هەژماری من: بڕۆن بۆ كارتەكانتان

:: PM:05:46:06/07/2026 ‌
بۆ ئەم مانگەی 100 هەزار كارتی بانكیی خانەنشینان ئامادەیە، پڕۆژەی هەژماری من داوا لە خانەنشینان دەكات تا 31ی ئاب كارتەكیان وەربگرنەوە. 

هەژماری من رای گەیاند، ئەو خانەنشینانەی كارتەكانیان ئامادەیە كورتەنامەیەكیان لەلایەن پڕۆژەی "هەژماری من" بۆ دەنێردرێت، هەر كەسێك ئەم كورتەنامەیەی پێ بگات، پێویستە بە زووترین كات سەردانی ئەو بانكە بكات كە لە كورتەنامەكەدا بۆی دیاریكراوە، بۆ وەرگرتنەوەی كارتە بانكییەكەی. 

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە تا 31ی ئابی 2026، مۆڵەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دراوە بۆ تەواوكردنی خۆتۆماركردن و وەرگرتنی كارتی بانكی پڕۆژەی "هەژماری من"، پێش ئەوەی مووچەكانیان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بوەستێنرێت.

پڕۆژەی "هەژماری من" پڕۆژەی نووسینگەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستانە بۆ بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران، ئێستە مووچەخۆر لە هەر شوێن و لە هەركاتێك بێت پارە دێتە سەر هەژمارەكەی و دەتوانێ‌ رایبكێشێ‌.


وشە - وشه‌