له مانگی كانوونی یه‌كه‌م، هاوپه‌یمانێتییه‌ك له فراكسیۆنه یاخیبووه‌كان به سه‌ركردایه‌تیی گرووپی ته‌حریر شام به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، دیكتاتۆر به‌شار ئه‌سه‌دیان ڕووخاند كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ده‌یه سووریایان به‌ڕێوه بردبوو. ڕژێمی نوێ له دیمه‌شق وڵاتێكی وێرانكراوی به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی ١٣ ساڵه‌وه به میرات وه‌رگرت. ڕابه‌ری ته‌حریر شام ئه‌حمه‌د شه‌رع، كۆنترۆڵی سووریای به‌ده‌سته‌وه گرتووه، هێزه بیانییه‌كان كار بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕه‌فتاره‌كانی ده‌كه‌ن. دوو له دراوسێكانی وڵاته‌كه كه ئیسرائیل و توركیان، كه‌ڵكیان له بۆشایی هێز وه‌رگرتووه به دامه‌زراندنی پێگه‌ی خۆیان له‌وێ.
توركیا وه‌ك هێزی سه‌ربازی زاڵ له سووریا ده‌ركه‌وتووه. له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه ته‌حریر شام ئیدلبی له باكوری خۆرئاوای سووریا به‌ده‌سته‌وه گرتووه، بۆ چه‌ندان ساڵ ئه‌نكه‌ره به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تیی داوه بۆ پاراستنی ناوچه‌یه‌كی دابڕ له باكوری سووریا كه گرووپه‌كه‌ی له هێزه‌كانی ئه‌سه‌د پاراستووه. ئێسته توركیا كاریگه‌ریی زیاتری له سووریا ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هیوای كورده‌كان بۆ ئۆتۆنۆمی كه له ئاژاوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا گه‌شه‌ی كرد، له‌ناو به‌رێت، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی سێ ملیۆن په‌نابه‌ری سووری كه له توركیا ده‌ژین، به‌ڵام ئیسرائیلیش كاریگه‌ریی زیاتری له سووریا ده‌وێت. هه‌رچه‌نده ڕێككه‌وتنێكی واژوو كردووه له ساڵی ١٩٧٤ له‌گه‌ڵ سووریا به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌سه‌د له ده‌یه‌كانی دواییدا زۆر نزیك بوو له‌گه‌ڵ ئێرانی دوژمنی سه‌ره‌كیی ئیسرائیل. له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د، سووریا وه‌ك ڕێڕه‌وێكی ده‌سه‌ڵاتی ئێران كاری كردووه له ناوچه‌كه‌دا.
به‌هۆی ئه‌م دوژمنایه‌تییه چه‌ندان ده‌یه‌یه، سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان لابردنی ئه‌سه‌دیان وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی ستراتیجی ته‌ماشا كرد، پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ سوودوه‌رگرتن له لابردنی به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دابڕ و ناوچه‌ی كاریگه‌ری نافه‌رمی له باشووری سووریا. ئیسرائیل به‌تایبه‌تی نیگه‌رانه له ئاماده‌بوونی توركیا له وڵاته‌كه، چونكه ده‌ترسێت ئه‌نكه‌ره هانی سووریا بدات بۆ داڵده‌دانی چه‌كدارانی دژه ئیسرائیلی. توركیا هه‌وڵی داوه ئیسلامی سیاسی بڵاو بكاته‌وه و مێژووی دوژمنكارییه‌كی هه‌یه به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل. بۆ نموونه له پیرۆزبایی جه‌ژندا له ٣٠ی مارس، سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی، "خوا ئیسرائیلی زایۆنیست له‌ناو به‌رێت."
سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر نیگه‌رانن كه ئامانجه‌كانی توركیا له سووریا ده‌گاته ده‌ره‌وه‌ی سنووری سووری- توركی بۆ ناوه‌وه‌ی وڵاته‌كه. له دووی نیساندا ئیسرائیل چه‌ند شوێنێكی سه‌ربازی سووری بۆمباران كرد، له‌وانه بنكه‌ی ئاسمانی تیاس كه به T4 ناسراوه، بۆ ڕێگرتن له ئه‌نكه‌ره له دامه‌زراندنی به‌رگریی دژه ئاسمانی له‌وێ. ئیسرائیل زۆر گرنگی ده‌دات به ئاسمانی دراوسێكانی. له ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوودا هێرشێكی ئاسمانیی دژی ئێران ئه‌نجام دا كه به فڕۆكه‌خانه‌ی سووریادا تێپه‌ڕی.
هه‌رچه‌نده نیگه‌رانییه‌كانی ئاسایشی ئیسرائیل ڕه‌وان، ده‌بێت هه‌رچی له توانایدایه بیكات بۆ خۆلادان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ توركیا. ئیسرائیل ده‌بێت دڵنیا بێت كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره نه‌بێته قوربانی بۆ به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی سه‌ربازی له سووریا. له كاتێك هێزه‌كانی بڵاو بوونه‌ته‌وه له سووریا و ئێسته ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له خراپترین ئاستدایه، دوا شت كه ئیسرائیل پێویستی پێیه‌تی دوژمنێكی نوێیه.
به‌ربه‌سته‌كان و هه‌ڕه‌شه
له ماوه‌ی ساڵانی ١٩٩٠دا له نێوان هیوا بۆ ئاشتی ئیسرائیلی- فه‌له‌ستینی، ئیسرائیل پێوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بوو، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كه‌یان تێكچوو كاتێك هه‌ردوو وڵات كه‌متر عه‌لمانی بوون. بۆ نموونه، له ساڵی ٢٠١٠دا سوپای ئیسرائیلی نۆ چالاكی مه‌ده‌نی كوشت و ٣٠ كه‌سیشی بریندار كرد /یه‌كێكیان دواتر مرد/ كاتێك توركیا كه‌شتییه‌كی توركی ڕاگرت كه هه‌وڵی دا گه‌مارۆی ده‌ریایی كه‌رتی غه‌زه بشكێنێت، بووه هۆی ئه‌وه‌ی توركیا پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان كه‌م بكاته‌وه. توركیا چه‌ندان جار ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كردووه به ئه‌نجامدانی جینۆساید له غه‌زه. له ئایاری ڕابردوودا بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له كرده‌وه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رته‌كه، ئه‌ردۆغان ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه ڕاگه‌یاند. له هه‌مان كاتدا ئیسرائیلییه‌كان تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه ئه‌نكه‌ره ڕێگه ده‌دات به سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی چه‌كداری فه‌له‌ستینی حه‌ماس وه‌ك ساڵح عارووری جێگری پێشووی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی گرووپه‌كه، پلان دابنێن بۆ هێرش دژی ئیسرائیل له خاكی توركیاوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌كانیان، توركیا و ئیسرائیل نایانه‌وێت كاریگه‌ریی ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ سووریا.
توركیا به ڕوونی بووه‌ته هێز له پشت ڕژێمی نوێی سووریاوه، زۆربه‌ی به‌هۆی پێوه‌ندییه دێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌حریر شام و یارمه‌تیی سه‌ركرده نوێیه‌كانی سووریای داوه بۆ پلاندانان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه. وا دیاره ئه‌نكه‌ره به دوای په‌یمانێكی به‌رگرییه‌وه له‌گه‌ڵ سووریا كه كاریگه‌ریی توركیا فراوان بكات، كه ئێسته له باكور چڕ بووه‌ته‌وه بۆ به‌شه‌كانی تری وڵات.
ئیسرائیل به قووڵی نیگه‌رانه له‌م ڕێڕه‌وه. دوو قوتابخانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ڕكابه‌ر سه‌ریان هه‌ڵداوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕژێمی نوێی سووریا. كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی ئیسرائیلی پێیان وایه ئیسرائیل ده‌بێت هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ شه‌رع كار بكات، پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌وه بدات كه ئه‌و دوژمنه. به‌ڵام كۆمه‌ڵێكی تر كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو له‌خۆ ده‌گرێت، بڕوایان وایه حكوومه‌تێكی سووری میانڕه‌و و ناوه‌ندی له ژێر سه‌ركردایه‌تیی ئیسلامی سوننی دروست نابێت، ئیسرائیل ده‌بێت خۆی ئاماده بكات بۆ دوژمنایه‌تی به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی كاریگه‌ریی نافه‌رمی.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له مانگی كانوونی یه‌كه‌م له دیمه‌شق هه‌ڵات، ئیسرائیل ناوچه‌یه‌كی دابڕی له باشووری ڕۆژئاوای سووریا له ته‌نیشت به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه له ژێر كۆنترۆڵی ئیسرائیلدایه. له مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه، ئیسرائیل سه‌تان شوێنی سه‌ربازیی سووری بۆمباران كردووه كه ده‌ترسێت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نوێی سووریاوه به‌كار بهێنرێن. له ١١ی ئاداریش وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، یه‌سرائیل كاتز گوتی، هێزه‌كانی ئیسرائیل له سووریا ده‌مێننه‌وه بۆ "ماوه‌یه‌كی نادیار" بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌كان له باكوری ئیسرائیل.
