سلێمانی رووبەڕووی قەیرانێكی قووڵ بووەتەوە و زیاتر لە 700 كارگە داخراون

:: PM:01:17:26/07/2026 ‌
سلێمانی لە كەرتی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ڕووبەڕووی قەیرانێكی قووڵ بووەتەوە. بەپێی ئامارەكان، لە كۆی هەزار و 160 كارگە، 700 كارگە داخراون.

ئارام بابان سەرۆكی كۆمەڵەی كارگەكانی سلێمانی لەبارەی ئاستی خراپی بەرهەمهێنان لە سنووری شارەكە  گوتی، ئێستە تەنیا ڕێژەی 30%ی كارگەكان بە كراوەیی ماونەتەوە و ئەوانی تر هەموویان داخراون.

بەبڕوای ئارام، بەشی زۆری ئەو داخستنە پێوەندیی بە بارگرانی هەیە كە لە كارەبا و ئاو باج خراوەتە سەر كارگەكان، بەشێكیشی پێوەندی بە بازاڕەوەیە كە بەهۆی دۆخی خراپی ناوچەكە خواست لەسەر كاڵا كەم بووەتەوە.

دەڵێت، لە ڕابردوو ڕۆژانە لە ناو ئەم كارگانەدا زیاتر لە 10 سەعات كار دەكرا و دابینكەری بژێویی سەتان خێزان بوون، بەڵام  ئێستە كارەكان ڕاوەستاون و چارەنووسی بەرھەمهێنانی ناوخۆیی كەوتووەتە ژێر پرسیارەوە.

ڕای گەیاند، ئەو كاڵا و بەرهەمانەی كە پێشتر لە كارگە ناوخۆییەكانی سلێمانی بەرهەم دەهێنران، ئێستە بەهۆی ڕاوەستانی كارگەكانەوە ناچار لە وڵاتانی دەرەوە هاوردەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێن.





وشە - سۆران عەزیز