لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی دۆلار و زێڕ بەردەوام روو لە دابەزیندایە، تا سەعات 11 نرخی دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار و زێڕیش بۆ 850 هەزار دینار دابەزی.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تەمووز، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەن نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، 100 دۆلار دابەزی بۆ 149 هەزار و 600 دینار، ئەمەیش كەمترین نرخە كە ئەمساڵ تۆمار بكرێت.
زیاتر گوتی، هۆكاری دابەزینی نرخی دۆلار، كەمبوونەوەی خواستە لە بازاڕ.
هاوكات لە سەعات 11 نرخی زێڕ دابەزی بۆ ئەم نرخە:
- زێڕی عەیار 21 بە 850 هەزار دینار
- زێڕی عەیار 18 بە 732 هەزار دینار
- زێڕی عەیار 22 بە 894 هەزار دینار
- زێڕی عەیار 24 بە 977 هەزار دینار
- زێڕی عەیار 14 بە 568 هەزار دینار
- زێڕی عەیار 12 بە 487 هەزار دینار
- زێڕی عەیار 9 بە 365 هەزار دینار