دوای ماوەیەكی زۆر لە وەستانی، ئەمڕۆ گواستنەوەی فۆڕمی بەشەخۆراك لە نێوان بریكارەكاندا دەستی پێ كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووز، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە "وشە"ی راگەیاند، لەلایەن بەغداوە ئاگەدار كراینەوە كە گواستنەوەی هاووڵاتیی لە بریكارێكی خۆراكەوە بۆ بریكارێكی تر دەستی پێ كردووە.
ڕوونیشی كردەوە كە گواستنەوەكە تەواوی عێراق دەگرێتەوە و ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێ بەشەخۆراكەكانیان لای بریكارەكانیان بگوازنەوە لای بریكارێكی تر دەتوانن لەناو فۆڕمی ئەلیكترۆنەكە دەست بكەن بە جێبەجێكردنی رێنوێنییەكان.
نەوزاد شێخ كامیل دووپاتی كردەوە كە ئەوە سوودی زۆر بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت بەتایبەت ئەوانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر گۆڕاوە.