ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا "سه‌رسامى بێگه‌ردیى خۆى" بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى هاوتا توركه‌كه‌ى ده‌رببڕێت، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به شێوه‌یه‌كى روونتر له‌به‌رده‌م نه‌تانیاهۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیبه‌ى ده‌ربڕى، ئه‌مه‌ش بووه هۆى نیگه‌رانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكى روون.
تره‌مپ چاوپۆشى له مه‌ترسییه‌كانى نه‌تانیاهۆ كرد له‌باره‌ى فراوانبوونى هه‌ژموونى توركیا له سووریا دواى كه‌وتنى رژێمى ئه‌سه‌د. هه‌روه‌ها ته‌واوى راپۆرته ئیسرائیلییه‌كانى فه‌رامۆش كرد كه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه توركیا ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى راسته‌وخۆ بۆ ئیسرائیل، بۆیه داواى له رێبه‌رى حزبى لیكۆدى ئیسرائیلى كرد "به عه‌قڵانى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵیان چاره‌سه‌ر بكات" هه‌روه‌ها پێشنیارى كردووه ناوبژیوانیان بێت.
تره‌مپ له قسه‌كانى به‌رده‌وام بوو گوتى، "په‌یوه‌ندییه‌كى نایابم له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه هه‌یه كه ناوى ئه‌ردۆغانه، من خۆشم ده‌وێ و منى خۆشده‌وێ، ئه‌مه‌ش راگه‌یاندن تووڕه ده‌كات" ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات پێشتر وا رێكنه‌كه‌وتووه، كێشه‌یه‌كیان له‌نێوان بێت. قسه‌كانى تره‌مپ له‌سه‌ر پیاوى به‌هێزى توركیا، هاوشێوه‌ى لێدوانه‌كانیه‌تى له‌باره‌ى كیم جۆن ئۆنى رێبه‌رى كۆریاى باكور. به‌ڵام پێگه‌ى ستراتیژى ئه‌نقه‌ره له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، خاوه‌نى كلیله‌كانى وڵاته له سووریا. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ى تره‌مپ وا ده‌كات ئه‌ردۆغان باشترین بێت له‌نێو هاوتاكانى، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رى هه‌ندێك ئاماژه به‌هێز ده‌كات.
یه‌كه‌م: هه‌ڵوێستى واشنتن له‌سه‌ر ناڕه‌زاییه‌كان شه‌رمنانه بوو
هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا شه‌رمنانه بوو له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زییانه‌ى توركیا كه داواى ئازادكردنى ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵوى سه‌رۆكى شاره‌زانى ئیستانبۆڵیان ده‌كرد، به شێوه‌یه‌ك كۆشكى سپى گوتى، "خۆپێشاندانه‌كان كاروبارى ناوخۆى توركیان و ئاره‌زوو ناكات بچێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه".
دووه‌م: له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى كه‌سیان باش بووه
له‌میانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م، سه‌رۆكى كۆمارییه‌كان (تره‌مپ) پارێزگارى له په‌یوه‌ندییه باشه‌كه‌ى كردووه له‌گه‌ڵ توركیا، هه‌رچه‌نده كه‌شه سیاسییه‌كه گه‌رم بوو به هۆى خۆهه‌ڵقوڕتاندنى توركیا له شه‌ڕى ناوخۆى سووریا، كه ئه‌و كاتیش به‌ر هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه‌وت، كه له‌لایه‌ن واشتننه‌وه پاڵپشتى ده‌كران، جگه له‌مه‌ش توركیا سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى كڕى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه دیموكراته‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد توركیا تێكه‌ڵى هه‌ڵمه‌تى دژ به ئۆكرانیا بووه.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ندێك له دیموكراته‌كان بڕیارى تره‌مپیان بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له باكورى سووریا له ساڵى 2019 ره‌ت كرده‌وه، چونكه ئه‌مه په‌راوێزێكى به له‌شكركێشى توركیا دا، بۆ ناو سووریا. له ئه‌نجامدا جیمس ماتیس وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌و كاتى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ناڕه‌زایى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به "هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده‌ى ستراتیژیى" وه‌سف كرد.
سه‌ره‌ڕاى په‌یوه‌ندییه باشه‌كه‌ى نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌و ماوه‌یه‌دا گرژ بوو، بۆیه له نۆى ئۆكتۆبه‌رى 2019 تره‌مپ نامه‌یه‌كى بۆ هاوتا توركه‌كه‌ى نارد و داواى لێ‌كرد" دانوستاندن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات بكات" و گوتیشى، "نامه‌وێ ئابوورى توركیا وێران بكه‌م، هه‌ندێك كێشه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردى، بابه‌ته‌كان تێكمه‌ده".
سێیه‌م: بازرگانى چه‌ك له‌نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان
له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بایدن، گرژیى نێوان ئه‌و دوو وڵاته زیاد بوو، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى واشنتن سزاى به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند، به هۆى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400، دواتریش دوورخستنه‌وه‌ى توركیا له كۆنگره‌ى لوتكه له پێناوى دیموكراسى، هه‌روه‌ها دانپێنان به پاكتاوى نه‌ژادى ئه‌رمن كه له ساڵى 1915 ئه‌نجام درا. له به‌رانبه‌ر توركیا له دواى هێرشى رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا داواى هه‌ر یه‌كه له فنله‌ندا و سویدى ره‌ت كرده‌وه بۆ ئه‌ندامبوون له هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) .
به‌ڵام ماوه‌یه‌كى كه‌م، به‌ر له سه‌ركه‌وتنى تره‌مپ له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دووه‌م، بارودۆخه‌كه هێور بووه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كه زیاتر سه‌قامگیر بوو، ئه‌و سه‌قامگیرییه به ئه‌ندامێتى سوید له ناتۆ و ئاره‌زووى كڕینى فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 16 له لاى توركیاوه. دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له لاى تره‌مپه‌وه، په‌یوه‌ندى بازرگانى واشنتن و ئه‌نقه‌ره به‌هێز بوو. تۆڕى هه‌واڵى فۆكس نیوز باسى له‌وه كردووه تره‌مپ ته‌له‌فۆنى بۆ ئه‌ردۆغان كردووه و پێشنیارى كڕینى نوێترین فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 35 بۆ كردووه.
له كاتى زیادبوونى ناڕه‌زاییه‌كان له‌به‌رانبه‌ر گرتنى ئیمامئۆغڵو، بۆچوونى ئه‌وه هه‌بوو، گوایه خاوه‌نى كۆمپانیاى "ئێكس" ئیلۆن ماسك، كه له سه‌رۆكى كۆمارییه‌كان نزیكه، هه‌ژمارى ژماره‌یه‌ك له ئۆپۆزسیۆنى توركیاى سڕیوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى پۆلیتیكۆ.به‌م كاره واشنتن كارێكى چاك له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات هاوشێوه‌ى ساڵى 2016 بێت، كه ئه‌و كات له پاڵ توركیا وه‌ستا له دژى كوده‌تاكه، گوایه فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌پشتى كوده‌تاكه‌وه بووه.
چواره‌م: توركیا یاریكه‌رێكى سه‌ره‌كییه له سووریا
له ساڵاَنى دواییدا، توركیا وه‌ك هێزێكى فره ناوچه‌یى ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش دواى كه‌وتنى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌ركه‌وتنى ئیسلامییه‌كانى سه‌ربه توركیا بۆ ده‌سه‌ڵات به ڕوونى ده‌ركه‌وت. تره‌مپ له‌وه روون بوو كه ئه‌ردۆغان بووه‌ته خاوه‌نى كلیله‌كانى وڵات، له یه‌كه‌م كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا، تره‌مپ باسى پێشهاته دراماتیكیه‌كانى سووریاى كرد و گوتى توركیا به درێژایى هه‌زاران ساڵ هه‌وڵى داوه ده‌ستى به‌سه‌ر بگرێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى "كه‌م ئه‌رك" به هۆى ژیرى سه‌رۆكى توركیا له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو.
تره‌مپ باسى له‌وه‌ش كرد ئه‌و ده‌یه‌وێ 900 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له سووریا بكێشێته‌وه، چونكه نایه‌وێ ببێته هۆكارى كوشتن‌یان. بابه‌ته‌كان به گوزارشتى ئه‌و هێشتا روون نییه. له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا حكوومه‌تى نوێى سووریا و هه‌سه‌ده رێككه‌وتنێكى گشتگیریان كرد بۆ یه‌كخستنى هێزه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى داهات و گێڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان. پێشبینى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆتایى ئه‌مساڵ رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت. به‌گوێره‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش 500 چه‌كدارى هه‌سه‌ده له دوو ناوچه‌ى حه‌له‌ب كشانه‌وه، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت بۆ ره‌زامه‌ندى ناڕاسته‌وخۆى ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ى توركیا گه‌وره‌ترین براوه‌یه له هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێن.
پێنجه‌م: ئه‌ردۆغان و جێگیرییه‌كه‌ى له ده‌سه‌ڵات
له پاڵ بازرگانى و گه‌شه‌كردنى هه‌ژموونى توركیا له سووریا، شایه‌نى باسه ئاماژه بۆ ئه‌وه بكرێت، تره‌مپ وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ده‌كات، كه سه‌رۆكێكه ده‌توانێ جڵه‌وى ده‌سه‌ڵات له وڵاته‌كه‌ى له ئه‌ستۆ بگرێت، به تایبه‌تیش ده‌زانرێت ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ر یه‌كه‌یان (تره‌مپ و ئه‌ردۆغان) بۆ ساڵى 2028 درێژ ده‌بێته‌وه، ئه‌مه هه‌لێكه تره‌مپ ده‌یه‌وێ له هه‌موو ره‌هه‌ندێكه‌وه وه‌به‌رهێنانى تێدا بكات.
سه‌رچاوه : یۆرۆنیۆز