سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ یەكشەم لێكۆڵەرانی سەربە دەستەی دەستپاكی لە كەركووك، توانیان بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەكانی ئاوی كەركووك لە كاتی وەرگرتنی بەرتیل لە هاووڵاتییەك بگرن.
سەرچاوەكە بۆ "
شەفەق نیوز" دووپاتی كردەوە، تیمێكی تایبەت دوای بەدەسگەیشتنی زانیاری و سكاڵا لەسەر بەپرسی بەشێكی ناو بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەكانی ئاوی كەركووك، بەوەی بەرتیل و پارە لە هاووڵاتییان بەرانبەر بە ڕاییكردنی مامەڵەكانیان وەردەگرێت، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.
ئاماژەی بەوەیش دا، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و كارگێڕی، توانرا ئەو بەرپرسە بخرێتە بۆسەوە و لەو كاتەی خەریكی وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتییەك بوو تا كارەكانی بۆ تێپەڕێنێت، توانرا بگیرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی گوت، ڕێوشوێنی یاسایی و ئاراستەكردنی بۆ دادگا دەستی پێ كردووە تا سزای یاسایی بەسەردا بسەپێنرێت.
ماوەی زیاتر لە مانگێكە عەلی زەیدی سەرۆكی حكوومەتی عێراق، دەستی بە هەڵمەتێكی گرتنی گەندەڵكاران كردووە و تا ئێستەیش بەوهۆیەوە سەتان ملیار دینار و ملیۆنان دۆلار و سەتان كیلۆ زێڕ دەستیان بەسەردا گیراوە.