بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە هەولێر ڕای گەیاند، سبەی سێشەم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی كرێكارانی خانەنشینكراوی ناوخۆی هەرێم دەكرێت.
لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی هاتووە، سبەی مووچەی مانگی حەوتی كرێكارانی خانەنشین لە هەولێر دابەش دەكرێت، خانەنشینان دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان سەردانی بانكی فیدراڵ بكەن.
سەبارەت بە شوێنی وەرگرتنی مووچەكانیان، بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕوونی كردووەتەوە كە كرێكارانی خانەنشینكراو دەتوانن لە كاتی دیاریكراودا سەردانی "بانكی فیدراڵ - نووسینگەی دێدەوان" بكەن بە مەبەستی ڕاییكردنی مامەڵەكانیان و وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمووز.