بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی هۆشداریی بە بریكارەكانی خۆراك دەدات

:: AM:09:05:08/07/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و خۆراكی سلێمانی، دواین هۆشداریی دەداتە بریكارەكانی خۆراك بۆ هێنانی پارەی سەبەتەی چوارەمی خۆراك و ماوەی دوو رۆژ مۆڵەتیان پێ دەدات.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، ئاگاداری بریكارەكانی بنكەكانی 265، 266 ی ناو شار دەكەنەوە كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراكی سلێمانی بكەن لەمڕۆ چوارشەم هەشتی تەمووز، بۆ رادەستكردنی بڕی پارەی سەبەتەی خۆراكی چوارەم بۆ ساڵی 2026 بە داتای مانگی حوزەیران، تەنیا دوو ڕۆژ مۆڵەتیان دەبێت.

باسی لەوەش كردووە، بڕی پارەكە بەشێوەی كاش وەردەگیرێت لەلایەن بانكی جنووبی ئیسلامی، لەگەڵ هێنانی كارتی بانكی و هێنانی كۆپییەك لە كارتی نیشتمانی.

هۆشداریش دەدات لەوەی هەر بریكارێك لە ماوەی دیاریكراودا ئامادە نەبێت، بۆ هەر ڕۆژێك دواكەوتن بڕی 25 هەزار دینار غەرامە دەكرێت، دەبێت ئەم بڕیارە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت لەسەر بڕیاری بەغدا.

هاوكات باسی لەوەش كردووە، ئاكاداری بریكارەكانی بنكەكانی 263 تا 264 دەكەنەوە كە ئەمڕۆ چوارشەم، دوا مۆڵەتی رادەستكردنی بڕە پارەی سەبەتەی خۆراكی چوارەمە، ئەگەر بكەوێتە سبەینێ پێنجشەم غەرامە دەكرێن.



وشە - سۆران عەزیز