میدیاكانی ئێران تا ئه‌م ساته خه‌ڵكیان له هۆكاری سه‌ره‌كیی ته‌قینه‌وه‌كه و ئه‌و جۆره ماده كیمیاییه یان سووته‌مه‌نییه‌ی له‌و به‌نده‌ره كۆگه كرابوو، ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام میدیاكانی دنیا قسه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و خه‌ریكن هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه و نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له نیویۆرك تایمز و ئاسۆشێتد پرێس، راپۆرتی جیاوازیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌وان نووسیویانه ئه‌گه‌ری زۆره له‌و شوێنه جۆرێك سووته‌مه‌نیی تایبه‌ت به مووشه‌ك كۆگه كرابێت و له كاتی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییه‌كه و ره‌چاونه‌كردنی رێوشوێنی ته‌كنیكی، ته‌قیبێته‌وه.
ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یان به جۆری سووته‌مه‌نییه‌كه‌ش كردووه كه سۆدیۆم پێركۆلۆرایته و به سووته‌مه‌نیی سه‌ره‌كیی مووشه‌كی بالیستیكی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوی ته‌قینه‌وه نییه كه له ئێران رووی دابێت و خه‌ڵك له‌باره‌یه‌وه هیچیان پێ نه‌گوترابێت، له زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه‌كاندا میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران هۆكاره‌كه‌یان بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی یان كه‌مته‌رخه‌می گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی پاڵاوگه‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی كانه‌كانی خه‌ڵووز، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پێشتری به‌نده‌ر عه‌باس له ساڵی 2023 كه گوتیان به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه و له‌حیمكاری بووه، چه‌ندان رووداوی تر هیچ كاتێك هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا نه‌كران.
بۆ ئه‌و رووداوه‌ش ته‌نانه‌ت قسه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌خوازن خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن و هه‌ندێك له میدیاكانی ئێران نووسیویانه، ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستی دوژمنی دێرینی ئێرانی له پشته كه مه‌به‌ستیان ئیسرائیله، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی تر له‌سه‌ر كۆگه‌كه بخه‌نه روو.
ئێران له ته‌قینه‌وه‌ی هێڵی گازی ئێران كه له شوباتی ساڵی رابردوو رووی دا، ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كردبوو، به‌ڵام ئیسرائیل نه له ئه‌ستۆی گرت و نه ره‌تیشی كرده‌وه. له ساڵی 2020یش كۆمپیوته‌ره‌كانی به‌نده‌ری شه‌هید ره‌جائیی بوونه ئامانجی هێرشێكی سایبه‌ری.
له‌و هێرشه‌ی ساڵی رابردوو ئیسرائیل كردیه سه‌ر ئێران، ده‌گوترێ سووته‌مه‌نیی مووشه‌كیی ئێرانی به‌ته‌واوی له‌ناو بردبوو، به‌ڵام ئێران هه‌وڵی داوه سووته‌مه‌نییه‌كه له چینه‌وه هاورده بكات و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ته‌ناهی ئاماژه‌یان داوه، سووته‌مه‌نییه‌كه له چینه‌وه هاورده كراوه و هه‌ریه‌ك له جۆره‌كانی كه‌شتیی گلین و جیران، سووته‌مه‌نییه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێران هیچ كاتێك ئه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كرده‌وه.
رۆیته‌رز پرسیاری ئه‌وه‌ی له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كردووه كه ئایا ته‌قینه‌وه‌كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئه‌وانه‌وه هه‌بووه؟ له به‌رانبه‌ردا نه‌ته‌نیاهۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده دوێنێ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌ی ئیسرائیلی بڵاویان كرده‌وه كه ئیسرائیل پێوه‌ندیی به‌و رووداوه نییه.
به‌پێی دواین ئامار، زیانه مادی و گیانییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی به‌نده‌ر عه‌باس گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی هه‌زار و 100 كه‌س. مێهرداد حه‌سه‌نزاده به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یرانه‌كانی پارێزگای هورمزگان رای گه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و رووداوه تا ئێسته 18 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی بریندارانی رووداوه‌كه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 86 كه له‌و ژماره‌یه به‌شێكیان چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه، 357 برینداریش له ژێر چاودێریی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كان هێشتراونه‌ته‌وه كه 21یان له چاودێریی چڕ خه‌وێنراون.
ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی شه‌موو 26ی نیسان له به‌نده‌ر عه‌باسی ئێران ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه، له مه‌ودای چه‌ندان كیلۆمه‌تر دوورتر، جامی باڵه‌خانه‌كان شكان و له شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریش خه‌ڵك گوێیان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه بوو. به‌ده‌ر له‌و زیانه مادی و گیانییانه‌ی به‌ر به‌نده‌ر عه‌باس كه‌وتوون، له دوێنێوه بۆنێكی زۆر پیس و ژه‌هراوی به شاره‌كه و ناوچه‌كه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له ته‌ندروستیی خه‌ڵك ده‌كات.