هەندێک لە پەرلەمانتارانی کوردی لایەنە سیاسییەکانی کاریان بووە بە دژایەتیکردنی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوانە هەموو کات دژی حکوومەت قسەدەکەن و ئەو دژایەتیکردن و برسیکردن و ستەمکردنەی بەغدا بەرانبەر بە فەرمانبەرانی هەرێم بە راست دەزانن.
شارەزایان و سیاسی‌یان پێیان وایە، شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره حكوومه‌تی هه‌رێم هەمووکات هه‌وڵی داوە كێشه و گرفته‌كان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات به‌پێی ده‌ستوور، بۆ ئه‌وه‌ی كورد به مافی خۆی بگات و سته‌می لێ نه‌كرێت، بەڵام بەغدا یەک سیاسەتی بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان پێڕەو دەكات ئەویش برسی کردنە.
محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی هەموو کات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وه‌ك نیازپاكی به‌رانبه‌ر به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئامادەیی هەرێم و حکوومەتی نیشانداوە بۆ ئەوەی گرفت نەمێنێت و ئەوەی لە نێوان هەردوولا کێشەیە چارەسەر بکرێت، هەرێم داوایکردووە بەپێی دەستوور کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەغدا هیچ کات ئەمە ناکات و ئامادەیش نییە بیکات، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌یی هاوكاریی پێشان دا بۆ ئه‌وه‌ی راستی و دروستی هه‌موو بابه‌ته‌كان بۆ رای گشتی روون بێته‌وه و چیتر یاری به قووت و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كرێت.
روونی كرده‌وه، دوو ساڵ زیاترە تا ئه‌مڕۆ هێشتا كێشه‌ی مووچه و بودجه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، له رابردوودا زۆر لایه‌ن هه‌بوون له ژێر كاریگه‌ریی وڵاتانی هه‌رێمی هه‌وڵیان دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌ك جاریش ئاماده نه‌بوو سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، هه‌رچه‌نده زۆر پیلان دژی هه‌رێم ئه‌نجام دران و فشاریان له‌سه‌ر هه‌رێم دانا بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت شكست بهێنێت، به‌ڵام هه‌موو پیلانه‌كان پووچه‌ڵ كرانه‌وه، نیاز و سیاسەتی بەغدا بەرانبەر هەرێم رون و دیارە، بەڵام هێشتا لایەنەکان و کۆمەڵێک پەرلەمانتارو کەس نایانەوێ ئەوە بزانن و بەغدایان پێ راستترە.
عومەر ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ به ''وشه''ی راگه‌یاند، به‌غدا هیچ كات نه‌یویستووه مافی كورد بدات و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێی بكات، لای به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتی عێراق شتێك نییه به ناوی ده‌ستوور و مافی هه‌رێمی كوردستان، لای عه‌ره‌ب شتێك نییه به ناوی هاووڵاتیی كوردستان و به پله یه‌ك هه‌ژماریان ناكات، له‌وه‌ته‌ی به‌غدا هه‌یه به‌رانبه‌ر به كورد مامه‌ڵه‌یه‌كی باشی نه‌كردووه، جگه له‌و كاتانه‌ی كه لاواز و ناچار بووبێت، هه‌ر كاتێكیش ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووبێت به‌و جۆره مامه‌ڵه ده‌كات.
دووپاتی كرده‌وه، ده‌بوو هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێم ئه‌وه‌یان قبووڵ نه‌كردایه كه به‌غدا به‌رانبه‌ریان ده‌یكات، ئه‌وانه‌ی گوتیان به‌غدا كوردستان پڕ له پاره ده‌كات، كوا بۆچی مووچەش بە رەوا نابینێ بۆ خەڵکی کوردستان، بۆچی ئەوانەی بەغدایان پێراسترە کە ستەم دەکات، بۆ مووچه و ماف و قووتی خەڵکی کوردستان هه‌ڵوێستیان نه‌بوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا پێیان وایه به‌غدا باشتره.
محەمەد عادل، چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی شه‌و و رۆژ به باڵای به‌غدایان هه‌ڵده‌دا و به‌غدایان كرده شامی شه‌ریف، هه‌ر ئه‌و به‌غدایه‌ی ئه‌وان به باشی باسیان ده‌كرد، ئێسته بێده‌نگ بوون و قسه ناكه‌ن، له سه‌رووی ئه‌وه‌شه‌وه یه‌ك هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر به ئه‌و سته‌مه‌ی به‌غدا ده‌یكات نه‌بوو، هه‌ر هیچ نه‌بێت قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نه‌دانی مووچه‌ی خۆشیان نه‌بوو، به حیساب ده‌یانگوت هه‌موو كات داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌ی بۆچی به‌رانبه‌ر به به‌غدا داوای مافی خۆیان نه‌كرد.
وشە/ هۆشیار عەلی