دوو سه‌رچاوه‌ی عێراقی ئاشكرایان كرد، كه له‌میانه‌ی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ی زه‌یدی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران، حكوومه‌تی ئێران داوای دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی له عێراق كردووه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 11 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه كه یه‌كێكیان نزیكه له زه‌یدی و ئه‌وه‌ی تریش دیپلۆماتكارێكی عێراقییه و قسه‌یان بۆ كه‌ناڵی "
حوڕه"ی ئه‌مه‌ریكی كردووه، له به‌رانبه‌ر داوای ئێران بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی له عێراق كه بڕه‌كه‌ی 11 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، زه‌یدی دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئێسته ئه‌و بڕه پاره‌یه له عێراق به‌رده‌ست نییه، ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه به بڕی ملیارێك دۆلار قه‌رزه‌ی حاجیانی ئێران ده‌به‌خشێته سعوودیه، به‌ڵام ئێران ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و داوای كردووه كه قهرهزهكان ڕاسته‌وخۆ بدرێته‌وه به حكوومه‌ته‌كه‌ی.
ئاماژه‌یان داوه، كه ڕێڕه‌وی گفتوگۆكان به‌ره‌و ئاڵۆزبوون ڕۆیشتووه، به‌غدا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران هیچ ئامانج و ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ده‌سته‌به‌ر نه‌كرد، به تایبه‌ت له پرسی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی به ئێران و ڕێگه‌دانی ئێران به تێپه‌ڕینی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق بار ده‌كه‌ن، به گه‌رووی هورمز.
چه‌ندان ساڵه به‌غدا ناتوانێ قه‌رزه‌كانی ئێران له‌به‌رانبه‌ر ناردنی غازی سروشتی بۆ عێراق به‌هۆی سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بداته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ئێران چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌وه‌ی بۆڕی غازی سروشتی له عێراق بكات.