پەرلەمانتارێك: نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت

:: PM:08:35:20/07/2026 ‌

یەكێك لە بابەتە گرنگەكانی لە سەردانەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریكا وەك دەستكەوتێكی گەورە باسی لێوە كرا، لابردنی سزای سەر ژمارەیەك بانكی عێراقی بوو، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە لابردنی سزای سەر ژمارەیەك بانكی عێراقی كاریگەریی لەسەر نرخی دۆلار لە بازاڕ دەبێت و نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.

عودەی عەواد سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، لابردنی سزای سەر ژمارەیەك بانك رەنگدانەوەی لەسەر نرخی دۆلار لە بازاڕەكان دەبێت و خزمەت بە بازاڕ دەگەیەنێت، نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێنێت، لە ماوەی داهاتوو مێوانداریی پارێزگاری بانكی ناوەندی دەكەین بۆ روونكردنەوەی دید و میكانیزمەكانی لەو دۆسیە دەگیرێنە بەر، دووپاتی كردەوە كە ئەو بانكانە مامەڵكردن بە دۆلار دەست پێ دەكەنەوە.

سەبارەت بە یاسای بودجە، عەواد گوتی، حكوومەتی عێراق دەستی بە ئامادەكردنی یاسای بودجەی 2027 كردووە و بڕیارە پڕۆژەكە لە تشرینی یەكەمی داهاتوو بگاتە پەرلەمان و بەر لەكۆتای ئەمساڵ لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل