ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه نزیكه‌ی 63 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئێران ئێسته له نێو كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان بوونیان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی كڕیاره‌وه له نێو ده‌ریا گیریان خواردووه.
ئاژانسه‌كه پشتی به داتاكانی كۆمپانیای فۆرتیكسا به‌ستووه و كه پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و بڕه نه‌وته زۆره‌ی ئێران له‌سه‌ر چه‌ندان كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر بوونی هه‌یه و له ئاوه‌كانی كه‌نداو و باشووری ئاسیا گیریان خواردووه و هیچ ئاراسته‌یه‌كیان دیاریی نه‌كردووه تا بۆی بڕۆن، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه كه ئێران تا ئێسته هیچ كڕیارێكی بۆ كڕینی نه‌وتی نێو ئه‌و كه‌شتیانه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
گیرخواردنی ئه‌و 63 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌ی ئێران له ده‌ریا له كاتێكدایه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر نه‌وتی ئێرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و جارێكی تر سزاكانی به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته سه‌پێنرانه‌وه، به‌هۆی پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و یاداشتی لێكگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوو وڵات.
به سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران، ئه‌و بڕه زۆره‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته تووشی گرفتی گه‌وره ده‌بێته‌وه، چونكه به گوێره‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر وڵاتێك نه‌وت له ئێران بكڕێت، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزا و گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات زۆرینه‌ی ڕه‌های وڵاتان نه‌وت له ئێران نه‌كڕن و ئه‌و بڕه زۆره‌ی نه‌وتیش له نێو كه‌شتییه‌كان له ده‌ریا بمێنێته‌وه.