له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا به‌غدا به‌رده‌وام له پشكی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی هه‌رێمی خواردووه و ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه، وه‌ك خۆی ره‌وانه‌ی نه‌كردووه و نه‌دراوه و چه‌ند ساڵێكیش به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی وه‌ك پشكی كورد نه‌داوه، به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 2014 و هاتنی داعش تا ساڵی 2017، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هیچ ساڵێك به‌غدا پابه‌ندی پێدانی پاره و پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا نه‌بووه.
به‌پێی داتایه‌ك كه ده‌ستی "وشه" كه‌وتووه، له ماوه‌ی ساڵانی 2014 بۆ ساڵی 2021، به‌غدا كه‌مترین پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه یان هه‌ر نه‌یناردووه، ساڵ هه‌بووه به‌غدا هیچ پاره‌یه‌كی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه، ساڵی 2014 و 2015 و 2016 و 2017 به‌غدا مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، ئه‌گه‌رچی شه‌ڕی داعش هه‌بوو، دواتریش له ساڵی 2019 رێككه‌وتن كرا له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر پابه‌ند نه‌بوو، پشكی هه‌رێمی وه‌ك خۆی نه‌ده‌نارد، ئه‌مه جگه له پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان.
له ساڵی 2005 یه‌كه‌مین بودجه‌ی عێراق په‌سند كرا، بودجه‌ی هه‌رێم تا ساڵی 2013 نه‌ده‌گه‌یشته له 11%، هه‌ندێك ساڵ له خوار له 100% بوو، به‌رده‌وام كه‌متر له‌و رێژه‌یه بوو، هه‌رچه‌نده له یاساكه له 17% داده‌نرا، بۆ هه‌ر ساڵێكیش نزیكه‌ی 10 بۆ 11 تریلیۆن دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرا به‌پێی رێژه‌ی گشتیی بودجه، ساڵ هه‌بوو كه‌مترین پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرا، هه‌روه‌ها بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش به‌پێی رێژه‌ی له سه‌تا 12.6، كه ساڵانه ده‌یكرده سه‌رووی 500 ملیار دینار، بۆ هه‌ردوو بودجه‌ی گشتی و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، به‌ڵام له‌وه‌شدا هه‌ر پاره‌ی كه‌متر بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرا.
له دوای ساڵی 2013وه به‌غدا یان نه‌یناردووه یان زۆر به كه‌می پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه، ساڵ هه‌بووه كه‌مترین رێژه‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه كه نه‌گه‌یشتووه‌ته سێ ملیار دۆلار، ساڵ هه‌بووه له خوار ئه‌و بڕه بووه، به‌غدا له ماوه‌ی ساڵانی 2014 بۆ 2020 كه‌مترین پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر باسی ساڵی 2018 بكه‌ین، پشكی كورد 6% دانراوه واته شه‌ش تریلیۆن دینار، یان ساڵی 2019 رێژه‌ی 7%ی بۆ دانراوه، ساڵی 2020 هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم ره‌وانه نه‌كراوه.
له ماوه‌ی ساڵانی 2023 كه عێراق بودجه‌ی سێ ساڵی په‌سند كرد تا ساڵی 2025، چه‌ندان رێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه، له یاساكه‌دا په‌سند كراوه و پشكی كورد 12,7% بووه، به‌ڵام به‌غدا له‌و ساڵانه‌ش پشكی كوردی نه‌ناردووه و له ساڵی 2023 سێ مووچه نه‌دراوه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هه‌ندێك مانگ پاره‌ی مووچه‌شی ده‌بڕی، له ساڵی 2024 به‌هه‌مانشێوه، ساڵی 2025 هه‌رچه‌نده به ته‌واوی رێككه‌وتن كرا، به‌ڵام جارێكی تر گرفتی دروست كردووه.
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای بواری ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، روونه كه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو عێراق هیچ كات بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك خۆی ره‌وانه‌ی هه‌رێم نه‌كردووه، له‌و كاته‌ی پشكی كورد 17% بوو، دواتر بۆ 12% كه‌م كرایه‌وه، هیچ ساڵێك وه‌ك خۆی ئه‌و پشكه نه‌هاتووه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ساڵ هه‌بووه عێراق پشكی هه‌رێمی نه‌داوه به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 2013 و هاتنی داعش، دواتریش تا ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده رێككه‌وتن كرا له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت، پشكی كورد له پڕۆژه‌یاسا بودجه دیاری كرا و بوو به یاسا، به‌ڵام عێراق وه‌ك خۆی پاره‌ی هه‌رێمی نه‌داوه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق پابه‌ندبوونی خۆی به یاسای بودجه و پشكی كورد جێبه‌جێ نه‌كردووه، هه‌رده‌م نیازپاك نه‌بووه و داوای رێككه‌وتنی كردووه، داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور كردووه، به‌غدا هه‌رچه‌ند گوتوویه‌تی با رێكبكه‌وین، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا قسه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه بڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌داین، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی شتێك نییه به‌ناوی ئه‌وه، ئه‌وه‌تا بۆ ساڵی 2025 رێككه‌وتن كرا و هه‌ردوولا گوتیان كێشه بۆ مووچه دروست نابێت و عێراق گوتی كۆتایی هات، به‌ڵام جارێكی تر به‌غدا ده‌ستی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم برده‌وه.
وشه/ هۆشیار عه‌لی