موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی عێراق بۆ كاروباری دارایی دووپاتی دەكاتەوە، عێراق بەشی 12 مانگ یەدەگی دراوی بیانی هەیە، ئەمەیش چوار هێندەی پێوەری نێودەوڵەتییە كە تەنیا بۆ سێ مانگە.
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، موزهیر محەمەد ساڵح سەرنجی لەسەر كەمبوونەوەی یەدەگی دراوی بانكی ناوەندی عێراق داوە و دەڵێ، "هێشتا مایەی دڵنیاییە".
یەدەگی بانكی ناوەندی عێراق لە كۆتایی 2023 گەیشتە 111 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، كەچی لە 2024 وە بەرەو دابەزین دەچێت، سەرەتا گەیشتە 100 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، دواتر لە كۆتایی 2025 گەیشتە 97 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار. لە كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە 97 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار جێگیر بووە. وێڕای ئەوەی یەدەگەكە بەرەو دابەزین رۆیشتووە، كەچی شارەزایان و راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی عێراق دووپات لەسەر ئەرێنی یەدەگەكە دەكاتەوە.
موزهیر محەمەد ساڵح دەڵێ، "بەگوێرەی پێوەری نێودەوڵەتی یەدەگی عێراق لە سنووری دڵنیاییە، چونكە هێندەی داهاتی 12 مانگە، كەچی پێوەری نێودەڵەتی ئەوەی دیار كردووە كە دەبێت هێندەی داهات و خەرجی سێ مانگ.