تمەن هاڕەی كرد

:: PM:12:18:08/07/2026 ‌
دوای پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەكانی نێوان تاران و واشنتن، بازاڕەكانی دراوی هەژاندووە، تمەن لە بازاڕدا بە تەواوەتی هاڕەی كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی تەمووز، كەیفی خۆشناو گوتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بازاڕ بەهۆی هێرشەكانی شەوی رابردووەوە گۆڕاوە و دۆلار و تمەن و دینار نرخیان گۆڕاوە.

 ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم جۆرە گرژییانە كاریگەریی خێرا لەسەر بازاڕی دراو دروست دەكەن، ئێستە لە بازاڕی هەولێر 100 دۆلار بەرانبەر 153,750 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، ئێستە بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتووەتە 18 ملیۆن تمەن لە بازاڕەكانی ئێران، ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ‌ بەهای 100 دۆلار بەرانبەر 17,100,000 تمەن بووە.

هاوكات لە بازاڕی هەولێر لە بەهای 100 دۆلار بەرانبەر تمەن گەیشتە 15 ملیۆن و 800 هەزار تمەن، ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ بە 14 ملیۆن و 300 هەزار تمەن بوو.

لە بەیانی ئەمڕۆوە هۆكاری سەرەكیی دابەزینی بەهای تمەن، بۆ هێرشە درۆنی و مووشەكییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا دەگەڕێتەوە كە لە بەندەر عەباس و نزیك گەرووی هورمز ڕوویان داوە.


وشە - رامیار جەواد