ژماره‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه زیاتر ده‌بێت، كه پێیانوایه ناسنامه‌ى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعشیان ئاشكرا كردووه، كه ئێسته كرده تیرۆرییه‌كانى ئه‌و رێكخراوه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه ده‌بات. راپۆرتی تیمى چاودێریى سزاكان كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانە، به پشتبه‌ستن به زانیاریى هه‌واڵگریى ده‌وڵه‌تانى ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، دڵنیاییه‌كى زیاتر هه‌یه، كه خه‌لیفه‌ى داعش، عه‌بدولقادر موئمینه، هاوكات سه‌رۆكایه‌تیى لقى داعش ده‌كات له سۆماڵ.
گرنگیى موئمین بۆ كرده تیرۆرییه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى جێگه‌ى گومان نه‌بووه، راپۆرتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و پیاوه بۆ پۆستى سه‌رۆكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ویلایه‌ته‌كانى داعش به‌رز كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وى به‌سه‌ر لقه‌كانى داعش له ئه‌فریقیا زیاد كردووه. لێره‌دا ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه به‌هایه‌كى زیاترى ده‌بێت، كه هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانى ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن؛ رێكخراوى تیرۆریستى داعش هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ راستییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیعى عێراق و سووریا رابێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به كارێكى به‌سوود بزانێت کە به‌رپرسان و پیشه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ شوێنه‌كانى تر بگوازێته‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گۆڕانكارییه‌كى به ئه‌نقه‌ست هه‌یه بۆ گۆڕینى په‌یكه‌رى رێكخستنه‌كه بۆ نامه‌ركه‌زی، تا دوور بێت له ناوچه‌ى سه‌ره‌كیى ململانێ. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به زانیاریى هه‌واڵگرى به‌شدارییان له‌و راپۆرته كردووه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه كۆكن. چونكه هێشتا هه‌ندێك باوه‌ڕی ئه‌وه‌یان نییه، داعش به ئاسانى خاكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له عێراق و سووریا به‌جێبهێڵێ. له كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى داعش له ساڵى 2019 و دواتر كوشتنى شوێنگره‌وه‌كه‌ى له 2022وه، رێكخراوه‌كه كۆشش بۆ ئه‌وه ده‌كات به شاردنه‌وه‌ى ناسنامه‌یان و كه‌م ده‌ركه‌وتنیان پارێزگاری له سه‌ركرده‌كانى بكات، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له راگه‌یاندن سه‌رۆكه‌كه‌ى به ناوه نهێنییه‌كه‌ى ده‌ناسێنێ، ئه‌ویش ئه‌بوحه‌فه‌س هاشمى قوڕه‌یشییه.
ئیدمۆند فیتۆن براون، به‌رپرسى پێشوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و راوێژكارى گه‌وره‌ى پرۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وییه، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ڵێ، "له‌وانه‌یه ئه‌وان ئێسته به‌و راستییە گه‌یشتوون، ئه‌میر یان خه‌لیفه ده‌بێت نه‌بینرێت و نه‌بیسترێت" براون ده‌شڵێ، "له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌بوحه‌فه‌س هاشمى قوڕه‌یشى، ئه‌و ناوه‌ى بۆ خه‌لیفه به‌كارى ده‌هێنین، هه‌رگیز كه‌سێك نه‌زانێ سۆماڵی بێت، هیچ كه‌سێك شێوه‌زارى ئه‌فریقى نه‌بیستووه، هه‌روه‌ها كه‌س ئه‌فریقییه‌كى نه‌بینوه"، بۆیه ئه‌بوحه‌فه‌س توانى له خه‌لیفه‌ى پێشترى ماوه‌یه‌كى زیاتر بمێنێته‌وه، كه دواى شه‌ش مانگ له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى كوژرا.
ئه‌بوحه‌فه‌س؛ موئمینى سۆماڵە، هه‌روه‌ها له تاكه هه‌وڵى كوشتن خۆى ڕزگار کردووە، کە ئه‌ویش هێرشێكى ئه‌مه‌ریكى بوو له ئایارى 2024. راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له شوباتى 2025 ئاماده كراوه، باسى له‌وه كردووه، له دواى ئه‌و هێرشه‌وه، موئمین رێكاری ئه‌وه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر ده‌رخستنى گرووپه‌كه‌ى بۆ بایه‌خى ده‌ره‌وه پێویست نه‌بێت. ئه‌و بنكه‌یه‌ى كه موئمینیش بۆ كرده‌وه‌كانى به‌كارى ده‌هێنێت، بریتین له زنجیره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وت و په‌یكه‌رى خۆپاراستن له چیاكانى جۆلیس له سۆماڵ، كه باوه‌ڕى ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌و شوێنه؛ ئه‌و له هێرشه ئاسمانییه‌كانى رۆژئاوا ده‌پارێزێت.
ئه‌و گریمانه تاقی ده‌كرێته‌وه كه له‌وانه‌یه پۆر دیهكساد هه‌مان ئه‌و شوێنه بێت، كه له‌لایه‌ن گه‌ڕێكى تر‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له شوباتى ئه‌مساڵ كرانه ئامانج. به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و هێرشانه بوونەته هۆى كوشتنى یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه، ئه‌و كه‌سه به‌رپرسى ئۆپەراسیۆنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ش بووه، 13 تیرۆریستى تر له‌و هێرشه كوژراون. راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى ئه‌وه‌ى داوه، داعش له سۆماڵ به سه‌رۆكایه‌تیى موئمین هه‌ژموونى خۆى به‌ده‌ستهێناوه و دارایى خۆى به‌هێز كردووه.
زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانى نێوان وڵاتانى ئه‌ندام ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌م دواییه به‌هۆى چالاكییه خۆسه‌پێنه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى خۆى له هه‌ندێك به‌شى سۆماڵ زیاد كردووه، پاره‌ى به‌ده‌ست هێناوه، بۆ چاككردنى تواناى سه‌ربازیى خۆى، له‌وانه به‌ده‌ستهێنانى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بۆ چاودێرى و هێرشى خۆكوژی. به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه كه به‌هۆى چه‌كداره بیانییه‌كانى هێزى خۆى به‌ده‌ست هێناوه، به‌م دواییه گه‌شه‌ى سست بووه.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شى روون كردووه‌ته‌وه، رێكخراوى تیرۆریستى داعش له سۆماڵ تووشى چه‌ندان جیابوونه‌وه و په‌رته‌وازه‌یى بووه، به‌هۆى زه‌حمه‌تى یه‌كخستنى تیرۆریسته‌كانى له پێكهاته‌یه‌كى عه‌شایه‌رى به‌رته‌سك، له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ستى جیاوازیى كولتوورى و سه‌ختى بارودۆخه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆششه‌ى بۆ رێگرتن له چه‌كداره بیانییه‌كان ده‌كرێت به‌ر له گه‌یشتنیان بۆ سۆماڵ، ئه‌ویش شوێنه‌وارى نه‌رێنى بۆ ئه‌وان هه‌یه.
سووریا و عێراق
له‌وانه‌یه ئه‌ندامانى سه‌ره‌كى له سه‌ركرده‌كانى داعش به‌ره‌و سۆماڵ بچن، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه وازى له پلانه‌كانى هێنابێ بۆ گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له خاكى سووریا و عێراق. راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتى ده‌كاته‌وه، هێشتا داعش نزیكه‌ى هه‌زار و 500 تا سێ هه‌زار چه‌كدارى له ناوچه جیاوازه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته هه‌یه، هه‌مووشیان سووریا ده‌كه‌نه ده‌ستپێك بۆ كرده‌وه‌كانیان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ش هه‌یه، داعش شێوازێكى دۆزیوه‌ته‌وه بۆ سوودبینین له كه‌وتنى ئه‌سه‌د.
ئاژانسى هه‌واڵگریى چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسیان له‌وه كردووه، هه‌ندێك چه‌كدارى داعش كرده‌ى تیرۆریستییان ئه‌نجام داوه، له‌وكاته‌ى كه ده‌سته‌ى ته‌حریرى شام، هێرشى كردووه‌ته سه‌ر رژێمى ئه‌سه‌د. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت یه‌كێك له چه‌كداره‌كانى داعش، دزه‌ی كردووه بۆ ناو كه‌مپى هۆل له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا و توانیویه‌تى چه‌ندان تیرۆریستى به ئه‌زموون رزگار بكات، هه‌روه‌ها هه‌مان كه‌س توانیویه‌تى لیواى داعش له هۆل چالاك بكاته‌وه، كه ئه‌مه ئه‌ركى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریى هه‌واڵگرى و مه‌شق پێ كردنى گه‌نجه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى داراییه. راپۆرته‌كه هۆشداریى ئه‌وه‌شى داوه، داعش هێرشى پێشكه‌وتوو له دژى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ئه‌نجام ده‌دات.
داعش له عێراق لاواز بوو به‌هۆى گوشاره‌كانى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆری عێراقى، یه‌كێك له‌وانه ئۆپەراسیۆنى ئابى 2024 بوو، كه بووه هۆى كوژرانى جێگرى والیى داعش و 13 سه‌ركرده‌ى تر. راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتى ده‌كاته‌وه، داعش تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانى بگۆڕێت.
بوونى داعش له ئه‌فغانستان
ده‌وڵه‌تانى ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باس له مه‌ترسی ده‌كه‌ن له‌باره‌ى لقى داعش له ئه‌فغانستان، كه به رێكخراوى داعشى خۆراسان یان ویلایه‌تى خۆراسان ناسراوە. راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باس له‌وه ده‌كات، داعش له خۆراسان مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌یه له ئه‌فغانستان، ئاماژه بۆ تواناى ئه‌و گرووپه كراوه له چوونه ریزى ده‌سه‌ڵاتدارانى تاڵیبان و هه‌لقۆزتنه‌وه‌ى رق و كینه. به تایبه‌تى له‌نێو جووتیارانى كێڵگه‌ى خه‌شخاش و ئه‌وانه‌ى له ره‌چه‌ڵه‌كى تاجیكن و رقیان له تاڵیبانه.
به‌گوێره‌ى بۆچوونى ئه‌ندامانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داعش چوار هه‌زار تا شه‌ش هه‌زار چه‌كدارى له ئه‌فغانستان هه‌یه، هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هێز دروست بكات و زۆرێك له چه‌كدارى تر ئاماده بكات له ئاسیاى ناوه‌ڕاست. بۆ ئاسانكاریى گواستنه‌وه؛ داعش رێگه‌ى قاچاخى دروست كردووه بۆ ئه‌فغانسان له رێگه‌ى توركیا و ئێرانه‌وه. راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، داعش له خۆراسان تواناى گه‌یشتنى به ئەوروپا هه‌یه تا له‌وێ هه‌رزه‌كاران بخاته ریزى خۆیه‌وه. له كۆتاییشدا راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ زیادبوونى پیلانه شكستخواردووه‌كانى دووپاتى ئه‌وه ده‌كرێته‌وه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه تواناى جێبه‌جێ كردنى هێرشى دڕندانه‌ى له‌سه‌ر خاكى ئه‌وروپا هه‌یه، به تایبه‌تى له‌و خاڵانه‌ى به ئاسانى به‌ئامانج ده‌گیرێن له قه‌ره‌باڵغییه گه‌وره‌كان.