یەكێك لە كێشەكانی عێراق ئەوەیە پارەی فرۆشتنی نەوتەكەی لە حیسابێكی بانكی لە ئەمەریكا دادەنرێت و لەوێوە دۆلاری بۆ رەوانە دەكرێت، هەواڵەكانی باسی ئەوەیان كرد كە ئەمەریكا وەك گوشارێك بۆ سەر عێراق دۆلار رەوانە ناكات، رۆژنامەیەكی ئەمەریكی دووپاتی كردەوە كە عێراق بە مەرجەكانی ئەمەریكا بەرانبەر بە بەردەوامیی هاتنی دۆلار رازی بووە.
رۆژنامەی
"وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریكی لە ژمارەیەك بەرپرسی ئەمەریكی و عێراقی گواستووەتەوە كە عێراق بە مەرج و رێككارییە نوێكانی ئەمەریكا بۆ رێگرتن لە گەیشتنی دۆلار بۆ ئێران و میلیشیاكانی رازی بووە، ئەوەش لە بەرانبەر لابردنی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئەو هەڵپەساردنی رەوانەكردنی دۆلاری چوار مانگە بەسەر عێراقی سەپاندووە، بەڵام بەپێی سەرچاوەكە ئاژانسی "رۆیتەرز" نەیتوانیوە دووپات لە دروستیی هەواڵەكە بكاتەوە.