چاودێری دراوسێیه‌تی
وا دیاره داگیركاریی ئیسرائیل بۆ سووریا به‌شێكی به‌هۆی ئاره‌زوویه‌كه بۆ دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان كه له هێرشه وێرانكه‌ره‌كانی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣ گه‌یشتنه لووتكه. سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان ئێسته ناوچه دابڕهكان به پێویست ده‌زانن و هیوادارن به چالاكانه ژینگه‌ی ئاسایشی وڵاته دراوسێكان دابڕێژن له‌جیاتی ته‌نیا كاردانه‌وه بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌كان. كاره‌ساتی ٧ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌روه‌ها وای لێ كردوون كه له كاركردن له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كانی به‌ئاگابن. بۆ چه‌ندان ساڵ ئیسرائیل بوونی ڕابه‌ری حه‌ماس یه‌حیا سینواری له غه‌زه قبووڵ كرد. سینوار ناوبانگی وه‌ك پراگماتیستێك به‌ده‌ست هێنا به دووركه‌وتنه‌وه له جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی كه گرووپێكی تیرۆری زیاتر توندڕه‌وه، ڕێگه‌دان به ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی غه‌زه بۆ كاركردن له ناو ئیسرائیل، به‌ڵام له كۆتاییدا سینوار كوشنده‌ترین هێرشی ڕێكخست كه ئیسرائیل تا ئێسته به‌ری كه‌وتبێت.
وانه‌یه‌ك كه وا دیاره به‌رپرسانی ئیسرائیلی وه‌ریان گرتووه، ئه‌وه‌یه كه ناتوانن قبووڵی هیچ جیهادیستێك بكه‌ن له نزیك سنووره‌كانیان. دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریا له مانگی ئادار له‌گه‌ڵ یاخیبووانی عه‌له‌وی لایه‌نگری ئه‌سه‌د پێكدادانیان كرد، بووه هۆی كوژرانی سه‌تان كه‌س، كاتز گوتی شه‌رع "ماسكه‌كه‌ی لابردووه و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رخستووه: تیرۆریستێكی جیهادی له قوتابخانه‌ی قاعیده."
هه‌رچه‌نده شه‌رع ڕه‌گوڕیشه‌ی جیهادی هه‌یه و ته‌حریر شام وه‌ك لقێكی قاعیده ده‌ستی پێ كرد، به ئاشكرا واز له توندڕه‌وی هێناوه و ڕای گه‌یاندووه، به‌دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ناگه‌ڕێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. به‌ڵام سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان كه چاوه‌ڕوانی ڕژێمێكی دوژمنكار ده‌كه‌ن له دیمه‌شق، بڕوایان وایه كه شه‌رع هه‌ر شتێك بڵێت، بۆ ئه‌وه‌یه ئازادبوون له گه‌مارۆكان به‌ده‌ست بهێنێت. ده‌ترسن ئه‌و ده‌نگی خۆی بگۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئابووری خراپی سووریا باشتر بێت.
سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان ئێسته ناوچه دابڕهكان به پێویست ده‌زانن
به‌ڵام ٧ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌نیا به‌شێكه له چیرۆكه‌كه. نه‌ته‌نیاهو هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی كه ستراتیجه‌كه‌ی به‌هۆی ئاره‌زووی پاراستنی كه‌مایه‌تیی ئاینی درووزه له باشووری سووریا. هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له ١٠٠ سووری له پێكدادانه‌كانی نێوان شه‌ڕكه‌رانی ئیسلامی سوننی و چه‌كدارانی درووز مردن. له ٢ی ئایار، ئیسرائیل دیمه‌شقی بۆمباران كرد، نه‌ته‌نیاهو و كاتز ڕایان گه‌یاند كه "ڕێگه ناده‌ن هێزه‌كان بۆ باشووری دیمه‌شق بنێرێن یان هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی درووز." هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكاش كاریگه‌ریی هه‌یه له سه‌ر روانگه‌ی ئیسرائیل له سووریا، چونكه ئیسرائیل چاودێڕی هه‌ر پێشهاتێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات وه‌ك كشانه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رباز و كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی، كه ده‌ستی توركیا و ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان به‌هێز ده‌كات.
درێژدادڕی
به‌ڵام ئیسرائیل ده‌بێت ئاگادار بێت بۆ خۆلادان له‌وه‌ی توركیا یان سووریا بكات به دوژمن و ده‌بێت ده‌رفه‌ت بۆ گفتوگۆ بهێڵێته‌وه. بۆ سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌كان ڕه‌وایه كه ده‌یانه‌وێت وانه له شكسته ستراتیجییه‌كانی ٧ی ئۆكتۆبه‌ر فێربن، به‌ڵام ده‌بێت هاوسه‌نگی له نێوان ڕهچاوكردنهكانی ئاسایش و ستراتیجی درێژخایه‌ن ڕابگرن. ئیسرائیل ڕه‌نگه پێوه‌ره ڕوونه‌كان بۆ حكوومه‌تی شه‌رع دابنێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وه‌ك قاچاخی چه‌ك و له‌ناوبردنی چه‌كه كیمیاییه‌كان. ئه‌گه‌ر ئه‌م پێوه‌رانه پڕ كرانه‌وه، ئیسرائیل ده‌توانێت بیر له‌وه بكاته‌وه داوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپی بكات، گه‌مارۆكان له‌سه‌ر سووریا سووك بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئیسرائیل ده‌توانێت هانی وڵاتانی ئه‌وروپی و كه‌نداو بدات له‌وێ وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. ئیسرائیل ده‌بێت به ئاشكرا ڕای گه‌یه‌نێت كه هیچ داوایه‌كی خاكی له‌سه‌ر سووریادا نییه و ناوچه دابڕهكهی كاتییه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تی نوێ هه‌ندێك پێوه‌ر جێبه‌جێ ده‌كات. ئاماده‌بوونی به‌رده‌وامی ئیسرائیلی له سووریا به‌ڵگه‌ی دوژمنه‌كانی ئیسرائیل به‌هێز ده‌كات كه كهنگهشه ده‌كه‌ن ئیسرائیل داگیركه‌ره.
