دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له تێكدانی ده‌روونی هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی كورد و ئه‌و شه‌پۆلی ئیرهابه فكرییه‌ی خۆفرۆشان به‌هاوكاریی نه‌یاران ده‌ستیان دابوویه، شكستی هێنا و دواجار دادگای فیدراڵی، كۆتایی به گومان و درۆكانیان هێنا له‌سه‌ر "هه‌ژماری من".
عه‌لی ئه‌سعه‌د پسپۆڕی ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا ئاگادار بووین له دژی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، وه‌ك یه‌كێك لە پێشكه‌وتووترین پڕۆژه‌كان، كۆتایی به چاوه‌ڕوانی چه‌ندان سه‌عاتی وه‌رگرتنی مووچه ده‌هێنێت، له‌لایه‌ن به‌شێكی كه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی دوژمنی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمن، دژایه‌تییه‌كی له راده‌به‌ده‌ریان كرد.
زیاتر گوتی، ئێسته دوای نووسراوه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی و رێدان به مووچه‌خۆران له‌وه‌ی كه وه‌ك هه‌موو مووچه‌خۆرانی ناوچه‌كانی تری عێراق ئازادن له بەبانكیكردنی مووچه‌كانیان، بۆخۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری منه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه‌ی كه به‌هۆی نه‌یارانه‌وه دژایه‌تیی پڕۆژه‌كه كرا، ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگ و كۆسپه‌كان نه‌بووایه، ئه‌وا ئێسته زیاتر له نیو ملیۆن مووچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان به‌ئه‌لیكترۆنی كرابوو.
عه‌دنان محه‌مه‌د چاودێری سیاسی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌مجاره‌شیان وه‌ك جاره‌كانی تر، تاقمێكی خۆفرۆش و نه‌یارانی كورد دوای نووسراوه‌كه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دادگای فیدراڵی له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی به‌هێزی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و تیمی به‌هێزی هه‌ژماری من، شكستیان تۆمار كرد.
دووپاتیشی كرده‌وه كه لێره به‌دواوه گومانه‌كانی مووچه‌خۆران ره‌وییه‌وه و پێویست ناكات ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ دژایه‌تیی پڕۆژه‌كه‌یان كردبوو، له ڕێی میدیا و په‌یجه‌كانیانه‌وه بكه‌ونه‌وه هۆنینه‌وه‌ی درۆ، چونكه مووچه‌خۆران ئه‌وه‌ی لایان گرنگ بێت له هه‌موو شتێك، وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگانه‌یانه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه دادگای فیدراڵی بڕیاری دا به‌بانكیكردن له سه‌رجه‌م بانكه‌كان بكرێت و له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، فه‌رمانبه‌ران خۆیان تۆمار بكه‌ن.
وشه/ رێبین پێنجوێنی