نرخی گەنمی جووتیارانی كوردستان دیاری كرا

:: PM:04:12:19/07/2026 ‌
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان نرخی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

 دوا بـەدوای كـۆبـوونـەوەیـەكـی هـاوبـەش لـەگـەڵ هـەردوو گـەورە كـۆمـپـانـیـا "قـەیـوان، خـۆشـنـاو" ڕێككەوتـن لـەسـەر دیـاریـكـردنـی نـرخـی گـەنـمـی جـووتـیـارانـی هـەرێـمـی كـوردسـتـان بـە ڕەچـاوكـردنـی دۆخـی جـووتـیـاران كرا. 

د.محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، لـە كـۆبـوونـەوەكـەدا بـڕیـادرا بـە وەرگـرتـنـی تـەنیا یـەك تـۆن گـەنـم بـە 400 هـەزار دیـنـار لـەلایـەن هـەردوو كـۆمـپـانـیـای نـاوبـراو بـەپـێـی مـواسـەفـاتـی عـێـراقـی.

روونیشی كردەوە كە لـەمـڕۆ بـە دواوە جـووتـیـارانـی گـەنـم بـەرهـەمـهـێـن،  لـە شـارەكـانـی هـەرێـمـی كـوردسـتـان بـۆ سـاغـكـردنەوەی بـەرهـەمـەكـانـیـان دەتـوانـن پـێـوەنـدی بـە هـەردوو كـۆمـپـانـیـای خـۆشـنـاو لـە هـەولـێـر و دهـۆك، لـە شـارەكـانـی سـلـێـمـانـی و دەڤـەری گـەرمـیـان و ڕاپـەڕیـن پـێـوەنـدی بـە كـۆمـپـانـیـای قـەیـوان بـكـەن.



وشە - وشه‌