كه‌رتی كشتوكاڵی بوارێكی فراوانی له نه‌خشه و پلان و گرنگیدانی كابینه‌ی نۆ و بیری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم داگیر كردووه، جووتیاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پاڵپشتیی به‌رده‌وامی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ جووتیاران و به‌رهه‌می ناوخۆیی، ئه‌وانی دڵخۆش كردووه و له ساڵانی داهاتوو هیچ ترسێكیان له ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان نییه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به گرنگییه‌وه باسی له كه‌رتی كشتوكاڵ و پێشخستنی ئه‌و كه‌رته و پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌ت بۆ جووتیاران و به‌رهه‌می ناوخۆیی و كردنه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان كردووه، له دوو ساڵی رابردوو و ئه‌مساڵ به‌تایبه‌تی، حكوومه‌تی هه‌رێم بازاڕی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران كردووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌توانن زۆر زیاتر به‌رهه‌می كشتوكاڵی و سه‌وزه و میوه به‌رهه‌م بێنن و بیخه‌نه بازاڕه‌وه و به‌شێكیشی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ك به‌ڵێنی به جووتیاران دابوو پاڵپشتییان بكات و هاوكاریان بێت، به‌رده‌وام خۆی راسته‌وخۆ له نزیكه‌وه جووتیاران ده‌بینێت و ئه‌وه‌یان بۆ دووپات ده‌كاته‌وه كه به‌رهه‌مه‌كانیان بازاڕیان بۆ ده‌كرێته‌وه و هانیان ده‌دات، جووتیارانیش كه گوێیان له‌وه ده‌بێت ئاسووده ده‌بن، هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هێزكردنی ئابوورییه‌كه‌ی پێویستی به‌وه هه‌یه كشتوكاڵ زیاتر پێش بخات و هه‌نگاوی گه‌وره بنێت، بۆ ئه‌وه‌ش دوو ساڵه هه‌رێمی كوردستان به پاڵپشتیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و له ده‌ره‌وه بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانی جووتیاران دۆزراوه‌ته‌وه و به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه له كه‌رتی كشتوكاڵ و له ساڵانی داهاتوودا زیاتریش ده‌كرێت.
بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ر وڵاتێك كشتوكاڵه
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی گرنگه به لای جووتیارانه‌وه ئه‌وه‌یه گرنگی به به‌رهه‌مه‌كانیان بدرێت، هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێك ده‌بێت له كه‌رتی كشتوكاڵ هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه، له ساڵێكدا حه‌وت مانگ له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له خۆبژێویدایه و بگره به زیادیشه‌وه له پێویستی ناوخۆیی به‌رهه‌م هه‌یه و ره‌وانه‌ی شاره‌كانی عێراق كراوه، چونكه عێراق پشت به به‌رهه‌می جووتیارانی ناوخۆ به‌ستووه و بۆیان ره‌وانه ده‌كرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ر وڵاتێك كشتوكاڵه، پێشكه‌وتنی كشتوكاڵ واته فراوانبوونی ئابووری و هه‌مه‌چه‌شنكردنی داهات، ئێسته وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به‌شێكی داهاتی ساڵانه‌یان له‌سه‌ر به‌رهه‌می كشتوكاڵییه، هه‌م كردنه‌وه‌ی بازاڕ بۆ جووتیاران، له‌لایه‌كی تریش داهاتێكه بۆ حكوومه‌ت، وڵات هه‌یه ساڵانه به به‌های ملیاران دۆلار به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
سه‌روه‌ر عه‌لی به‌رپرسی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پاڵپشتی و هاوكاریی جووتیاران بكرێت، ده‌توانن له به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه و میوه پێویستیان به ده‌ره‌وه نه‌بێت و ساڵانه‌ش له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی سه‌وزه‌كان پێویستیان به ده‌ره‌وه نامێنێت، ئه‌و زه‌وییه‌شی له كوردستان هه‌یه هیچی له وڵاتان كه‌متر نییه، هاوكات جووتیاری كورد له باشترین جووتیارهكانن، حكوومه‌ت بازاڕیان بۆ بكاته‌وه، به‌رهه‌میان ساغ بكه‌نه‌وه و زیان نه‌كه‌ن و گرفتیان بۆ دروست نه‌كرێت، ده‌توانن شانبه‌شانی وڵاتان ركابه‌ری به‌رهه‌م بكه‌ن.
ئه‌و گوتی، ئێسته له سه‌وزه‌كان به‌رهه‌م له پێویستی ناوخۆ زیاتره له كاتی پێگه‌یشتنی تا ته‌واوبوونی وه‌رزه‌كه‌ی، له كاڵه‌ك و شووتیش كوردستان خاوه‌ن به‌رهه‌مێكی زۆره، هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌م هه‌نگاوێكی باشه و پێشكه‌وتنه، به‌ڵام هاوكاری حكوومه‌تیشی ده‌وێت، هه‌ر ههناردهكردنێك له به‌رژه‌وه‌ندیی جووتیاراندایه، كوردستان ساڵانه خاوه‌نی خه‌یار و شووتییه‌كی زۆره و ده‌توانرێت هاوشێوه‌ی په‌تاته ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
ئه‌نوه‌ر سه‌عید جووتیار، به "وشه"ی راگه‌یاند، پێشكه‌وتنی كه‌رتی كشتوكاڵ به پاڵپشتیی جووتیاران و كردنه‌وه‌ی بازاڕ و هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی بۆ وڵاتان ده‌بێت، جووتیارانی هه‌رێم به ئه‌زموونن و خاوه‌نی زه‌وییه‌كی فراوان و به پیتن، ده‌توانن به‌شی نه‌ك ته‌نیا عێراق، به‌ڵكو به‌شی زۆر له وڵاتانی دراوسێ، به‌تایبه‌تی كه‌نداو به‌رهه‌م ره‌وانه بكه‌ن و به دنیا بڵێن ئێمه‌ش هه‌ین، ده‌توانین له بازاڕه‌كاندا به باشترین كوالێتی و زۆرترین به‌رهه‌م ركابه‌ریی به‌رهه‌مه‌كان بكه‌ین.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی