شه‌وی رابردوو دواین دیبه‌یتی هه‌ڵبژاردن له نێوان مه‌سعوود پزیشكیان و سه‌عید جه‌لیلی دوو كاندیدی براوه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڕێوه چوو و ئه‌و دوو كاندیده تۆمه‌تیان خسته پاڵ یه‌كتر و به پێچه‌وانه‌ی دیبه‌یته‌كانی پێشتر، په‌لاماری یه‌كتریان دا. بڕیاره رۆژی هه‌ینی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن له ئێران بكرێت.
سه‌عید جه‌لیلی نوێنه‌ری بناژۆخواز و توندڕه‌وه‌كانه و مه‌سعوود پزیشكیان له ریفۆرمخوازان و میانڕه‌وه‌كان نزیكه، هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی له گه‌ڕی یه‌كه‌م نیوه‌ی ده‌نگه‌كان ببه‌نه‌وه تا راسته‌وخۆ ببنه سه‌رۆك كۆمار، هه‌رچه‌نده ده‌نگه‌كانی پزیشكیان یه‌كه‌م بوو و نزیكه‌ی 43% و جه‌لیلی نزیكه‌ی 39%ی ده‌سته‌به‌ر كردبوو، رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنیش كه‌متر له 40% بوو كه له مێژووی كۆماری ئیسلامی كه‌مترین بوو.
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر پلانی بۆ دانرابێت، دوو كاندیدی سه‌رۆك كۆماری ره‌خنه‌ی توندیان له یه‌كتر گرت
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زیاتر خه‌ڵك بۆ لای خۆیان رابكێشن و وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر پلانی بۆ دانرابێت، دوو كاندیدی سه‌رۆك كۆماری ره‌خنه‌ی توندیان له یه‌كتر گرت، ئامانجیان بوو رێژه‌ی ده‌نگدان به‌رز بكه‌نه‌وه و بۆ گه‌ڕی دووه‌م خه‌ڵك بهێننه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
پرسه‌كانی ئابووری، ژیان و بژێویی خه‌ڵك، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و دانوستانی ناوكی، گرنگترین بابه‌ت بوون كه دوو كاندید له دیبه‌یته‌كه‌دا قسه‌یان له‌باره‌ی كرد.
سه‌عید جه‌لیلی ره‌خنه‌ی توندی له پزیشكیان گرت و گوتی، تۆ درێژه‌پێده‌ری رێی خاته‌می و ره‌فسنجانی و رۆحانی، ئه‌وان نه‌یانتوانی هیچ شتێك بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا پزیشكیان ئه‌وی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه له حكوومه‌تی سێبه‌ردایه و نه‌یتوانیوه هیچ شتێك بكات، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ كرد بۆچی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رده‌می ره‌ئیسی جێبه‌جێ نه‌كران؟ پاشان گوتی خۆتان بڕیار بده‌ن ژیانی خه‌ڵك ئێسته باشتره یان له سه‌رده‌می خاته‌می.
پزیشكیان گوتی جه‌لیلی كه ئه‌مڕۆ به دڵی خۆی تۆمه‌ت ده‌به‌خشێت، دیار نییه سبه‌ی ئه‌گه‌ر بوو به سه‌رۆك كۆمار، چ به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ده‌هێنێت.
ئه‌و جه‌لیلی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه رۆڵی هه‌بووه له هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كان
ئه‌و جه‌لیلی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه رۆڵی هه‌بووه له هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كان و گوتی، ئه‌گه‌ر كه‌سانی ئاسایی په‌لاماری باڵوێزخانه‌كانیان بدایه، ئه‌وا ده‌بوو ئێسته له گرتووخانه بن، به‌ڵام كه‌سانێك به فه‌رمانی حكوومه‌تی سێبه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌كان.
ئه‌و گوتی، ''ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دیواری باڵوێزخانه‌ی سعوودیه سه‌ركه‌وتن و وڵاتیان تووشی قه‌یران كرد، ئێسته له ناوه‌ندی بانگه‌شه‌ی جه‌لیلی كار ده‌كه‌ن. جه‌لیلی هیچ شتێكی پێ ناكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر پێی بكرایه، ئه‌وا له سه‌رده‌می ره‌ئیسی جێبه‌جێی ده‌كرد.''
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا پزیشكیان رێژه‌ی به‌شداریی كه‌می خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی بیر خسته‌وه و گوتی، گوێی له ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكه و د‌رك به تووڕه‌یی خه‌ڵك ده‌كات.
له به‌رانبه‌ردا جه‌لیلی به‌رگریی سه‌رسه‌ختانه‌ی له دانوستانی ناوكی كرد و به پزیشكیان گوت، نابێت كارێك بكات له‌وه زیاتر به‌رانبه‌ر رۆژئاوا پاشه‌كشه بكه‌ن، چونكه رۆژئاوا قه‌رزداره نه‌ك ئێران.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جه‌لیلی پزیشكیانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ئاگای له هیچ شتێك نییه و زانیارییه‌كانی زۆر كه‌م و بێ نرخن.
جێی باسه هه‌موو هه‌وڵێكی پزیشكیان ئه‌وه‌یه رێژه‌ی ده‌نگدان له هه‌ینیی داهاتوودا به‌رز ببێته‌وه، چونكه چانسی پزیشكیان بۆ بوون به سه‌رۆك كۆمار ته‌نیا له‌و كاته‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه كه رێژه‌ی ده‌نگدان به‌رز ببێت.
ئه‌گه‌ر به هه‌مان رێژه‌ی هه‌ینیی رابردوو خه‌ڵكی ئێران به‌شداری له ده‌نگدان بكه‌ن، ئه‌وا چانسی جه‌لیلیان بۆ بوون به سه‌رۆك كۆمار زیاتره
ئه‌گه‌ر به هه‌مان رێژه‌ی هه‌ینیی رابردوو خه‌ڵكی ئێران به‌شداری له ده‌نگدان بكه‌ن، ئه‌وا چانسی جه‌لیلیان بۆ بوون به سه‌رۆك كۆمار زیاتره، چونكه ده‌نگی كاندیده‌كانی تر به‌تایبه‌تی قالیباف كه نزیكه‌ی 14%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، بۆ جه‌لیلی ده‌چن و هه‌ردووكیان له باڵی توندڕه‌وه‌كانن.
سه‌رووی 61 ملیۆن و 452 هه‌زار كه‌س له ئێران‌دا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام سه‌رووی 24 ملیۆن كه‌س ده‌نگیان دا و ئه‌و ئاماره‌ش هی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامییه كه تاكه لایه‌نی چاو‌دێر و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه، بۆیه گومان ده‌كرێ ئاماری ده‌نگدان زۆر له‌وه كه‌متر بێت خراوه‌ته روو.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێك سه‌رچاوه ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه كۆی ده‌نگه‌كان، جارانی سێ كراون و ده‌نگدانی راسته‌قینه له هه‌ڵبژاردنی ئێران خوارووی 14% بووه.