شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و بازرگانه قۆڵبڕ و ساخته‌چییه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی حزب و پاڵپشتیی كه‌سانێك نه‌بێت، ده‌مێك بوو گۆشه‌ی زیندان جێی بوو، بووه‌ته گۆچانی چه‌ند كه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی و به فه‌رمانی ئه‌وان ده‌جووڵێته‌وه، هه‌ركات داوای لێ بكرێت ده‌بێت بجووڵێت یان بێده‌نگ بێت، له ماوه‌ی رابردوو هیچ هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كی نه‌بووه له به‌رانبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی به‌غدا دروستی كرد بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه له سه‌ره‌وه فه‌رمانی پێ نه‌كرابوو.
شاسوار سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قۆڵبڕینانهی كه هه‌یه‌تی له خواردنی پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان كه ده‌یان ملیار دیناریان له‌و پڕۆژه‌یه هه‌یه، هاوكات له چه‌ندان دۆسیه‌ی تر هیچ سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر ناجووڵێنرێت، رۆشنبیرێكی سلێمانیش باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی پاڵپشتی شاسوار ده‌كه‌ن و كردوویانه به پیاوی خۆیان، رێ نادات یاسا كاری خۆی بكات له سنووره‌كه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه مافی ئه‌و خاوه‌ن پشكانه نه‌درێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و خه‌ریكی ساخته‌چییه‌تی و كاری لابه‌لایه و پێشتریش چه‌ندان دۆسیه‌ی له‌سه‌ر بووه.
نه‌ژاد مه‌حموود رۆشنبیری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، با هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه بۆچی هیچ كه‌یسێكی یاسایی له دژی شاسوار ناجووڵێنرێت، ئه‌مه پێوه‌ندیی به كه‌سانێكه‌وه هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی، له‌ناو ئه‌و حزبه كه‌سانێكی زۆر پاڵپشتیی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن، رێ ناده‌ن هیچ جۆره سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر بجووڵێنرێت، به‌تایبه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، شاسوار پیاوی خۆیانه و هه‌رچی سكاڵایه‌ك له دژی بجووڵێنرێت، پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه و كاری له‌سه‌ر ناكرێت، سكاڵای له‌سه‌ر بكرێت به ته‌له‌فۆنێك دایده‌خه‌ن بۆی، چونكه خۆیان دروستیان كردووه و ئیشیان پێی هه‌یه، له ماوه‌ی رابردوو له بنكه‌كانی پۆلیس له شاری سلێمانی به ده‌یان سكاڵا له‌لایه‌ن خاوه‌ن پشكه‌كانه‌وه له دژی شاسوار تۆمار كراوه، به‌ڵام هیچ سكاڵایه‌كیان رێڕه‌وی خۆی نه‌گرتووه، دواین جاریش به ئۆتۆمبێلی پۆلیس چووین به شوێنی شاسوار بۆ ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام حیسابی بۆ پۆلیسیش نه‌كرد.
چه‌ندان مانگه له به‌غدا هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران برسی كران، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هه‌ڵوێستی هه‌بێت
هه‌روه‌ها گوتی، چه‌ندان مانگه له به‌غدا هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران برسی كران، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هه‌ڵوێستی هه‌بێت، هه‌روه‌ها هیچ دژایه‌تییه‌كی نه‌بوو، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌وه فه‌رمانی پێ نه‌كراوه چونكه ئه‌و ئه‌گه‌ر فه‌رمانی پێ نه‌كرێت ناتوانێت هیچ بكات، هه‌ر له‌خۆوه ناتوانێت هیچ بكات، پاره‌ی هه‌زاران خاوه‌ن پشكی خواردووه، به‌ڵام چونكه له‌گه‌ڵ خۆیانه و پیاوی خۆیانه، هیچی به‌رانبه‌ر ناكرێ و هیچ رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ناگرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌رنا شاسوار چۆن ده‌وێرێت ئه‌و هه‌موو قسه‌یه بكات، رۆژی رابردوو خۆپیشاندانی مامۆستایان هه‌بوو، به‌ڵام چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی نه‌بوو، رێ نه‌درا به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی خۆپێشاندان بكات هه‌رچه‌نده ئێسته كه‌س حیسابی بۆ ناكات.
ئازاد سه‌لیم خاوه‌ن پشك، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار كه‌سێكه هه‌رچی بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌یكات، ئه‌و چه‌واشه‌كاری ده‌كات و خه‌مخۆری خه‌ڵك نییه، ئه‌و هه‌موو قسه‌كردن و دهستڕاوهشاندنهی هی ئه‌وه نییه كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵكو كه‌سێكی له پشته، بگره موزایه‌ده ده‌كات و خۆڵ ده‌كاته چاوی خه‌ڵك، ئه‌و بازرگانه و كار بۆ بازرگانی و كۆمپانیاكه‌ی ده‌كات، چه‌ندان سكاڵا و به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه، به‌ڵام هیچ سوودی نییه و ناجووڵێنرێن، ئاشكرایه كێ له پشتیه‌تی كاتێك سكاڵای له‌سه‌ر ده‌كرێت و كاری له‌سه‌ر ناكرێت.
دكتۆر جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید بازرگانی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كردوویه‌تی و به ناوی پشك و كاری تر ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی خواردووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك و پاڵپشتی چه‌ند كه‌سێك نه‌بوایه، ده‌مێك بوو له گۆشه‌ی زیندانه‌وه چاوه‌ڕێی یه‌كێكی ده‌كرد بچێت سه‌ردانی بكات، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردوویه‌تی و ئه‌و پاره‌ی كه خواردوویه‌تی، مافی هه‌زاران كه‌س و خێزانه و سزاكه‌ی زیندانیكردنه.
وشه/ تایبه‌ت