بەهۆی شەڕەوە تمەنی ئێرانی لە داتەپین بەردەوامە

:: PM:06:06:19/07/2026 ‌


لە دوای راپەڕین و ناڕەزایەتییەكانی ئێران و دوو گەڕی شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریكا لە دژی ئێران، بەهای تمەنی ئێران بەرانبەر بە دراوە بیانییەكان لە ناوخۆی ئەو وڵاتە روو لە دابەزینی بەردەوامە و گەیشتووەتە ژمارەیەكی پێوانەیی، لە ماوەی دوایی لەگەڵ دەست پێكردنەوەی هێرشەكانی سەر ئەو وڵاتە نرخی تمەن بەرانبەر بە دراوە بیانییەكان زۆر دابەزیوە و نرخی زێڕیش لە هەڵكشانی بەردەوامە.

بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ یەكشەم لە بازاڕەكانی ئێران تۆمار كراون، نرخی دۆلارێكی ئەمەریكی گەیشتووەتە 194 هەزار و 500 تمەن، نرخی یەك یۆرۆ گەیشتووەتە 223 هەزار تمەن و نرخی یەك جونەی ئیستەرلینی گەیشتووەتە 262 هەزار تمەن، هەرچی زێڕە نرخی گرامێك زێڕی عیار 18 گەیشتووەتە 19 ملیۆن و 138 هەزار تمەن و نرخی یەك مسقالی گەیشتووەتە 82 ملیۆن و 895 هەزار تمەن. 

ئەوە لەوكاتەی نرخی زێڕ لە دنیا بەرو بووەتەوە كە نرخی یەك ئۆنسەی گەیشتووەتە 4018 دۆلار، ئەوەش دۆخەكەی لە ئێران شلۆقتر كردووە، جیا لە داتەپینی ئابووریی ئەو وڵاتە بەهۆی سزاكان و بەردەوامیی شەڕ و ئاڵۆزی، بەهۆی مەترسی و هەموو ئەگەرەكانەوە خەڵك پەنا بۆ كڕینی زێڕ و دراوە بیانییەكان دەبات، ئەوەش بەهای تمەنی ئێرانی زیاتردابەزاندووە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل