پاڵپشتیكردنی جووتیاران و هاوكاریكردنیان به كردنه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان" وایكردووه جووتیاران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چاندن و كشتوكاڵ، به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییانه‌وه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ سه‌رووی یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وی به گه‌نم چێنرابێت.
خه‌سره‌و جاف جووتیاری نموونه‌یی" به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆرباش و گونجاو له كاتی خۆیدا، جووتیاران دڵخۆشن، ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی چه‌ند ملیمێك باران ببارێت بۆ به‌رهه‌می گه‌نم زۆرباشه، جگه له‌مه هاوكارییه‌كانی حكوومه‌ت بۆ جووتیاران و كشتوكاڵ به‌ته‌واوی دڵخۆشكه‌رن.
ئه‌و ده‌ڵێت سه‌رۆكی حكوومه‌ت پاڵپشتیی زۆری جووتیاران ده‌كات، ئه‌وه‌ش وایكردووه جووتیاران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چاندنی گه‌نم، هاوكارییانه‌ی حكوومه‌ت له بواری كشتوكاڵدا وایكردووه ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانی رابردوو، زه‌وییه‌كی زۆر به گه‌نم بچێنرێت، كاتێك جووتیار خه‌می ساغكردنه‌وه‌ی نه‌بوو ئه‌وه‌ی زۆر بێت به‌رهه‌م ده‌بێت، جووتیار له بازاڕ گه‌نمی نه‌ماوه‌ته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵ سه‌رووی ملیۆن دۆنم زه‌وی كرابێته گه‌نم.
به‌گوته‌ی ئه‌و جووتیاره هاوكاریی جووتیاران كراوه، هه‌ر له دابینكردنی بنه‌تۆ و پێدانی ده‌رمان له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی مێروو، بگره تا ده‌گاته كردنه‌وه و دۆزینه‌وه بازاڕ و بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردن، ئه‌مه وا ده‌كات جووتیار ئاسووده بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه جووتیاران زیاتر كشتوكاڵ بكه‌ن و تۆ بچێنن، بۆ ئه‌مساڵ به ملیۆن دۆنم زه‌وی به گه‌نم چێنراوه، ئه‌گه‌ر هۆكارێكی سروشتی یان كه‌مبارانی نه‌بێت، زۆرترین به‌رهه‌می گه‌نم ده‌بێت.
به‌هۆی پاڵپشتییه‌كانی حكوومه‌ت بۆ جووتیاران و كه‌رتی كشتوكاڵ، جووتیاران دڵخۆشن
ئیبراهیم سادق جووتیار، به "وشه"ی گوت، به‌هۆی پاڵپشتییه‌كانی حكوومه‌ت بۆ جووتیاران و كه‌رتی كشتوكاڵ، جووتیاران دڵخۆشن و به‌هۆیه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كان گرنگی به چاندن ده‌درێت و خه‌ڵكێك كه له رابردوودا وازیان له چاندن هێنابوو به‌تایبه‌ت گه‌نم، ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به چاندن، چونكه دوو ساڵ و زیاتریشه گرنگییه‌كی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌درێت، حكوومه‌ت هاوكاریی جووتیاران ده‌كات و بازاڕ بۆ كڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كاته‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات جووتیار له ساغكردنه‌وه ترسی نه‌بێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌خێرایی بكاته‌وه پاره.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، هاوكارییه‌كی حكوومه‌ت كه له چه‌ند مانگی رابردوودا كردی بۆ جووتیاران، ههرزانفرۆشتنی بنه‌تۆو بوو و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی جووتیاراندایه، كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی و خه‌رجییه له‌سه‌ر شانی ئه‌وان، هه‌روه‌ها هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانی تر هاندانی جووتیارانه، كه‌رتی كشتوكاڵ زۆر گرنگه و بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ر وڵاتێكه، كوردستان خه‌ریكه ده‌گات به خۆبژێوی له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كان، به‌تایبه‌تی سه‌وزه‌كان.
شوان كه‌ریم ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی، گرنگی زۆری به كشتوكاڵ و داواكاریی جووتیاران دا و سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی راسته‌وخۆ گوێی له داواكاری و گله‌یی و تێبینی و خه‌مه‌كانی جووتیاران ده‌گرت، جووتیاران ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان ده‌وێت كه پاڵپشتی بكرێن و بازاڕیان بۆ بدۆزرێته‌وه، له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان، ماندووبوونیان بڕه‌وێنرێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خه‌رجی و ماندووبوونه زیاتر زیان نه‌كه‌ن، جووتیارانی كوردستان ئه‌وه‌نده شاره‌زان و زه‌ویی هه‌رێم ئه‌وه‌نده به پیته، ده‌توانرێت له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان زۆرترین به‌رهه‌می كشتوكاڵییان هه‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی