گۆڕه‌پانى سیاسى و ته‌ناهى له ئوردەن هه‌ڵكشانێكى بێ وێنه به خۆیه‌وه ده‌بینێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین. ئه‌مه‌ش له سایه‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌زگاكانى ئاسایشى ئوردەن ئاشكرایان كردووه له‌باره‌ى شانه‌یه‌كى تێكده‌رانه‌ى پێوه‌ندیدار به‌و رێكخراوه قه‌ده‌غه‌كراوه. ئه‌مه‌ش واى له حكوومه‌تى ئوردەنى كرد بڕیارێك كارا بكات كه له ساڵى 2020وه له دژى ئیخوانه‌كان ده‌رچووه، له سه‌روبه‌ندى سڵكردنه‌وه له پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیخوان، به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئێران.
به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى ئوردەن رای گه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه شانه‌یه‌كى سه‌ر به ئیخوان، كارى بۆ دروستكردنى ته‌قینه‌وه و فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌ك كردووه، ئه‌مه‌ش پێشهاتێكه له گۆڕانكاریى چالاكییه‌كانى ئه‌م رێكخراوه له‌ناو ئوردەن.
مازن فرایه وه‌زیرى ناوخۆى ئوردەن دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌ت بڕیارى داوه، له قۆناغى نه‌رمى كۆنتڕۆڵكردنى ئیخوان به‌ره‌و رێكارییه یاساییه تونده‌كان بچێت، كه بریتییه لە ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى باره‌گه و موڵكه‌كانى ئیخوان، له‌گه‌ڵ پشكنینى به‌ره‌ى كارى ئیسلامى، كه باڵى سیاسیى ئیخوانه، بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ى سه‌ره‌داوى پێوه‌ندییه‌كانى ئه‌و گرووپه هه‌ڵوه‌شاوه‌یه.
ره‌هه‌ندى ئێران... دڵنیابوون له گومانێك
شرۆڤه‌كارانى سیاسى و سه‌رچاوه‌كانى ئاسایشى ئوردەن، ئه‌و رووداوانه‌یان به پێشهاته‌كانى هه‌رێمه‌كه به‌ستووه‌ته‌وه، كه پێوه‌ندیى به ململانێى نێوان ئێران و ئیسرائیل هه‌یه. نه‌بیل عه‌تووم شاره‌زا له كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دووپاتى ده‌كاته‌وه، گرووپى ئیخوان بووه‌ته ئامرازێكى ئێران و به‌كارده‌هێنرێت بۆ له‌ناوبردنى ته‌ناهیى ئوردەن، له میانه‌ى پێكهێنانى چه‌ند شانه‌یه‌ك كه به شێوازى سوپاى پاسدارانى ئێران كار ده‌كه‌ن.
عه‌تووم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، مه‌شقكردن بۆ دروستكردنى مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى، له لبنان ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ده‌ستى كادرانى سه‌ر به ئێران و حه‌ماس، ده‌شڵێ، "ئه‌م پیلانانه له‌گه‌ڵ پیلانى ئێرانى یه‌كانگیر ده‌بێت، بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگیى هێز له ناوچه‌كه، له رێگه‌ى ئامرازى ناوخۆیى.
عادل مه‌حموود نووسه‌رى سیاسى باسى له كاته‌كه كردووه و گوتویه‌تى، "به وردى حیسابى بۆ كراوه" هۆشداریشى داوه له‌وه‌ى ئوردەن له ناوه‌ڕاستى جه‌نگێكى جیۆسیاسییه كه له ده‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كاراكردنى قه‌ده‌غه‌ى ئیخوان، ره‌نگدانه‌وه‌ى گۆڕانكارییه‌كه له عه‌قڵى ده‌وڵه‌تى ئوردەن، به‌رانبه‌ر ئیخوانه‌كان، كه ئه‌م گرووپه شكستى هێناوه له "كارى بانگخوازى و سیاسى و سه‌ربازى". عادل مه‌حموود پێیوایه رێبازى ئیخوانه‌كان له قاڵب دراوه، وه‌ك حاڵه‌تێكى یاخیبوون له ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانى ناو به‌ره‌ى كارى ئیسلامى، به‌شێكن له پیلانگێڕى تێكده‌رانه، بۆیه به یاسا پاساوى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌یه.
رۆڵى ئێران له تێڕوانینى ئوردەن
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى ئوردەنى ناوى ئێران له به‌یاننامه‌كانى نه‌هێناوه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه بۆ
سكاى نیوز قسه‌یان كردووه، دووپاتیان له‌سه‌ر شوێنپه‌نجه‌ى ئێران كردووه، گوایه روونه. له میانه‌ى جۆرى دروستكردنى چه‌كه‌كان و گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كه، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن لێكه‌وته‌كانى ئه‌و دۆسیه‌یه به پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ لبنان و سووریا و كه‌مپى فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بگات.
عه‌تووم دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئێران ئاژاوه‌ى ناوچه‌كه ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆى جێگیر بكات، له رێگه‌ى بریكاره خۆجێییه‌كان، كه یه‌كێكیان ئیخوانه. بۆیه ده‌بێت كار بۆ به‌هێزكردنى هاوئاهه‌نگیى ته‌ناهى بكرێت له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، له رووانگه‌ى ئه‌وه‌ى هێشتا سنووره‌كانى سووریا سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ن.
دواى قه‌ده‌غه‌كردن و تاقیكردنه‌وه‌ى شه‌قام
له سایه‌ى ئه‌و پێشهاتانه، پرسیار له ئاینده‌ى ژیانى سیاسى له ئوردەن ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری گۆڕانكارى هه‌یه له‌وه‌ى هه‌ندێك له زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ره‌و حاڵه‌تى جه‌مسه‌رگیرى و به‌ریەككه‌وتن بچن.
عادل مه‌حموود سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى ئێسته پێویسته، پاڵپشتى حزبه مه‌ده‌نییه‌كان بكرێت و رۆشنبیرى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكرێت، چونكه ئه‌زموونى ئیسلامیى سیاسى؛ شكستى خۆى سه‌لماندووه، چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه ژیانى حزبایه‌تى نوێ بكرێته‌وه به شوێنگره‌وه‌ى نشتیمانى، باوه‌ڕى به ده‌وڵه‌ت بێت، نه‌وه‌ك ئایدۆلۆژیا".
چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى ئیخوان له ئوردەن دوور نه‌بووه له رووداوه‌كانى ناوچه‌كه، به‌ڵكو به‌شێكیش بووه له رێكخستنه‌وه‌ى ناوخۆى ئوردەن بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئاڵه‌نگارییه ته‌ناهییه نائاساییه‌كان، كه ده‌ست بۆ بنه‌ماى ده‌وڵه‌ت ده‌بەن و ده‌یخه‌نه دڵى ململانێیه‌كانى نێوان تاران و هاوپه‌یمان له‌لایه‌ك و هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى له لایه‌كى تر.