نرخی نەوت بەهۆی گەمارۆکانی سەر ئێرانەوە بەرز بووەوە

:: PM:10:06:13/07/2026 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووزی 2026، دوای ئەوەی ئەمەریکا ڕای گەیاند کە لە سبەی سێشەمەوە گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا دەسەپێنێتەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە.

هەروەها نرخی خاو بەهۆی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران کاریگەریی تێکرا، ئەمەش لە کاتێکدایە لێدوانی هەردوو لا سەبارەت بەوەی ئایا گەرووی هورمز هێشتا کراوەیە یان نا، دژبەیەک و جیاوازن.

لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی مەترسییەکان سەبارەت بە گواستنەوەی بارەکانی وزە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، نرخی پێوانەیی جیهانیی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک گەیشتە 83 دۆلار.


وشە - پۆڵا مەحموود