ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه وڵاتانی ئه‌وروپا به دووری نازانن كه ڕازی بن به پێدانی باجی تێپه‌ڕین به گه‌رووی هورمز به ئێران، ئه‌گه‌ر هاتوو باجدانه‌كه خۆبه‌خشانه بێت و هاوشێوه‌ی نموونه‌ی گه‌رووی مه‌له‌كا بێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ده‌سته‌به‌ری ده‌سه‌لامه‌تی كه‌شتیوانییه له ناوچه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی گرژییه‌كان به‌رده‌وام ڕوو له په‌ره‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، كه ئه‌وروپا پێشنیازی دۆخێكی هاوشێوه‌ی گه‌رووی مه‌له‌كا بۆ گه‌رووی هورمزیش ده‌كات، كه‌شتییه‌كان ئازادانه به گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕ ده‌بن و مه‌رج نییه باج له به‌رانبه‌ر تێپه‌ڕین بده‌ن، به‌ڵام كۆمپانیا و وڵاتان خۆبه‌خشانه پاره ده‌خه‌نه ناو سندووقێكه‌وه كه یارمه‌تی وڵاتانی كه‌ناراوی گه‌رووی مه‌له‌كای پێ ده‌درێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه پێشتر سوڵتاننشینی عومان ئه‌و پێشنیازه‌ی له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی یاسایی به‌ریتانیا خستووه‌ته ڕوو، ئاماده‌ییشی ده‌ربڕیووه كه شاره‌زایانی یاسایی خۆی ڕه‌وانه‌ی تاران بكات، تا گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه له گه‌رووی هورمز بكه‌ن.
له دوای هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، تاران گه‌رووی هورمزی داخست و ئێسته‌یش ئاماده نییه دۆخی گه‌رووی هورمز وه‌ك كاتی پێش هێرشكردنه سه‌ری بگه‌ڕێنێته‌وه، تا كه‌شتییه‌كان به ئازادانه هاتوچۆی لێ بكه‌ن، بگره داوای سه‌پاندنی باج و رسوومات به‌سه‌ر هه‌ر كه‌شتییه‌ك ده‌كات كه به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێت، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.