موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رای گەیاند، حكوومەت پلانێكی داناوە بۆ ئەوەی داهاتی نانەوتی تا 46% بەرز بكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 27ی تەمووز، موزهیر محەمەد ساڵح لێدوانی بۆ
ئاژانسی هەواڵی عێراق داوە و دەڵێ، "سیاسەتی دارایی حكوومەت بۆ 10 ساڵی داهاتوو ئەوەیە دوو ئامانج بهێنێتەدی، یەكەمیان ئەوەی داهاتی نانەوتی بۆ 46% بەرز بكاتەوە كە ئێستە لە 10% تێپەڕ ناكات، ئەمەیش بە جۆراوجۆركردنی داهات دەبێت، هەروەها دەیەوێ بەشداریی كەرتی تایبەت لە تێكڕای داهاتی ناوخۆ لە 37% بۆ 54% بەرز بكاتەوە".
موزهیر محەمەد ساڵح باس لەوەیش دەكات، لە سیاسەتی نوێی داراییدا دەبێت بێكاری بۆ 3% نزم بكرێتەوە كە ئێستە 13%یە.