پێوه‌ندی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی سووریا گرنگه، ئیسرائیل و توركیا هه‌ردوو وڵات هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان و توانای سه‌ربازیی به‌هێزیان هه‌یه. بۆمبارانكردنی ئیسرائیلی بۆ T4 بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی زه‌ق بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند خێرا ده‌توانێت شته‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان بچن. هه‌ردوو وڵات ده‌بێت بیر له دانانی هێڵی سوور بكه‌نه‌وه. له‌سه‌ر لانی كه‌م ده‌بێت ڕازی بن كه له‌ناو ناوچه‌ی كاریگه‌ری جیاواز له سووریا كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان له دوژمنایه‌تی یه‌كتر به‌دوور بگرن.
تره‌مپ دڵنیایه كه ده‌توانێت پێوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیلی- توركی باشتر بكات و به نه‌ته‌نیاهوی گوتووه، "پێوه‌ندییه‌كی زۆرباشی له‌گه‌ڵ توركیا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كه‌یان هه‌یه". تره‌مپ ده‌بێت ئه‌ردۆغان دوور بخاته‌وه له جێگیركردنی به‌رگریی دژه ئاسمانی له سووریا. هه‌روه‌ها تره‌مپ ده‌توانێت یارمه‌تیی ئیسرائیل و توركیا بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه بۆ لابردنی ناكۆكی. بۆ نموونه ده‌كرێت هاوكاریی بكه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئێران و قاچاخیی چه‌ك.
ئیسرائیل ده‌بێت كه‌ناڵه‌كانی به‌رگری و هه‌واڵگری به‌كار بهێنێت بۆ پێوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ توركیا و كه‌ناڵه شاراوه‌كانیش بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ سوورییه‌كان. تا ئێسته لانیكه‌م یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی پشتڕاستكراوه‌ی گشتی له نێوان به‌رپرسانی ئیسرائیلی و توركی هه‌بووه كه له مانگی نیسان له ئازه‌ربایجان ئه‌نجام دراوه. توركیا و ئیسرائیل ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م گفتوگۆیانه به‌رده‌وام بن، به تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌ڵێن كه نایانه‌وێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن. ئامانجی ئیسرائیل ده‌بێت ئه‌وه بێت كه نیگه‌رانییه ڕه‌واكانی ئاسایش بخاته ڕوو به‌بێ دوژمنایه‌تیكردنی ئه‌نكه‌ره یان دیمه‌شق. ئه‌م كاره هاوسه‌نگی به تایبه‌تی گرنگه له ماوه‌ی نائاسایی گۆڕانكاری سووریا. ڕژێمی نوێ هێشتا كۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا جێگیر نه‌كردووه، له‌م ساته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی مێژوودا دوای لاوازبوونی دوژمنی هاوبه‌شیان كه ئێرانه، ئیسرائیل و توركیا ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن نه‌خشه‌یه‌كی نوێی هه‌رێمی به سوودی هاوبه‌ش دابڕێژن نه‌ك به شه‌ڕ بێن.
ده‌یڤید ماكۆڤسكی و سیمۆن سهعیدمێهر
ده‌یڤید ماكۆڤسكی به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی كۆرێت له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی نزیك، مامۆستای وانه‌بێژی خوێندنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قوتابخانه‌ی زانكۆی جۆنز هۆپكنز بۆ خوێندنی پێشكه‌وتووی نێوده‌وڵه‌تی. له ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٤، وه‌ك ڕاوێژكارێكی باڵا بۆ نێردراوی تایبه‌ت بۆ دانوستانه‌كانی ئیسرائیلی- فه‌له‌ستینی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خزمه‌تی كردووه.
سیمۆن سهعیدمێهر یاریده‌ده‌ری توێژینه‌وه‌یه بۆ پڕۆژه‌ی كۆرێت له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی نزیك.
سه‌رچاوه\ فۆرن ئه‌فێرز
وشه