فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆردمانی ناوچەیەكی كرد و قوربانی هەیە

:: PM:01:17:27/09/2023 ‌
ئەمڕۆ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دووجار لەسەر یەك بۆردمانی گوندی بۆكریسكانی لە بناری قەندیل كرد، بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی بریندار بوون كە دواتر یەكێك لەوانە گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئەیلوول، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دووجار لەسەر یەك بۆردمانی گوندی بۆكریسكانی لە بناری قەندیل كرد، بەهۆیەوە دوو هاووڵاتیی سڤیل بەناوەكانی "میرزا ئیبراهیم و ئەستی محەمەد" بریندار بوون .

باس لەوەش دەكرێ‌ بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە، یەكێك لە بریندارەكان بە ناوی "ئەستی محەمەد" لە ڕێدا بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا، تەرمەكەی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە نەخۆشخانەیە.

بۆردمانەكە لە سنووری گوندی بۆكریسكانی سنووری ئیدارەی راپەڕین بووە و تا ئێستەیش دیار نییە كێ‌ بۆردمانی كردووە، بەڵام باس لەوە دەكرێت فڕۆكەی توركیا بووە.
 



وشە - رامیار جەواد