رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو به سه‌تان تورك له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له واشنتن گردبوونه‌وه، وه‌ك ئاژانسى
ئه‌نادۆڵى توركى باسى كردووه، ئامانجى گردبوونه‌وه‌كه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌رمه‌نه‌كانه كه گردبوونه‌وه و چالاكى بۆ ناساندنى كوشتارى ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كه‌ن. له گردبوونه‌وه‌كه‌دا وێنه‌ى دیپلۆماتكارانى تورك به‌رز كراونه‌ته‌وه، گوایه له‌لایه‌ن رێكخراوى ئه‌ساڵاى ئه‌رمه‌نى كوژراون. به‌ڵام رێكخراوى ئه‌ساڵا كێن و چی‌یان له توركیا ده‌وێ؟ كه‌ى ئه‌و رێكخراوه دامه‌زراوه و له‌لایه‌ن چ وڵاتێكیشه‌وه خراونه‌ته لیستى تیرۆره‌وه؟.
كوشتارى ئه‌رمه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستى عوسمانییه‌كان له نیسانى 1915 رووی داوه و به‌گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، زیاتر له ملیۆنێك ئه‌رمه‌ن بوونه‌ته قوربانى. رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو له یادى كوشتاره‌كه‌دا له واشنتن، لایه‌نگرانى توركیا وه‌ك هێرشێكى پێچه‌وانه له دژى ئه‌رمه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت وێنه‌ى ئه‌و به‌رپرسه توركانه‌یان كۆ كرده‌وه كه گوایه له‌لایه‌ن رێكخراوى ئه‌ساڵاوه كوژراون.
رێكخراوى ئه‌ساڵا یه‌كێك له‌و رێكخراوانه‌ى توركیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگارى ده‌بێته‌وه و جیا له‌وه‌ى وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى ده‌یناسێنێ، كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى بیناسێنێ.
رێكخراوى ئه‌ساڵا (ASALA) ناوى ئه‌ساڵا كورتكراوه‌ى ناوى (سوپاى نهێنیى ئه‌رمه‌نه بۆ رزگارى ئه‌رمینیا)، ئه‌و رێكخراوه سه‌ره‌تا له به‌یرووتى پایته‌ختى لبنان له ساڵى 1975 له شه‌سته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى كوشتارى ئه‌رمه‌ن دامه‌زراوه. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بێت، دامه‌زرێنه‌رى رێكخراوه‌كه كه‌سێكى ئه‌رمه‌نى عێراق بووه به‌ناوى هاگوب هاگوبیان، شارى مووسڵى جێهێشتووه و له به‌یرووت رێكخراوه‌كه‌ى داناوه. ئه‌و بڕواى به‌وه هه‌بووه به هێز نه‌بێت تۆڵه‌ى كوشتارى ئه‌رمه‌ن ناكرێته‌وه.
یه‌كه‌م چالاكى ئه‌و رێكخراوه‌ش هه‌ر له به‌یرووت بوو، ئه‌ویش كوشتنى ئۆكتار گیبریت بوو كه سكرتێرى یه‌كه‌مى باڵوێزخانه‌ى توركیا بوو له به‌یرووت له شوباتى 1976. خاڵى دووه‌مى سه‌یر له مێژووى ئه‌و رێكخراوه ئه‌وه‌یه، له سه‌ره‌تادا چه‌كداره‌كانى له‌سه‌ر ده‌ستى به‌ره‌ى میلى بۆ رزگاركردنى فه‌له‌ستین مه‌شقیان وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى لبنانى كه پێشتر ئاماده كراوه، هاگوبیان مه‌به‌ستى له هه‌ڵبژاردنى لبنان ئه‌وه‌بوو، ئه‌وكات لبنان له ئاژاوه و شه‌ڕ و ناكۆكیدا بووه، ئه‌مه‌ش مه‌یدانێكى باش بووه بۆ دامه‌زراندنى رێكخراوه‌كه و سه‌ره‌ڕاى بوون به‌ره‌ى میلى فه‌له‌ستینى كه پاڵپشتى مه‌شق و راهێنان بووه. له‌وێوه رێكخراوه‌كه جه‌نگ له دژى توركیا راده‌گه‌یه‌نێ و سه‌ره‌تا به كوشتنى ئه‌و كه‌سانه ده‌ست پێ ده‌كات كه ئه‌ركێكى دیپلۆماسی‌یان هه‌یه.
