نووسینى: مه‌حموود محێدین
له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى كه رووبه‌ڕووى دنیا ده‌بێته‌وه، پرسیارێكى ره‌وا له‌باره‌ى چاره‌نووسى دۆلار سه‌ر هه‌ڵده‌دات، به‌وپێیه‌ى كه دراوێكى نێوده‌وڵه‌تییه و له‌ودیوى سنووره‌كانه‌وه دراوه‌كانى تر‌ى پێ هاوتا ده‌كرێت. له هه‌ندێك بارودۆخیش له ناوخۆ؛ نرخى كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كانى پێ دیار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها په‌ناى بۆ ده‌برێت بۆ پاراستنى به‌ها و پاشكه‌وته‌كان له هه‌موو كاتێكدا. ماوه‌یه‌كى دووره، ره‌نگه نزیكه‌ى سه‌ت ساڵێك ده‌بێت، دۆلار وه‌ك ركابه‌رێكى توند پێش پاوه‌ند كه‌وتووه. له‌مه‌ش پشت به هێزى ئابووریى هه‌ڵكشاوى ئه‌مه‌ریكى ده‌به‌ستێت، كه‌چى له به‌رانبه‌ردا پاوه‌ند له جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان و دواتریش له جه‌نگى دووه‌مدا تووشى بارى قوورس و قه‌رز بوو.
سه‌ره‌ڕاى زیانه ئابوورییه‌كانى هه‌ردوو جه‌نگه‌كه، پاوه‌ند له‌سه‌ر ته‌ختى دراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه بوو به‌پێى رۆژگار لێى راهات بوون. له‌گه‌ڵ د‌رك نه‌كردن به‌وه‌ى به‌ریتانیا تووشى چ لاوازییه‌كى ئابوورى بووه. تا ئه‌و كاته‌ى دوو ساتى وه‌رچه‌رخان هات، یه‌كه‌میان داڕشتنى رێكه‌وتنى بریتۆن وۆدز (Bretton Woods) بوو له ساڵى 1944، كه به‌گوێره‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه پاوه‌ندى ئیسته‌رلینى وه‌ك دراوێكى پێوانه‌یى سیستمى دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهان ئاماژه‌ى بۆ ناكرێت. ساتى وه‌رچه‌رخانى دووه‌میش هات، ئه‌ویش هێرشى سێ قۆڵى بوو بۆ سه‌ر میسر كه به ته‌نگژه‌ى سوێس لە 1956 ده‌ناسرێت. ئه‌و كات وا ناسرا بوو پاوه‌ند دراوێكى قوورسه 55%ى یه‌ده‌گى نێوده‌وڵه‌تى پێكده‌هێنێ. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانى (فڕه‌نسا و ئیسرائیل)ى ناچار كرد، هێرشه‌كه بوه‌ستێنن. ئه‌و كاته خه‌ڵك دركى به‌وه كرد ئه‌وه‌ى ئه‌و كات به دنیایه‌كى ئازاد ناسرا بوو، سه‌رێكى نوێى هه‌یه، دراوى ئه‌و سه‌ره‌یش له كردار تایبه‌تمه‌ندییه‌كى هه‌بوو جیسكار دیستان (Giscard d'Estaing) كه ئه‌و كات وه‌زیر بوو له حكوومه‌تى فڕه‌نسا له شه‌سته‌كاندا، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ى به "ئیمتیازێكى پڕ سه‌خاوه‌ت" ناوبرد بوو.
نیشانه‌ى ئه‌و زێده ئیمتیازه له به‌خششه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه بوو به كه‌مترین تێچوو قه‌رز بدات، قه‌رزه‌كه‌شى به دراوى لۆكاڵى بداته‌وه، كه له چاپخانه‌كانى خۆى به‌رهه‌مه‌كه‌ى كۆنتڕۆڵ كرابوون. ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى بێ توانایى بازرگانییه‌كه‌ى، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بوو سه‌قامگیریى دراوى هه‌بێت، له‌میانه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شى ئه‌و دراوه‌ى به‌كارده‌هێنا. كه ئێستەیش 60%ى كۆى یه‌ده‌گى نێوده‌وڵه‌تى پێك ده‌هێنێت، هه‌ژموونى دارایى خۆى سه‌پاندووه، له دنیایه‌كدا كه هێشتا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نى به‌هێزترین ئابوورى، به‌هێزترین سوپا، نوێترین ته‌كنه‌لۆجیایه.
ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بێت، ئێمه چ هه‌قمان به‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه، سه‌رۆكێكى ئه‌مه‌ریكا بۆ دنیا ده‌ركه‌وێت، دواى بردنه‌وه به‌ناوبانگه‌كه‌ى له هه‌ڵبژاردن كه هیچ كه‌سێك تانه‌ى لێ نه‌دا، و ده‌ڵێ، وڵاته‌كه‌ى ماوه‌یه‌كه رووبه‌ڕووى پێشێلكاریى بازرگانى ده‌بێته‌وه، گوایه وڵاته‌كه‌ى بووه‌ته قوربانى، "فرت و فێڵ و دزى و تاڵانى!" ناشزانین سه‌رۆكى ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵات، چى جێهێشتووه بۆ ئه‌و سه‌رۆكانه‌ى به‌شداربوون له هه‌ژاركردنى وڵاته‌كانیان له سیستمێكى نێوده‌وڵه‌تیى ناهاوسه‌نگ، كه ته‌نیا هه‌ژارییه‌كى توند و نه‌خۆشیى كوشنده‌ى بۆ جێهێشتوون به‌هۆى به‌دخۆراكییه‌وه، له‌گه‌ڵ دواكه‌وتوویى له ده‌سكه‌وته‌كانى پێشكه‌وتن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه كارێكى باشیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئه‌فریقیا و وڵاتانى تر‌ى دنیاى باشوور ئه‌نجامیان داوه.
هه‌موو ئه‌و پاڵنه‌ر و شێوازانه‌ى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا باس بكه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن مایك سپنس (Michael Spence) ى ئابووریناس و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆمان ساده كراوه‌ته‌وه، كه له دوایین وتارى باسى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى (گێژه‌لووكه‌ى تره‌مپى) كردووه و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكا مكووڕه له‌وه‌ى په‌یكه‌ربه‌ندیى بازرگانیى نێوده‌وڵه‌تى بگۆڕێت، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌گه‌ڵ دایه بۆ به‌رژوه‌ندیى وه‌به‌رهێنانى ناوخۆى ئه‌مه‌ریكا و به‌كارخستنى ده‌ستى كارى ئه‌مه‌ریكى "به‌ڵام ئه‌و ئامانجه له‌مپه‌رێكى گه‌وره‌ى له به‌رده‌م دایه، ئه‌ویش خواسته له‌سه‌ر بنه‌ما داراییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بۆند "سه‌نه‌د" و پشكه‌كان"، له‌گه‌ڵ دانانى دۆلار وه‌ك دراوى یه‌ده‌گى نێوده‌وڵه‌تى.
ئامانجى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌رازووى بازرگانى به كردار ته‌واو نابێت، ئه‌گه‌ر هاتوو پشتبه‌ستن به بنه‌ما داراییه‌كانى دۆلار كه‌م نه‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ژمارى سه‌رمایه له به‌ڵانسى پێدراوه‌كان (Balance of payments) سنووردار نه‌كرێت، ئه‌گینا بابه‌ته‌كه وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه. بۆ ساده‌كردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه، به‌ڵێنى ناڕاسته‌وخۆى ئه‌مه‌ریكى رێزگرتنه له تایبه‌تمه‌ندى رێژه‌یى. وڵاتان به‌رهه‌مه‌كانى خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نارده ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌رهه‌مه‌كانى خۆى له كه‌لوپه‌لى كشتو‌كاڵى و پیشه‌سازى هه‌نارده ده‌كات، به‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ى ته‌رازووى بازرگانى له‌سه‌ر به‌ڵانسى پێدراوه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت. جیا له‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا خزمه‌تگوزاریى وه‌ك گه‌شتیاری و گواستنه‌وه و لۆجیستى هه‌نارده و هاورده ده‌كات، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌ڵانسه‌كه ده‌بێت. بێ توانایى ئه‌و دوو به‌ڵانسه، به وه‌به‌رهێنان و قه‌رزى ده‌ره‌كى قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه. وه‌ك ده‌زانرێت كۆی قه‌رزارى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه 36 ترلیۆن دۆلاره، جیاكردنه‌وه‌ى یه‌كانگیربوونى بازرگانى، ته‌نیا به قوربانى ده‌بێت له رێگه‌ى لێشاوى سه‌رمایه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌رزه‌ى هه‌یه و ئه‌و قه‌رزه‌ى ده‌كرێت.
به‌مه‌ش ئه‌وه‌ى به چه‌كداركردنى دۆلار ده‌ستى پێ كردووه، له به‌كارهێنانى وه‌ك سزاى نێوده‌وڵه‌تى له‌میانه‌ى بلۆككردنى بنه‌ما داراییه‌كانه‌وه، دواتریش رێگرتن له به‌كارهێنانى میكانیزمى سویفت له‌گه‌ڵ رووسیا و ئه‌وانى تر، دواتر مینڕێژكردنى كه‌ناڵه‌كانى بازرگانى له‌میانه‌ى تاریفێكى گومرگییه‌وه، به تاریفێكى گومرگیى تر‌ى سه‌یروسه‌مه‌ره، به ماناى (مامه‌ڵه‌كردنى هاوشێوه). دواى هه‌موو ئه‌مانه په‌كخستنى جووڵه‌ى ئاژانسى گه‌شه‌پێدان، دواتر له‌ناوبردنى رێسا باوه‌كانى سیستمێكى نێوده‌وڵه‌تى فره‌ڕه‌هه‌ند، له شوێنى ئه‌و؛ رێبازى سه‌پاندنى هێز په‌یڕه‌و بكرێت.
هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه ئه‌و شتانه له‌ناو ده‌بات كه له "سیستمى نێوده‌وڵه‌تى" ماوه‌ته‌وه، یان بڵێ هه‌موو رێكاریه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى پێوه‌ندیى ئابوورى له‌ناو ده‌بات. سیستمى ئابووریى نێوده‌وڵه‌تى له ته‌نگژه‌ى دارایى جیهانه‌وه پووكانه‌وه‌یه‌كى زیاترى به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چینى ناوه‌ندیى ئه‌وروپى پاشه‌كشه‌ى كرد، ترسى له‌و خه‌سڵه‌ت و خزمه‌تگوزارییانه‌ى ده‌وڵه‌تى خۆشگوزه‌رانى زیاتر بوو، چینى ناوه‌ند له ئه‌مه‌ریكاش پاشه‌كشه‌ى كرد، نائومێدى زیاتر بوو به له‌ناوچوونى خه‌ونى ئه‌مه‌ریكى بۆ به‌دیهێنانى ده‌وڵه‌مه‌ندی، له‌گه‌ڵ زیاتربوونى توندى جیاوازی و جه‌مسه‌رگیرى و نادادپه‌روه‌رى له دابه‌ش كردنى داهات و سامان. هه‌موو ئه‌مانه و ئاڵه‌نگارییه‌كانى ركابه‌ری، شوێنه‌وارى شۆڕشى ته‌كنه‌لۆجى، نوێكارییه‌كانى ژیریى ده‌سكرد، ده‌ری ده‌خه‌ن، ئه‌و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییانه دوور نابن له ئازارێك، هه‌ڵبەته رژاندنى تووڕه‌ییش به‌سه‌ر توانستى بازرگانیى نێوده‌وڵه‌تى و كۆششى زیاتر له ده‌ستى كارى هاورده‌كراو، چاره‌سه‌ریان ناكه‌ن.
ئه‌و رێكارانه‌ى به‌مدواییه، هه‌رچه‌نده ئابوورى و وه‌به‌رهێنانى به‌ئامانج گرتووه، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌و هێنده رێسایه‌ى له ئابووریى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوبرد كه له جه‌نگى دووه‌مى جیهانییه‌وه وه‌ك كردار و میكانیزم مابوونه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى شوێنگره‌وه‌یه‌ك یان چه‌ند شوێنگره‌وه‌یه‌كى پراكتیكى دێن، ئه‌وا دۆلاریش ده‌مێنێته‌وه، نه‌وه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزێكى ره‌هاى هه‌بێت، به‌ڵكو به‌هۆى لاوازى رێژه‌یى شوێنگره‌وه‌كانییه‌تى، ده‌بێت په‌ندیش له پاوه‌ند وه‌ربگرین.