زیرەكی دەستكرد حەوت نهێنیی لەبارەی هەنگاوێكی كابینەی نۆیەم ئاشكرا دەكات

:: PM:07:24:25/06/2024 ‌
لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگیدان بە كشتوكاڵ و هەوڵدان بۆ بەبازاڕكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییە ناوخۆییەكان و دروستكردنی چەندان پۆند و بەنداو كاری لە پێشینەی كابینەكە بووە بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، لە وەڵامێكی پرسیاری "وشە"دا لە زیرەكی دەستكردی كۆمپانیای "چات جیپیتی"ـدا، كە ئاخۆ بۆچی مەسروور بارزانی و كابینەكەی گرنگییەكی تایبەت بە كشتوكاڵ دەدات بە حەوت خاڵ و نهێنی وەڵامی "وشە"ی داوەتەوە و هۆكارەكانی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی بە كەرتی كشتوكاڵ بەشێوەیەكی گشتی روون كردووەتەوە. 

لە سەرەتای وەڵامەكەی زیرەكی دەستكردی "چات جیپیتی"دا هاتووە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دووپات لە گرنگیدان بە كشتوكاڵ دەكاتەوە لەبەر چەند هۆكارێك و گرنگترینیان بریتییە لە  هەمەچەشەنكردنی سەرچاوەكانی داهات و گەشەپێدانی گوندەكان و سەقامگیری سیاسی. 

ئاسایشی خۆراك كە مەسروور بارزانی خۆیشی زۆر دووپاتی لەسەر دەكاتەوە، یەكێكی ترە لەو خاڵانەی سیستمی زیرەكی دەستكری CHATgpt ئاماژەی پێ كردووە و بەنهێنییەكی تری ئەم هەنگاوەی كابینەی نۆیەم هەژماری كردووە، بە جۆرێك یەكێكی تر لەو هۆكارانەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی كە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی كشتوكاڵ زۆر گرنگە بۆ باشتركردنی ئاسایشی خۆراك لە ناوچەكەدا، بە بەرزكردنەوەی بەرهەمی خۆراكی ناوخۆیی هەرێم دەتوانێت پشبەستنی بە خۆراكی هاوردەكراو كەمتر بكاتەوە، كە ئەمەیش دابینكردنی خۆراكێكی متمانەپێكراوتر و خۆبژێوی زیاتر مسۆگەر تر دەكات.


زیرەكی دەستكرد روونی كردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی نەریتی هەرێمی كوردستان پشتی بە داهاتی نەوت بەستبوو، وەبەرهێنان و گرنگیدان لە كشتوكاڵ یارمەتیدەرە بۆ هەمەچەشنكردنی ئابووری و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و دابینكردنی بنكەیەكی ئابووریی سەقامگیرتر بۆ هەرێمەكە. 

لە بەشێكی تری نهێنیی گرنگیدانی كابینەكەی مەسروور بارزانی بە كشتوكاڵ، زیرەكی دەستكرد بە پشتبەستن بە ملیۆنان سەرچاوەی ئەكادیمی كار دەكات ئاماژەی داوە كە مەسروور بارزانی لەرێگەی كشتوكاڵەوە دەیەوێت هەلی كار زیاتر بڕەخسێنێت بەو پێیەی كشتوكاڵ توانای ئەوەی هەیە هەلی كارێكی زۆر دروست بكات بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەكان و روونیشی كردووەتەوە كە بارزانی بەم پەرەپێدانە ئامانجییەتی بێكاری كەم بكاتەوە. 

گەشەپێدانی گوندەكان یەكێكی ترە لەو ئامانجانەی مەسروور بارزانی كە زیرەكی دەستكرد ئاماژەی پێ كردووە، بە جۆرێك وەبەرهێنان لە كشتوكاڵدا دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەپێدانی گوندەكان و باشتركردنی ژێرخانی گوندەكان و كوالێتی ژیانی گوندنشیەكان بەرز دەكاتەوە. 

"بەهۆی ئەوەی گرنگیدان بە كشتوكاڵ لەگەڵ ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوامدا هاوتەریبە، یەكێك لە نهێنییەكانی تری گرنگیدانی كابینەی نۆیەم بە كشتوكاڵ، گەشەپێدانی بەردەوامە" زیرەكی دەستكرد وای شیكردووەتەوە. 

سەقامگیری سیاسی بە یەكێكی تر لەو هۆكارانە دادەنرێت كە كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی دەیەوێت لە رێگەی كشتوكاڵەوە بیهێنێتە دی، بە جۆرێك بەهۆی ئەوەی كشتوكاڵ دەبێتە هۆی هەمەچەشنكردنی داهات و بەرەوپێشخستنی ئابووریی هەرێمەكە، بەشداری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبێت لە سەقامگیری سیاسیی هەرێمەكە. 

لە كۆتایی شیكردنەوەكانی زیرەكی دەستکرددا هاتووە، گرنگیدانی بارزانی بە كشتوكاڵ هەنگاوێكی ستراتیژیی حكوومەتی هەرێمە بۆ پتەوكردنی ئابووریی هەرێم و دەستەبەركردنی ئاسایشی خۆراك و رەخساندنی هەلی كار و پەرەپێدانی گوندەكان و گەیشتن بە گەشەی بەردەوام، هەموو ئەمانەیش لە هەمانكاتدا سەقامگیریی سیاسی بەدیدەهێنن.

چاتی زیرەكی دەستكردی "ChatGPT" كە لەلایەن كۆمپانیایOPENAI پەرەی پێدراوە، سیستمێكی زیرەك و چاتێكی ئەلیكترۆنییە، كە بەكارهێنەر لەرێگەی ئەو پرسیارانەی دەیكات، دەتوانێت وەڵامەكەی بە پشتبەستن بە ملیۆنان سەرچاوەی ئەكادیمیی و زانستیی و رۆژنامەوانییەوە دەستبكەوێت.








وشە - پۆڵا مەحموود