لە هەولێر پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون بە گوژمەی 105 ملیۆن دۆلار دەست پێ‌ دەكات

:: AM:10:28:06/07/2026 ‌
بڕیارە هەفتەی داهاتوو، دەست بكرێت بە دروستكردنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون بە گوژمەی 105 ملیۆن دۆلار، ئەو پڕۆژەیە مۆڵەتی فەرمی لە دەستەی وەبەرهێنان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی تەمووز، لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پڕۆژەی وەبەرهێنانی "گۆڵدن تاوەرز" لە هەولێردا هاتووە، كۆمپانیای (كۆڵدن ماونتنز) خاوەنی پڕۆژەی "گۆڵدن تاوەرز" (Golden Towers) ڕادەگەیەنێت، پڕۆژەكە بە فەرمی مۆڵەتی وەبەرهێنانی سەربەخۆی ژمارە (1660) ی لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی هەولێرەوە پێ بەخشراوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، دەستپێكردنەوەی كاری ڕاستەقینە لە شوێنی پڕۆژەكەدا لە ڕۆژی چوارشەم 15ی تەمووز دەبێت، بەشێوەیەك كە ئامێرەكان و گرووپی ئەندازیاری و تەكنیكییەكان دەستبەكار دەبن بۆ كاركردن لەسەر پڕۆژەكە بەپێی خشتە كاتییە پەسندكراوەكان و بە بەرزترین ئاستی تواناوە.

روون كراوەتەوە، ئەو پڕۆژەیە لە ڕێگەی دابینكردنی سەتان هەلی كار بۆ گەنجان و شارەزایانی ئەندازیاری و تەكنیكی ناوخۆیی لە هەولێر دەبێت، لەگەڵ پابەندبوون بە كوالێتی و بەردەوامی لێهاتوویی جێبەجێكردنی نوێترین تەكنەلۆجیای بیناسازیی هاوچەرخ، بە بەرزترین پێوەرەكانی سەلامەتی جیهانی.




وشە - رامیار جەواد