كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژیه‌وه نه‌ك هه‌وێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتی نه‌بوو، به‌ڵكو بووه هۆكاری قووڵتربوونه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی، ئه‌و سه‌ركرده و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی كه خاوه‌نی جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌رانی خۆیانن، به‌شداریی كۆنگره‌یان نه‌كرد، به‌ڵكو كێشه‌یان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی هه‌یه و رێكنه‌كه‌وتوون له‌باره‌ی كۆنگره و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دوای كۆنگره.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆنگره زۆر به‌لاوازی ده‌ستی پێ كرد و زۆرینه‌ی سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه كۆنه‌كانی ناو یه‌كێتی كه ساڵانێكه مێژوو و خه‌بات ده‌كه‌ن، به‌شدار نه‌بوون، هه‌ندێك له‌و سه‌ركردانه‌ش له‌گه‌ڵ بافڵ كۆ بوونه‌ته‌وه و نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و سه‌ركرده ناڕازییانه باڵی لاهوور شێخ جه‌نگی به‌هێزتر ده‌كات.
هه‌ڵۆ سه‌مین چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه روون بوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنگره‌ی بۆ ئه‌وه نه‌كرد تا كێشه ناوخۆییه‌كانی ناوخۆ چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه ناڕازی بوون ئاشت بكرێنه‌وه، به‌ڵكو كۆنگره بۆ ئه‌وه بوو ده‌سه‌ڵات بدرێت به سه‌رۆكی حزبه‌كه، هه‌ر ئه‌وه‌ش روون بوو له یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره خێرا ده‌نگ بۆ ئه‌وه درا كه بافڵ سه‌رۆكی حزب بێت، له هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش سێ سه‌ركرده‌ی ناو كۆنگره ده‌نگیان به بافڵ نه‌دا.
هه‌روه‌ها گوتی، زۆرینه‌ی سه‌ركرده كۆنه‌كانی یه‌كێتی كه ساڵانێكه خه‌بات ده‌كه‌ن و یه‌كێتییان دروست كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون بافڵ بكرێته سه‌رۆك، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شداریی كۆنگره‌یان نه‌كرد و ناڕازی بوون، ئه‌وانه‌شی كه نوێن و كۆمه‌ڵێك ده‌موچاون و بۆ خۆده‌رخستن هاتوونه‌ته ناو حزب، ره‌نگه مه‌رجیان له‌گه‌ڵ كرابێت، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت كۆنگره زیاتر ناڕه‌زایی لێ كه‌وته‌وه و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و پێگه‌ن له رووی سیاسیس به‌شدارییان نه‌كرد، نازناوی سه‌رۆكیش هۆكاری ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه بوو.
كێشه‌ی توند له نێوان مه‌حموود سه‌نگاوی و بافڵ تاڵه‌بانی دروست بووه
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه پێشتر له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بڵاوی كرده‌وه، كێشه‌ی توند له نێوان مه‌حموود سه‌نگاوی و بافڵ تاڵه‌بانی دروست بووه له‌باره‌ی كۆنگره و ئه‌و دۆخه‌ی دروست بووه، له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كان و به‌شداری نه‌كردیان له كۆنگره، بۆیه له‌وكاته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی ماڵی مه‌حموود سه‌نگاوی كردووه، هه‌ریه‌ك له عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا و دلێری سه‌ید مه‌جید له‌وێ بوون، ده‌مه‌قاڵێ دروست بووه و سه‌نگاوی به تووڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌وه كه‌س پێتان ناڵێ بۆ وا له یه‌كێتی ده‌كه‌ن، چه‌ند كه‌س خراپ بوو، لاهوور شێخ جه‌نگی و مه‌لا به‌ختیار و ده‌یانی تر، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا گرژی دروست ده‌بێت، بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، لێره ناڕۆم تا به‌ڵێنم پێ نه‌ده‌ن كه دێن بۆ كۆنگره، به‌ڵام كه‌س ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێ نه‌دا.
سامان جاف ناڕازییه‌كی یه‌كێتییه و به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆنگره خۆڵكردنه چاوی ئه‌ندامه ناڕازییه‌كانی ناو یه‌كێتی بوو، كۆنگره بۆ ئه‌وه ده‌به‌سترێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات نه‌ك پۆست و پله و خۆده‌رخستن، ئه‌وه‌ی كرا زیانی زۆر به یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێت، راستییه‌كه‌ی قوباد و بافڵ به‌تایبه‌تی ئامانجیان ئه‌وه بوو به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرن و كه‌س بۆی نه‌بێت قسه بكات، ئه‌گه‌رنا سوودێكی كۆنگره بۆ ناوخۆی حزب چی بوو با بیڵێن.
به‌شداری نه‌كردنی هه‌ریه‌ك له مه‌لا به‌ختیار و حاكم قادر و مه‌حموود سه‌نگاوی و چه‌تۆ ساڵح و ده‌یان سه‌ركرده و كه‌سایه‌تیی تری ناو یه‌كێتی، هه‌روه‌ها ته‌واوی باڵی لاهوور شێخ جه‌نگی و براكانی كه هه‌ر كامێكیان خاوه‌نی جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌رێكی زۆرن، له داهاتوودا زیانی زۆر به یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێت له دوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، به‌تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، چونكه ئه‌وانه سیاسیی دیارن و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی ده‌نگده‌ری خۆیانن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێگه‌ی حزبه‌كه هه‌یه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه چه‌ند رۆژێكه ده‌ركه‌وتوون و ته‌نیا بۆ چه‌سپاندن و شه‌رعییه‌تدانی كۆنگره هێناویانن.
وشه/ تایبه‌ت