بەهۆی بەرزبوونەوەی پەلەكانی گەرماوە، نرخی هێلكە بەراورد بە یەك مانگی رابردوو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.
لەبارەی دابەزینی نرخی هێلكە فیراز سدیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ، بە"وشە"ی راگەیاند، "هۆكاری نزمبوونەوەی نرخی هێلكە دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی هاوین و كەمیی خواست لەسەری، لە وەرزی گەرمادا هێلكە كەم دەخورێت.
باسی لەوەش كرد، تەنانەت لە ناوچەكانی تری عێراق و توركیا و ئێرانیشدا خواست لەسەری كەم بووە، ئەوەش هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە.
"لە هەرێمی كوردستان 65 كێڵگەی پەلەوەر هەن، بەرهەمی رۆژانەیان 25 هەزار كارتۆن هێلكەیە كە پێویستی ناوخۆی هەریم رۆژانە لەم وەرزەدا تەنیا حەوت هەزار كارتۆنە.