كابینه‌ى نۆى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌داهاتێكی كه‌م و دیاریكراوه‌وه، به‌رده‌وام خه‌ریكی گەیاندنی خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه بووه، هه‌موو ناوچه‌كان به‌بێ جیاوازى خزمه‌ت كراون و چه‌ندان پڕۆژه‌ى گرنگ و ستراتیژى له هه‌رێمى كوردستان بنیات نراون و ژێرخانێكى به‌هێز بۆ هه‌رێم بنیات نراوه و ئامانجى سه‌رۆكى حكوومه‌تیش هه‌میشه به‌هێزبوونى ئابووریی كوردستان و كوردستانێكى به‌هێزبووه.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به"وشه"ی راگه‌یاند، راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم به ماوه‌یه‌كی كه‌م و به داهاتێكی كه‌مه‌وه كردوویه‌تی، چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، به‌ڵام لێزانى و بوونى به‌رنامه‌یه‌كى به‌هێز و كارنامه‌یه‌كى گرنگ هه‌رێمى گه‌یانده ئه‌وه و خزمه‌تگوزاریی هه‌موو ناوچه‌یه‌كى گرتووه‌ته‌وه، پرۆژه‌ى ستراتیژى گه‌وره كراوه له هه‌موو شاره‌كان، گرنگى به كه‌رته‌كانى ئاو و كاره‌با و كشتوكاڵ و رێگاوبان دراوه و خزمه‌تكراون.
هه‌روه‌ها گوتى، ئاستی خزمه‌تكردن و گه‌شه‌كردن و پڕۆژه و فراوانبوون و ژێرخانی ئابووری له وڵاتێكی وه‌ك عێراق كه ساڵانه به سەدان ملیار دۆلار داهاتی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا به‌و داراییه به‌هێزه‌شه‌وه ناتوانرێت هه‌رێم به‌رانبه‌ر عێراق به‌راورد بكرێت، له هه‌رێم به‌پێچه‌وانه‌وه به داهاتێكى كه‌م كه زیاتر پاره بۆ مووچه بووه توانراوه گه‌شه‌سه‌ندنێكى فراوان به هه‌رێم بدرێت، كابینه‌ى نۆش به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كارى باشتر بكات و داواكاریی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات.
مه‌هدى كاكه‌یی، نووسه‌ر و رۆشنبیر به "وشه"ى راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن له هه‌رێمى كوردستان چى كراوه و چۆن خزمه‌تى خه‌ڵك كراوه و پرۆژه و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ندن له چ ئاستێكدایه، ده‌بێت سه‌یرى شاره‌كانى عێراق و شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن ئه‌وكات ده‌ردەكه‌وێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له نزیكه‌وه شاره‌كانى عێراق ببینێت و شاره‌كانى هه‌رێم ببینێت زۆر به جوانى بۆی دەردەکەوێت لە هه‌رێم چی كراوه و چۆن خزمه‌ت كراوه، ئه‌و شارانه‌ى عێراق وێران و شاره‌كانى هه‌رێمیش گه‌شه‌یان کردووە و پرۆژه‌ى گرنگ جێبەجێ کراون.
هه‌رێم جەمال، چاودێری سیاسى به "وشه"ی راگه‌یاند، ئابووریی سه‌ربه‌خۆ هه‌رێمی كوردستانی له زۆر رووه‌وه پێش خست، به‌تایبه‌ت له بواری ئابووری و ژێرخانی ئابووری، دروستكردنی كوردستانێكی به‌هێز، ئه‌و ئابوورییه وایكرد هه‌رێم خۆی پێ بگه‌یه‌نێت و كارى گه‌وره بكات، هه‌روه‌ها به به‌رده‌وامی پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری رابگه‌یه‌نرێت، له دوای مووچه ئه‌وه‌ی زۆر گرنگی پێ ده‌درا پڕۆژه‌كان بوو، حكوومه‌ت هاوسه‌نگی دروست كردبوو، به‌پێی داهاته‌كانی به‌رده‌ستی پڕۆژه‌ی ستراتیجی ده‌كرد، ئه‌مه جگه له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و رێگه‌وبان.
ئەو روونی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به شه‌فافی كاری كردووه و له بیری خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و پێشكه‌وتنی هه‌رێم و گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانی و پڕۆژه و ئاستی فراوانبوون و ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بووه، هه‌موو ناوچه‌كان به‌بێ جیاوازى خزمه‌ت كراون، كارى گه‌وره كراوه و سه‌رۆكى حكوومه‌تیش خۆى راسته‌وخۆ به‌شداری كردووه و له نزیكه‌وه ئاگاداری داواكاریی هاووڵاتییان بووه.
پێویسته بگوترێت هه‌رێمى كوردستان پشتی به‌و داهاته به‌ستبوو كه مانگانه له رێی فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ ده‌ستی ده‌كه‌وت، به سه‌تان و هه‌زاران پڕۆژه كراون، پڕۆژه‌ی ستراتیجی، ئاستی فراوانبوون و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به ناوچه دوور‌ده‌سته‌كان، ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئاستی خزمه‌تكردن و خۆشگوزه‌رانی له هه‌رێم باشتر و پێشكه‌وتووه.
وشه/ تایبه‌ت