لەلایەن لیژنەی چاودێریی بەنزینخانەكان دوا پەیام دراوەتە بەنزینخانەكان كە بەزووترین كات دەست بە فرۆشتنی ئەو بەنزینی نۆرماڵە بكەن كە لە كۆگاكانیان دایە بە نرخی 850 دینار، دوای ئەوە ڕێکارى پێویست دەست پێ دەكەن.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سەعاتێك لەمەوبەر دوا پەیام دراوەتە بەنزینخانەكان كە "نۆرماڵ نەماوە" لەسەر تابلۆی بەنزینخانەكانیان لاببەن، ئەگینا دوو جار سزا دەدرێن.
ئەندامێكی لیژنەی چاودێریی بەنزینخانەكان بە "وشە"ی گوت، بڕیارە و دەبێت نرخی بەنزین بە 850 دینار بێت، ئەو كارەی بەنزینخانەكان كە نووسیویانە نۆرماڵ نەماوە، دووجار سزای لەسەرە و لەسەر ئەوەیش دوا پەیام دراوە بە بەنزینخانەكان.
لەلایەكی ترەوە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر، بە "وشە"ی گوت، لیژنەكانی چاودێری دەست بە پشكنینی كۆگای بەنزینخانەكان دەكەن، بۆ ئەوەی بزانن نۆرماڵ هەیە یا نا، ئەگەر نەبێت دەبێت بەخێرایی خاوەنی بەنزینخانەكە پڕی بكاتەوە، ئەگەر هەبێت و نەیفرۆشێ ئەوە سزایەكی توند دەدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، خاڵێكی تر پشكنین و كوالێتیی بەنزینی نۆرماڵە كە دەبێت ئۆكتانی 89 تا 90 بێت.
دوێنێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا نرخی بەنزین بە 850 دینار زیاتر نەبێت، بەڵام ئەمڕۆ بەشێك لە نزینخانەكان پابەندی بڕیارەكە نەبوون و بەنزینی نۆرماڵیان نەفرۆشتووە.