هۆكاری نەهاتنی مووچە ئاشكرا كرا

:: PM:02:25:07/07/2026 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری عێراق، هۆكاری نەناردنی مووچە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، پارەی كاشم لە بەردەست نییە، بۆیە نەمتوانیوە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بنێرم.

ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە پرسی بودجەی ساڵی 2027 هەبوو.

لە كۆبوونەوەكەدا میوانداریی فالح ساری وەزیری دارایی عێراق كرابوو، لە بەرانبەر هۆكاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بە پەرلەمانتارانی كوردی گوتووە، پارەی كاشم لە بەردەستدا نییە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە تا ئێستە مووچەی مانگی شەشم بۆ نەناردوون.

بەگوێرەی زانیارییەكانیش، لە بانكی ناوەندی هەولێر پارەی كاش هەیە، بەڵام بەغدا رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بۆ مووچەی هەرێم نەداوە.

كێشەی نەختینە لە بانكی ناوەندی بەغدا لە هەرێم نییە، بەڵام ناتوانرێ دەستكاری پارەكە بكرێت بۆ ئەوەی كێشە بۆ بانك دروست نەبێت.



وشە - رامیار جەواد