له مانگى شوباتى 1982دا هاگوبیان گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ
گۆڤارى حه‌وادیسى لبنانى كردووه، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه مافى مێژوویى ئه‌رمه‌نى ته‌نیا به هێز وه‌رده‌گیرێته‌وه. له هه‌مان گفتوگۆدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌ى ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه پشت به یاساى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوه مرۆییه‌كان ببه‌ستن بۆ ده‌ركردنى بڕیارى جینۆسایدى ئه‌رمه‌ن، یان ناچاركردنى ده‌سه‌ڵاتى توركیا بۆ ددانپێدانان به كاره‌ساته‌كه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانییه‌كان، به‌ڵكو باوه‌ڕیشیان به‌وه‌یه راسته‌وخۆ كرده‌ى هێز له دژى توركیا ده‌بێت به‌تایبه‌تى ئازاردانى.
توركیا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ساڵا ده‌كات؟
دواى ئه‌وه كاره‌كانى ئه‌ساڵا فراوانتر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له 1982 هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌نكه‌ره، له شوێنى تریشه‌وه چه‌كداران بۆ دێت و كرده‌وه‌كانیشیان له دژى توركیا، ئه‌وروپا و وڵاتانى تر ده‌گرێته‌وه. هه‌موو ئه‌و رووداوانه توركیا ناچار ده‌كه‌ن بیر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه بكاته‌وه، به‌ڵام چۆن؟ توركیا ده‌زانێ به سوپا ناتوانێ به‌ره‌نگارى چه‌كداره‌كانى ئه‌ساڵا ببێته‌وه، بۆیه بیر له دامه‌زراندنى رێكخراوێكى هاوشێوه ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى زه‌بر له ئه‌ساڵا بدات و به نهێنى سه‌ركرده‌كانى بكوژێت. ئه‌و رێكخراوه‌ى توركیا دایمه‌زراند ناوى گورگى خۆڵه‌مێشى "بوزقورت" بوو. گه‌وره‌ترین كارى ئه‌و رێكخراوه نهێنییه كوشتنى هاگوبیان سه‌رۆكى ئه‌ساڵا بوو له یۆنان. ئه‌م رووداوه‌ش له ساڵى 1988 له یه‌كێك له هوتێله‌كانى ئه‌سینا بوو. توركیا جیا له كوشتنى هاگوبیان، به‌و رووداوه ویستى ئه‌و تۆمه‌ته بسه‌لمێنێ كه یۆنان هاوكارى ئه‌ساڵا ده‌كات.
رێكخراوى ئه‌ساڵا له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ته‌كان لبنان جێده‌هێڵن و روو ده‌كه‌نه ئازه‌ربایجان و ناگورنا قه‌ره‌باخ، له‌گه‌ڵ چه‌ندان حزبى تر تێكه‌ڵ ده‌بن. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى، به‌گوێره‌ى ئامارى "په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى" رێكخراوى ئه‌ساڵا نزیكه‌ى 84 هێرشى ئه‌نجام داوه و له‌و هێرشانه 84 كه‌سى كوشتووه و به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 299 بریندار هه‌بووه.
جگه له توركیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و رێكخراوه به تیرۆریستى ناو ده‌بات، جیا له‌مه‌ش له راپۆرته‌كانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و چه‌ندان ده‌زگاى تر، وه‌ك رێكخراوى تیرۆریستى ناسێنراون. به‌گوێره‌ى
راپۆرته‌كانى توركیا له ساڵانى نه‌وه‌ته‌كان و تا 2013 كرده‌وه‌كانى ئه‌ساڵا به‌رده‌وام بووه و ته‌نانه‌ت له شه‌ڕ و ململانێیه‌كانى قه‌ره‌باغیش له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌رمینیا به‌كار هاتوون.
هه‌رچه‌نده توركیا ده‌یه‌وێ كرده‌وه‌كانى ئه‌ساڵا گه‌وره‌تر پێشان بدات، بۆ ئه‌وه‌ى پارسه‌نگێك بێت بۆ كاره‌ساتى ئه‌رمه‌نه‌كان. به‌ڵام دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، كاره‌ساتى ئه‌رمه‌ن گه‌وره‌ترین كوشتارى نامرۆڤانه‌یه و هاوشانى رووداوه‌كانى ئه‌ساڵا نییه.