سام ئاڵتمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی "ئۆپن ئه‌ی ئای"، له‌منزیكانه‌دا له پێوه‌ندییه‌كی تایبه‌تدا به سه‌رۆك تره‌مپی گوت، ئه‌ی. جی. ئای ده‌گات، پێش كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كەت. بەڵام داریۆ ئامۆدای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی "ئانترۆپیك" ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی ئۆپن ئه‌ی ئای، چه‌ندان جار به پۆدكاسته‌ره‌كانی گوت "له‌وانه‌یه زووتر ڕوو بدات". لای خۆیەوە ئیلۆن ماسك میلیاردێری ته‌كنه‌لۆجی گوتوویه‌تی "له‌وانه‌یه پێش كۆتایی ساڵ بگات". وه‌ك زۆر له ده‌نگه‌كانی تر له دۆڵی سیلیكۆن و ده‌ره‌وه‌یشی، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانه پێشبینی ده‌كه‌ن، گه‌یشتنی زیره‌كی ده‌ستكردی گشتی یان (ئه‌ی. جی. ئای) نزیكه.
له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 2000ـه‌وه، كاتێك گرووپێك له توێژه‌ره‌وانی پشت پەردە، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یان له‌سه‌ر به‌رگی كتێبێك دانا كه به سیستمی كۆمپیوته‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به وه‌سپیان كرد، هیواداربوون ڕۆژێك له ڕۆژان دروستی بكه‌ن.، مه‌به‌ست لە "ئه‌ی. جی. ئای" كورتكراوه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای داهاتووە كه ده‌گاته "ئاستی هۆشی مرۆڤ"، به‌ڵام هیچ پێناسه‌یه‌كی جێگیر بۆ ئه‌ی. جی. ئای نییه، ته‌نیا ده‌روازه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یه: زیره‌كییه‌كی ده‌ستكرد كه ده‌توانێ بگاته تواناكانی مێشكی مرۆڤ.
ئاڵتمان و ئامۆدای و ماسك، له مێژه به دوای ئه‌م ئامانجه‌وەن، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ر و توێژه‌ره‌وانی كۆمپانیاكانی وه‌ك گووگڵ و مایكرۆسۆفت، به‌هۆی په‌رۆشییان بۆ ئه‌م بیرۆكه‌یه، ته‌كنه‌لۆجیایان به‌رهه‌م هێناوه كه شێوازی توێژینه‌وه، هونه‌ری دروستكردن و پرۆگرامكردنی كۆمپیوته‌ری سه‌تان ملیۆن كه‌س ده‌گۆڕێت.
ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایانه ئێسته ئاماده‌ن بۆ گۆڕینی پیشه ته‌واوه‌كان. به‌ڵام له دوای هاتنی "چاتبۆت"ـه‌كان وه‌ك چاتجیپیتی ئۆپن ئه‌ی ئای، پێشكه‌وتنی خێرای ئه‌م سیستمه سه‌یر و به‌هێزانه له دوو ساڵی ڕابردوودا، وایكرد زۆر له ته‌كنه‌لۆجیاناسان ئازاتر بن له پێشبینیكردنی ئه‌وه‌ی چه‌ند زوو (ئه‌ی. جی. ئای) ده‌گات. بۆیە هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن "كاتێك ئه‌وان ئه‌ی.جی.ئای پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، داهێنانێكی به‌هێزتر به ناوی زیره‌كی باڵا، بە دوایدا دێت".
كاتێك ئه‌م ده‌نگه هه‌میشه متمانه‌به‌خشانه پێشبینی داهاتووی نزیك ده‌كه‌ن، خه‌یاڵه‌كانیان پێش ڕاستی ده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌نده كۆمپانیاكان به ڕێژه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ته‌كنه‌لۆجیاكه به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن، سوپایه‌ك له ده‌نگه نەرمەكانیش ئامادەن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌ك پێی وایە، ئامێره‌كان به‌مزووانه بگه‌نه هۆشی مرۆیی.
نی‌ك فرۆست دامه‌زرێنه‌رێكی كۆمپانیای "نوپێ"ی زیره‌كی ده‌ستكرد /كۆهیر/ كه پێشتر وه‌ك توێژه‌ر له گووگڵ كاری كردووه، له ژێر چاودێریی ڕێزدارترین توێژه‌ره‌وه‌ی زیره‌كی ده‌ستكردی 50 ساڵی ڕابردوودا خوێندوویه‌تی، دەڵێ "ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ دروستی ده‌كه‌ین، به‌س نییه بۆ گه‌یشتن به‌و ئاستەی زیرەكی، بەڵكو ئه‌وه‌ی ئێمه دروستی ده‌كه‌ین، ئامێرگەلێكن وشه وه‌رده‌گرن و پێشبینی وشه‌ی داهاتوو ده‌كه‌ن، یا پێكسڵ وه‌رده‌گرن و پێشبینی پێكسڵی داهاتوو ده‌كه‌ن. ئه‌مه زۆر جیاوازه له‌وه‌ی من و تۆ ده‌یكه‌ین."
بەڵام له ڕاپرسییه‌كی ئه‌مدواییانه‌دا كە له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پێشكه‌وتنی زیره‌كی ده‌ستكرد /كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌كادیمی 40 ساڵ ئەزموونه كه هه‌ندێك له ڕێزدارترین توێژه‌رانی بواره‌كه له‌خۆ ده‌گرێت/، زیاتر له سێ بەشی به‌شدارانی وەڵامیان ئەوە بووە كە "ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه بۆ دروستكردنی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مڕۆ به‌كار دێن، له‌وانه‌یه نه‌گه‌نه ئه‌ی. جی. ئای.
بۆچوونه‌كان به‌شێكیان جیاوازن، چونكه زانایان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شێوازی پێناسه‌كردنی هۆشی مرۆیی ڕێك ناكه‌ون، بەڵام بەردەوام له‌بارەی بایه‌خ و كه‌موكوڕییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی هۆشبڕی و پێوه‌ری تر، مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن. دووپاتیشی دەكەنەوە كە به‌راوردكردنی مێشكی مرۆڤ بە ئامێره‌كان، زۆر ناعه‌قڵانییه. ئه‌مه مانای وایه گەیشتن بە ئه‌ی. جی. ئای، زیاتر بۆچوونه.
زاناكان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزیان نییه كه ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مڕۆ توانای ئه‌نجامدانی ته‌نانه‌ت هه‌ندێك شتی ساده‌ی هه‌بێت كه مێشك ده‌توانێ بیكات یان هه‌یبێت، وه‌ك ناسینه‌وه‌ی گاڵته‌جاڕی یان هه‌ستكردن به هاوسۆزی. بۆیە بانگه‌شه‌ی "بەم نزیكانە ئه‌ی. جی. ئای دەگات" له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رئه‌نجامی ئاماری بیركردنه‌وه‌ی هیواخوازانه‌یه نەك بەڵگەی سەلمێنراو.
به‌پێی چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌ی ستاندارد، ته‌كنه‌لۆجیاكانی ئه‌مڕۆ به ڕێژه‌یه‌ك له هه‌ندێك بواری گرنگدا به‌رده‌وام پێش ده‌كه‌ون، وه‌ك بیركاری و پرۆگرامكردنی كۆمپیوته‌ر، به‌ڵام ئه‌م تاقیكردنه‌وانه ته‌نیا به‌شێكی بچووكی ئه‌وه‌یە كه مرۆڤ ده‌توانێ بیكا.
مرۆڤه‌كان ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دنیایه‌كی پڕ كێشە و به‌رده‌وام گۆڕاودا بكه‌ن، ئامێره‌كان كێشه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ شاره‌زابوون له پێشهاتی چاوه‌ڕواننه‌كراو، ئاسته‌نگ، ڕووداوی هه‌م بچووك هه‌م گه‌وره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا ڕووی داوه و وەك خۆیان نه‌ماون. كەچی مرۆڤه‌كان ده‌توانن بیرۆكه‌ی وا بخوڵقێنن دنیا هه‌رگیز نه‌یبینیوه. لە بەرانبەردا ئامێره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شتەكان دووباره ده‌كه‌نه‌وه یان باشتری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی پێشتر بینیویانه.
بۆیه فرۆست و گومانلێكه‌رانی تر ده‌ڵێن، پاڵنانی ئامێره‌كان بۆ ئاستی هۆشی مرۆڤ، لانیكه‌م پێویستی به بیرۆكه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه كه ته‌كنه‌لۆجیناسانی دنیا هێشتا نه‌یانخوڵقاندووه. هەروەها هیچ ڕێگه‌یه‌كیش نییه بۆ زانینی ئه‌وه‌ی ئه‌مه چه‌ندی تر ده‌خایه‌نێت.
ستیڤن پینكه‌ر زانای هارڤارد، پێی وایە، "سیستمێك ئەگەر له ڕوویه‌كیشه‌وه باشتر بێ له مرۆڤ، وەك پێویست له ڕووه‌كانی ترەوە باشتر نابێت، هیچ شتێك نییه به ناوی چاره‌سه‌ركه‌ری خۆبه‌خۆ، هه‌موو شتزان، لێهاتوو بەرانبەر هه‌موو كێشه‌یه‌ك، بە تایبەت ئه‌وانه‌ی هێشتا بیرمان لێ نه‌كردوونه‌ته‌وه. ئاره‌زوویه‌ك هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جۆرێك له بیركردنه‌وه‌ی سیحراوی، به‌ڵام ئه‌م سیستمانه په‌رجوو نین، بەڵكو ئه‌وان ئامێری زۆر سه‌رنجڕاكێشن."
چاتبۆته‌كان وه‌ك چاتجیپیتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زاناكان پێی ده‌ڵێن "تۆڕی ده‌ماریی"، سیستمی بیركاری كه ده‌توانێ نه‌خشه‌كان له ده‌ق، وێنه و ده‌نگه‌كان جیا بكاتەوە، به‌ڕێوه ده‌چن. بۆ نموونه، به دیاریكردنی نه‌خشه‌كان له كۆمه‌ڵێكی گه‌وره‌ی وتاره‌كانی ویكیپیدیا، هه‌واڵه‌كان و تۆماره‌كانی گفتوگۆ، له‌م سیستمانه‌وه ده‌توانن فێر ببن ده‌قی نوێ وه‌ك هی مرۆڤ بۆ خۆیان به‌رهه‌م بێنن، بە تایبەت شیعر و پرۆگرامی كۆمپیوته‌ر.
ئه‌مه مانای وایه ئه‌م سیستمانه زۆر خێراتر پێش ده‌كه‌ون له ته‌كنه‌لۆجیاكانی كۆمپیوته‌ری ڕابردوو له ده‌یه‌كانی پێشوودا، ئه‌ندازیارانی سۆفتوێر به‌رنامه‌كانیان به یه‌ك دێڕ كۆد به جارێكدا دروست ده‌كرد، ئەمە پرۆسه‌یه‌كی هه‌نگاو به هه‌نگاوی بچووك بوو كه هه‌رگیز نه‌یده‌توانی شتێكی وه‌ك چاتجیپیتی به‌رهه‌م بهێنێت، یەڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ده‌ماریی ده‌توانن له داتاوه فێر بن، ده‌توانن بگه‌نه ئاستی نوێ و خێرا بە داهێنان بگه‌ن. هەر ئەمەیە وایكردووە هه‌ندێك ته‌كنه‌لۆجیناس دوای بینینی پێشكه‌وتنی ئه‌م سیستمانه له ده‌یه‌ی ڕابردوودا، ئێستە بڵێن "پێشكه‌وتنه‌كه به هه‌مان ڕێژه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌ی. جی. ئای..
لای خۆیەوە جارد كاپلان سه‌رۆكی زانستی ئانترۆپیك، ئەوەی خستە ڕوو كە "زیره‌كی ده‌ستكرد زۆر جیاوازه له هۆشی مرۆیی. مرۆڤه‌كان زۆر ئاسانتر فێر و ئامادە ده‌بن بۆ ئه‌ركه نوێیه‌كان و ئه‌وان پێویستیان به ڕاهێنان نییه ئه‌وه‌نده‌ی كه زیره‌كی ده‌ستكرد پێویستیه‌تی، به‌ڵام دواجار به ڕاهێنانی زیاتر، زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌توانێت بگاته ئه‌وێ."
له ناو توێژه‌رانی زیره‌كی ده‌ستكرددا، دكتۆر كاپلان به بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی شۆڕشساز ناسراوه كه ئێسته پێی ده‌گوترێت "یاساكانی ڕیزبه‌ندكردن". ئه‌م یاسایانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ڵێن: هه‌رچه‌نده زانیاریی زیاتر سیستمی زیره‌كی ده‌ستكرد شیكار بكات، ئه‌وه‌نده باشتر كار ده‌كات. وه‌ك چۆن خوێندكارێك به خوێندنه‌وه‌ی كتێبی زیاتر، زانیاریی زیاتر فێر ده‌بێت، سیستمی زیره‌كی ده‌ستكرد نموونه‌ی زیاتر له ده‌قەكاندا ده‌دۆزێته‌وه و فێر ده‌بێت به وردی لاسایی ئه‌و شێوازه بكاته‌وه كه خه‌ڵك وشه‌كان پێكه‌وه داده‌نێن.
له مانگه‌كانی دواییدا، كۆمپانیاكانی وه‌ك OpenAI و Anthropic هه‌موو ده‌قه ئینگلیزییه‌كانیان له ئینته‌رنێت به‌كار هێنا كه مانای وابوو پێویستیان به ڕێگه‌یه‌كی نوێ هه‌بوو بۆ باشتركردنی چاتبۆته‌كانیان. كه‌واته ئه‌وان زیاتر پشت به ته‌كنیكێك ده‌به‌ستن كه زانایان پێی ده‌ڵێن "فێربوونی به‌هێزكه‌ر". له ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه كه ده‌كرێت بۆ چه‌ندان هه‌فته یان مانگ درێژ بێته‌وه، سیستمێك ده‌توانێت ڕه‌فتارەكان فێر بێت، له ڕێگه‌ی هه‌وڵدان و هه‌ڵه‌وه. بۆ نموونه، به كاركردن له‌سه‌ر هه‌زاران پرسیاری بیركاری، ده‌توانێت فێر بێت كام ته‌كنیكانە مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه بگه‌نه وه‌ڵامی دروست و كامیان نا.
به‌هۆی ئه‌م ته‌كنیكه‌وه، توێژه‌رانی وه‌ك كاپلان پێیان وایه "یاساكانی ڕیزبه‌ندكردن (یان شتێكی له‌و جۆره) به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ك ته‌كنۆلۆجیا به‌رده‌وام ده‌بێت له فێربوون له ڕێگه‌ی هه‌وڵدان و هه‌ڵه‌وه له بواره جۆراوجۆره‌كاندا". هەروەها توێژه‌ران ده‌ڵێن، ئه‌و ڕێچكه‌ی AlphaGo ده‌گرێته به‌ر، ئامێرێك كه له ساڵی 2016 له‌لایه‌ن تیمێكی توێژه‌رانی گووگڵه‌وه دروست كرا.
له ڕێگه‌ی فێربوونی به‌هێزكه‌ره‌وه،AlphaGo فێر بوو یاریی Goكە یارییه‌كی چینی ئاڵۆزە به شەترەنج به‌راورد ده‌كرێ، ماسته‌ر بكات به یاریكردنی ملیۆنان یاریی دژ به خۆی، تا ئه‌و به‌هاره له یه‌كێك له باشترین یاریكه‌رانی جیهانی برده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد و دنیای سه‌رسام كرد. لە كاتێكدا زۆرینەی توێژه‌ران پێیان وابوو "زیره‌كی ده‌ستكرد پێویستی به 10 ساڵی تر هه‌یه، بۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی وه‌ها".
AlphaGo به شێوازێك یاریی ده‌كرد كه هیچ مرۆڤێك پێشتر به‌و شێوازه یاریی نه‌كردبوو، باشترین یاریكه‌رانی فێری نزیكبوونه‌وه‌ی ستراتیجی نوێ كرد بۆ ئه‌م یارییه كۆنه. بۆیە هه‌ندێك بڕوایان گۆڕاوە بەوەی سیستمه‌كانی وه‌ك ChatGPT هه‌مان باز ده‌دەن و ده‌گه‌نه A.G.I / هۆشی گشتیی ده‌ستكرد و دواتر سوپه‌ر- هۆش.
به‌ڵام یارییه‌كانی وه‌ك AlphaGo كۆمه‌ڵێكی بچووك و سنووردار لە یاسا پێڕه‌و ده‌كه‌ن، دنیای ڕاسته‌قینه ته‌نیا له‌لایه‌ن یاساكانی فیزیاوه سنووردار كراوه، بۆیە مۆدێلكردنی ته‌واوی جیهانی ڕاسته‌قینه، زۆر له ئامێره‌كانەوە دووره، كه‌واته چۆن ده‌كرێت كه‌سێك دڵنیا بێت كه A.G.I - چ جای سوپه‌ر-هۆش - له به‌رده‌ماندایه؟
كه‌لێنی نێوان مرۆڤ و ئامێر حاشاهه‌ڵنه‌گره، لەگەڵ ئەوەی ئامێره‌كانی ئه‌مڕۆ به هه‌ندێك شێوه مێشكی مرۆڤیان تێپه‌ڕاندووه، ژمێره‌رێك ده‌توانێت بیركاری سه‌ره‌تایی خێراتر له مرۆڤ یەكلا بكاتەوە، چاتبۆته‌كانی وه‌ك ChatGPT ده‌توانن خێراتر بنووسن و كاتێك ده‌نووسن، ده‌توانن ده‌ستبه‌جێ پشت به ده‌قی زیاتر له‌وه ببه‌ستن كه مێشكی هەر مرۆڤێك بتوانێت بیخوێنێته‌وه یان بیری لێ بكاته‌وه، بۆیە ئه‌م سیستمانه كارایی مرۆڤ تێده‌په‌ڕێنن له هه‌ندێك تاقیكردنه‌وه‌دا كه بیركاری ئاستبه‌رز و كۆدنووسینیش ده‌گرێته‌وه.
جۆش تێنێنباوم پرۆفیسۆری زانستی كۆگنیتیڤی كۆمپیوته‌ریی له په‌یمانگه‌ی ته‌كنۆلۆجی ماساچوسێتس، ئاماژە بەوە دەكات كە "ناكرێت مرۆڤه‌كان كورت بكرێنه‌وه بۆ ئه‌م پێوه‌رانه. وەك ئەو گوتی "زۆر جۆری هۆش هه‌ن له دنیای سروشتی‌دا، بەڵام جیاوازییه‌كی به‌رچاو ئه‌وه‌یه، هۆشی مرۆڤ به دنیای فیزیكییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه".
هه‌ندێك كۆمپانیا ڕۆبۆتی، مه‌شق بە مرۆڤ ده‌كه‌ن به هه‌مانشێوەی ئه‌وانیتر كە چاتبۆته‌كان مه‌شق پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ئاڵۆزتر و كاتی زیاتری دەوێ له دروستكردنی ChatGPT، پێویستی به مه‌شقی به‌رفراوان هه‌یه له تاقیگه فیزیاییه‌كان، كۆگه‌كان و ماڵه‌كاندا. توێژینه‌وه‌ی ڕۆبۆتیك چه‌ندان ساڵ له دوای توێژینه‌وه‌ی چاتبۆته، راستییەكەی كه‌لێنی نێوان مرۆڤ و ئامێر، زۆر فراوانتره، له هه‌ردوو دنیای فیزیكی و دیجیتاڵدا، ئامێره‌كان هێشتا زه‌حمه‌ته بگه‌نه ئه‌و به‌شانه‌ی هۆشی مرۆڤ كه پێناسه‌كردنیان زه‌حمه‌ته.
شێوازی نوێی دروستكردنی چاتبۆته‌كان، فێربوونی به‌هێزكه‌ر، له بواره‌كانی وه‌ك بیركاری و به‌رنامه‌سازیی كۆمپیوته‌ردا باش كار ده‌كات، له‌وێدا كۆمپانیاكان به ڕوونی ده‌توانن ڕه‌فتاری باش و خراپ پێناسه بكه‌ن. پرسیاره‌كانی بیركاری وه‌ڵامی بە موناقەشەی هه‌یە، به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر ده‌بێت كۆمپایل بكرێن و كار بكه‌ن، به‌ڵام ته‌كنیكه‌كه به هه‌مانشێوه باش كار ناكات له‌گه‌ڵ نووسینی داهێنه‌رانه، فه‌لسه‌فه یان ئاكار.
ئالتمان له‌م دواییانه‌دا له X نووسی، OpenAI سیستمێكی نوێی ڕاهێناوه كه "بۆ نووسینی داهێنه‌رانە باشه." هه‌روه‌ها نەیشاردەوە كە "ئه‌وه یه‌كه‌م جاربوو من به ڕاستی به شتێك كه له‌لایه‌ن زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه نووسرابوو، كاریگه‌ر بووم.
نووسین ئه‌و شته‌یه كه ئه‌م سیستمانه باشترین كاریان پێیە، به‌ڵام "نووسینی داهێنه‌رانه" پێوانه‌كردنی زه‌حمه‌ته. شێوازی جیاواز له بارودۆخی جیاوازدا وه‌رده‌گرێت و تایبه‌تمه‌ندیی پێشان ده‌دات كه ڕوونكردنه‌وه‌یان ئاسان نییه، چجای ئه‌وه‌ی ژماره‌یی بكرێن: ڕاستگۆیی، گاڵته‌وگه‌پ، دڵسۆزی.
كاتێك ئه‌م سیستمانه له دنیادا جێبه‌جێ ده‌كرێن، مرۆڤ پێیان ده‌ڵێن چی بكه‌ن و ڕێنوێنییان ده‌كه‌ن له ساته‌كانی نوێبوونەوە، گۆڕانكاری و نادڵنیاییدا. ماتیۆ پاسكوینێلی پرۆفیسۆری فه‌لسه‌فه‌ی زانست له زانكۆی Ca' Foscari له ڤێنیسیا، دووپاتی دەكاتەوە، "زیره‌كی ده‌ستكرد پێویستی به ئێمه‌یه: بوونه‌وه‌ری زیندوو، به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنه‌ر، خواردن ده‌دات به ئامێره‌كه". تەنانەت بە یەقینەوە گوتی "زیرەكی دەسكرد پێویستی به ڕه‌سه‌نیی بیرۆكه‌كانمان و ژیانمان هه‌یه."
لەگەڵ ئەوەیشدا، بانگه‌شه‌كردن بۆ گەیشتن بە A.G.Iی لە ماوەیەكی نزیكدا، خه‌یاڵێكی چێژبه‌خشە بۆ خه‌ڵكی ناو پیشه‌سازیی ته‌كنۆلۆجیا و ده‌ره‌وه‌یشی، چونكە مرۆڤه‌كان خه‌ونیان به دروستكردنی هۆشی ده‌ستكردەوە بینیوه و مێژووی ئەمە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "ئه‌فسانه‌ی گۆله‌م" كه له سه‌ده‌ی 12دا ده‌ركه‌وت. هەر ئه‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌یه هانده‌ری به‌رهه‌می وه‌ك "فرانكشتاین"ی مێری شێلی و "٢٠٠١: ئۆدیسه‌ی بۆشایی"ی ستانلی كوبریكه.
ئێسته زۆرینه‌مان سیستمی كۆمپیوته‌ر به‌كار دێنین كه ده‌توانێت بنووسێت و ته‌نانه‌ت قسه بكات وه‌ك ئێمه، ئه‌وه‌یش سروشتییه گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین ئامێری هۆشمه‌ند نزیك بێ، ئه‌وه‌تا مرۆڤایەتیی چه‌ندان سه‌ده‌یە چاوه‌ڕوانی كردووه.
كاتێك كۆمه‌ڵێك ئه‌كادیمی، بواری زیره‌كی ده‌ستكردیان له كۆتایی 1950كاندا دامه‌زراند، دڵنیا بوون له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا دەگەن بە دروستكردنی كۆمپیوته‌رێك كه مێشكی خۆی دووباره دروست بكاته‌وه. هه‌ندێكیان به‌ڵگه‌یان بەوە ده‌هێنایه‌وه كە ئامێرێك له ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌كدا لە پاڵه‌وانی شه‌تره‌نجی جیهانی ده‌باته‌وه و تیۆره‌ی بیركاری خۆی ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵام هیچ له‌وانه له‌و كاته‌دا ڕووی نه‌دا و هه‌ندێكیان ئێستەیش ڕووی نه‌داوه.
زۆرینەی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌كنۆلۆجیای ئه‌مڕۆ دروست ده‌كه‌ن، خۆیان وه‌ك جێبه‌جێكاری جۆرێك له چاره‌نووسسازی ته‌كنۆلۆجی ده‌بینن، ملیان ناوە به‌ره‌و ساتێكی زانستیی حه‌تمی، وه‌ك دروستكردنی ئاگر یان بۆمبی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ناتوانن ئاماژه به هۆكارێكی زانستی بكه‌ن كه بۆچی به زوویی ڕوو ده‌دات؟.
ئه‌مه وایكردووە زۆر زانای تر بڵێن، كه‌س ناگاته A.G.I به‌بێ بیرۆكه‌یه‌كی نوێ /شتێك له ده‌ره‌وه‌ی تۆڕه ده‌مارییه به‌هێزه‌كان/ كه ته‌نیا نموونه له زانیاری ده‌دۆزنه‌وه. با دووریش نەڕۆین، ئه‌و بیرۆكه نوێیه ڕەنگە سبه‌ی بگات، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌وكاتەیش "پیشه‌سازییەكە پێویستی به ساڵانێك ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی".
یان لێكان سه‌رۆكی بەشی زانستی زیره‌كی ده‌ستكرد له مێتا، خه‌ونی به دروستكردنی ئه‌وه‌ی ئێسته پێی ده‌گوترێت A.G.I بینیوه، له نۆ ساڵیدا كاتێك لە "2001: ئۆدیسه‌ی بۆشایی"ی به 70 میلیمه‌تری سینه‌راما له هۆڵێكی سینه‌مای پاریس بینی بوو. ئه‌و له نێوان ئه‌و سێ كێبەركێكارەدا بوو كه خه‌ڵاتی "تورینگ"ی ساڵی 2018یان برده‌وه /به نۆبڵی كۆمپیوته‌ر داده‌نرێت/ بۆ كاری سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر تۆڕه ده‌مارییه‌كان، به‌ڵام بڕوای وا نییه "گەیشتن به A.G.I نزیك بێت".
نیویۆرك تایمز/ نووسینی: كێید مێتز
وشه