ڕێگە بە هاوردەكردنی بەنزین دراوە و پێویستە لە بازگەكان هەموو كاتێك بە بەردەوامی ئاسانكاریی بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەنزین بەپێی كوالێتی سامانە سروشتییەكان بۆ ناو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هاوردە بكەن و خواستی بازاڕ وەك پێوست دابین بكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە كە مانگێك زیاتر دەبێت نرخی بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك بەنزینی نۆرماڵ نرخەكەی سەرووی هەزار و 175 دینارە و جۆرەكانی تر گرانترن.