پرۆسه‌ی ئاشتیی توركیا و چه‌كدانانی په‌كه‌كه، زۆرترین كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئیداره‌ی سۆران ده‌بێت و جگه له كه‌رتی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ، كه‌رتی گه‌شتوگوزاری سنووره‌كه زیاتر ده‌بووژێنێته‌وه. هه‌ریه‌ك له قه‌زاكانی مێرگه‌سۆر و سیده‌كان و چۆمان له ئیداره‌ی سۆران له ساڵانی رابردوودا، زۆرترین كاریگه‌رییان له‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییانه وه‌رگرتبوو.
هه‌ژار حه‌كیم گوته‌بێژی ئیداره‌ی سۆران، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌ك چۆن پێشتر ئاڵۆزییه‌كان زیانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، بوونی ئاشتیش سوودی ده‌بێت و به‌تایبه‌ت بۆ ئیداره‌ی سۆران، چونكه شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌كدارانی په‌كه‌كه سه‌تان هاووڵاتیی سڤیلی كردووه‌ته قوربانی و هه‌زاران دۆنم باغ و ره‌ز و گوند و له‌وه‌ڕگه‌كانی له‌ناو بردووه و زیان به‌ر ئاژه‌ڵداران گه‌یشتووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، به گه‌شبینییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن تا ئارامی بۆ توركیا و سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بگه‌ڕێته‌وه .
وه‌ك زیاتر خستیه روو، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگ له ئیداره‌ی سۆران جێبه‌جێ كران و ژماره‌یه‌كیش كاریان تێدا ده‌كرێت و له قۆناغه‌كانی كۆتاییدان، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانی گونده‌كان، قیرتاو كران و ڕاكێشانی تۆڕی ئاو و كاره‌بای نیشتمانی له پێناو بووژاندنه‌وه‌ی گونده‌كان، له كابینه‌ی داهاتووشدا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان نه‌مێنن، زیاتر ده‌بێت و ئه‌و گوندانه‌ی چۆڵن ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان پێ ده‌گات.
به‌گوته‌ی هه‌ژار حه‌كیم، ترانزێتی بازرگانی له ده‌روازه‌ی زێت ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌نگاوه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی كێله‌شین كه ده‌كه‌وێته قه‌زای سیده‌كان خێراتر ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌مال خوداداد گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری سۆران، به "وشه"ــی ڕاگه‌یاند، پرۆسه‌ی ئاشتی و دانانی چه‌ك له‌لایه‌ن په‌كه‌كه، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك و گرنگترینیان گه‌شتوگوزار و ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی گونده‌كانه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا گه‌ڕانه‌وه‌ی جووتیاران بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان و ئاژه‌ڵداری له‌م سنووره به تایبه‌تی مێرگه‌سۆر و برادۆست و باڵه‌كایه‌تی، كاریگه‌رییه‌كی تری ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌بێت. جگه له‌مه نزیكیی له سنووری توركیا و ئێران و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی كێله‌شین، راسته‌وخۆ ناوچه‌كه ده‌بووژێنێته‌وه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری سۆران پێی وایه له‌به‌ر پرسی ته‌ناهی، ته‌واوی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سۆران به‌ڕووی گه‌شتیاراندا نه‌كرابوونه‌وه و له داهاتوودا په‌ره‌ی زیاتری پێ ده‌درێت. له ده‌روازه‌ی خه‌لیفان تا سۆران و ئالانه، چه‌ندان شوێنی گه‌شتیاری بنیات نراون. سنووره‌كه 30%ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت.
كه‌رته‌كه له گه‌شانه‌وه‌دایه و ساڵانه ژماره‌ی گه‌شتیاران زیاد ده‌كات، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی دوو ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سۆرانیان كردووه.
سۆران گه‌وره‌ترین پلانی گه‌شتیاری تیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت به كردنی به پایه‌ته‌ختی گه‌شتیاریی كوردستان، هه‌نگاوه‌كانیش ده‌ستی پێ كردووه و له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سۆران\سدقی کوێستانی