وەزیری وزەی توركیا: عێراق داوای لێ كردووین رۆژانە 750 هەزار بەرمیل هەناردە بكات

:: PM:01:30:14/07/2026 ‌
ئالپ ئەرسەلان بایرەقدار وەزیری وزەی توركیا ئاشكرای دەكات، عێراق داوای كردووە رێككەوتنی بۆڕیی  نەوتی كەركووك- جەیهان بۆ ساڵێكی تر نوێ‌ بكرێتەوە، تا رۆژانە  750 هەزار بەرمیل نەوت لەو بۆڕییەوە هەناردە بكات.

ئەمڕۆ سێشەم 14ی تەمووز، ئاژانسی رۆیتەرز لێدوانێكی ئالپ ئەرسەلانی بڵاو كردووەتەوە، ئاشكرای دەكات كە عێراق داوای كردووە رێككەوتنی بۆڕیی نەوتی كەركووك- جەیهان ساڵێكی تر نوێ بكرێتەوە، چونكە عێراق ئارەزوو دەكات 750 هەزار بەرمیل نەوت لەو بۆڕییەوە هەناردە بكات.

وەزیری وزەی توركیا دووپاتی دەكاتەوە كە وڵاتەكەی تەواوی توانای بۆڕییەكەی ئامادە كردووە.

ماوەی چەند هەفتەیەكە عێراق و توركیا گفتوگۆ دەكەن بۆ ئەوەی ئەو رێككەوتنە درێژ بكرێتەوە كە لە سەرەتای حەفتاكان واژوو كراوە و ئەم مانگە كۆتایی دێت. وەزیری وزەی توركیا پێشبینی دەكات لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەردوولا بە درێژكردنەوەی رێككەوتنەكە بگەن.
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل