رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى دا، كاریگه‌ریى له ئاره‌زووى حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێت له‌وه‌ى پارێزگارى له‌و پێوه‌ندییه به هێزه بكات كه ده‌یان ساڵه واشنتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروستى كردووه، ئه‌مه‌ش پاڵپشتییه‌كى گرنگ بووه بۆ هه‌رێم و ئه‌زموونه خۆڕێبه‌رییه‌كه‌ى.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، ئه‌مڕۆ شه‌موو 12ى نیسان، راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى داوه و راپۆرته‌كه پێی وایه ئه‌م پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه، كاریگه‌ریى له‌سه‌ر پێوه‌ندیى حكوومه‌تى نوێى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیى تره‌مپ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، به‌مه‌ش پێوه‌ندیى هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا ناكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریى "میزاج"ى تره‌مپه‌وه.
هه‌ر بۆیه ناونیشانى راپۆرته‌كه ئه‌وه‌یه، "هاوپه‌یمانیى بێ كێشه له نێوان واشنتن و هه‌رێمى كوردستان، دوور له میزاجى تره‌مپ"
ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ى هاوپه‌یمانانى واشنتن له ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه، زه‌حمه‌تى له‌وه ده‌بینین پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تره‌مپ بپارێزن، چونكه تره‌مپ خاوه‌ن سه‌لیقه‌یه‌كى زه‌حمه‌ته، به‌تایبه‌تى به‌رانبه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ى كه سوود له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرن زیاد له‌وه‌ى سوودیان هه‌بێت، هاوكاریى ئه‌و وڵاته زلهێزه وه‌رده‌گرن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، زنجیره‌ى پێوه‌ندیى نێوان دۆناڵد تره‌مپ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به پێچه‌وانه‌ى پێوه‌ندیى حكوومه‌تى تره‌مپه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى كه رووبه‌ڕووى هه‌ندێك گوشار ده‌بێت له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه، به‌هۆى هه‌ندێك دۆسیه‌وه، له‌وانه رۆڵى سیاسى و میلیشیكانى شیعه و هه‌ندێك سیاسه‌تى حكوومه‌ت، كه واشنتن هه‌موو ئه‌مانه به خزمه‌تى ئێران ده‌زانێت و عێراق پابه‌ند نابێت به‌و سزایانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانى سه‌پاندووه، به ئامانجى لاوازكردنى و سنووردانان بۆ ئێران له‌وه‌ى چیتر سه‌قامگیر ى ناوچه‌كه تێكنه‌دات.
هه‌رێمى كوردستان هاوكاریى دارایى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت، له بنه‌ڕه‌تدا بۆ هێزه سه‌ربازى و ته‌ناهییه‌كانه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم له رووى سیاسییه‌وه پاڵپشت له حكوومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت، به‌تایبه‌ت كاتێك هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر گوشارى ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانى ئێران له عێراق، له‌وانه حزب و میلیشیاى شیعه له حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق. به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا هه‌رێمى كوردستان له‌لاى خۆیه‌وه ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ هاوپه‌یمانه‌كانى له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ له‌و ناوچه هه‌ستیاره جێگیر بن، بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ بتوانن چاودێریى ئێران و باڵه‌كانى له ناوچه‌كه بكه‌ن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌كى كه‌م سه‌ربازى له هه‌رێم هه‌یه، ئه‌ویش له بنكه‌ى سه‌بازى هه‌ریره. هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى عێراق گوشار دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى له عێراق بكێشێته‌وه. له هه‌مان كاتدا فه‌رمانده و شاره‌زایانى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا پێشنیارى خاكى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ جێگیركردنى ئه‌و هێزانه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه سه‌ركردایه‌تیى كورد بۆ واشنتن هاوبه‌شێكى سیاسیى باوه‌ڕپێكراوه، هه‌روه‌ها دانوستاندكارى میانڕه‌ون، ئه‌گه‌ر به كه‌سایه‌تییه‌كانى تر‌ى عێراق به‌راورد بكرێت، چونكه عێراقییه‌كان توندڕه‌ون و ده‌مارگیریى تایفه‌گه‌رییان هه‌یه.
رۆبیۆ له پێوه‌ندییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانى گوتوویه‌تى، هه‌رێمى كوردستان رۆڵێكى گرنگى له پاراستنى ته‌ناهى ناوچه‌كه و سه‌قامگیرییه‌كه‌ى هه‌یه. هه‌روه‌ها نووسینگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا باسى له‌وه كردووه، پێوه‌ندییه‌كه‌ى نێوان سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ى تاوتوێ كردووه، له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌هێزكردنى پێوه‌ندیى دۆستایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
پێوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له سه‌رووى گۆڕ‌انى حكوومه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسه‌كانیه‌تى، ساڵى رابردوو سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى واشنتنى كرد، ئه‌وكات جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بوو، چه‌ندان دیدار و گفتوگۆى فراوانى له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دا، ئه‌مه‌ش وایكرد نیگه‌رانى بۆ هێزه سیاسییه‌كانى سه‌ربه ئێران دروست بكات، كه هه‌میشه به‌گومانه‌وه سه‌یرى پێوه‌ندیى نێوان هه‌ولێر و واشنتن ده‌كه‌ن.
میدیاى ناوخۆى هه‌رێم كوردستان باسیان له‌وه كردووه، له پێوه‌ندییه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى- رۆبیۆ، دووپات له‌سه‌ر پێویستى و گرنگى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كراوه له رێگه‌ى هێڵى نه‌وتى عێراق – توركیا.
جیا له‌مه‌ش باسى ئه‌وه كراوه كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تى، "ئه‌مه‌ریكا رێز و پێزانینى زۆرى بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، چونكه بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ پاراستنى گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌كان"
سه‌رچاوه:
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب