سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاشكرای كرد، كه بڕیاری پێداچوونه‌وه و ڕێوشوێن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی گشتی بازرگانی ئۆتۆمبێل ده‌ستی پێ كردووه، كه به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه ده‌بوو 800 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری جۆری "MAN" ڕاده‌ستی وه‌زاره‌ته‌كه بكات، به‌ڵام ئێسته ده‌ركه‌وتووه كه فێڵ و گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كه هه‌یه و كۆمپانیایه‌كه به بڕی 160 ملیۆن دۆلار گرانتر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌هێنێت.
وه‌زاره‌تی
به‌رگری فه‌رمانی داوه كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به هیچ شێوه‌یه‌ك له كۆمپانیاكه وه‌رنه‌گیرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاره‌داركردن و گواستنه‌وه‌ی ئاگه‌دار كردووه، تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه یان كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئۆتۆمبێله‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كان وه‌رمه‌گرن.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ویستوویه‌تی بیانكڕێت، نرخی هه‌ر یه‌كێكیان له بازاڕ 120 تا 150 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه، به‌ڵام كۆمپانیاكه له گرێبه‌سته‌كه هه‌ر دانه‌یه‌كی به 350 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌ژمار كردووه، واته له هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بڕی 200 هه‌زار دۆلار زیاتری حساب كردووه.
هاوكات وه‌زاره‌ت بڕیاری داوه پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریده‌ده‌ری سوپاسالاری عێراق بۆ كاروباری میری بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی داوه گرێبه‌سته‌كه به‌مشێوه‌یه واژووی له‌سه‌ر بكرێ و بڕوات و ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كانی به وردی ئه‌نجام نه‌داوه.
له نێو وه‌زاره‌تی به‌رگری بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گرێبه‌سته‌كان و فرۆشتن و كڕین و گواستنه‌وه پێكبهێنرێ و كاره‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌ن.