زۆرجار ئه‌وانه‌ى له بوارى سیاسى كار ده‌كه‌ن، به فێڵبازى تۆمه‌تبار ده‌كرێن، كه ئه‌ویش تێكه‌ڵى چه‌په‌ڵییه. هه‌ندێكیش پاساوى ئه‌وه ده‌هێننه‌وه، گوایه ئه‌مه به‌رگری و پاراستنى به‌رژەوه‌نده نیشتمانییه‌كانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه و پێشێلكاریشى تێدا بێت. كه‌چى هه‌ندێكى تر ئه‌مه به "زۆرزانى" وه‌سف ده‌كه‌ن، جا له‌و بواره‌دا درۆ تێكه‌ڵ به راستگۆیى ده‌بێت، ساخته شوێنى هه‌قیقه‌ت ده‌گرێته‌وه.
جۆرێك له سیاسه‌تمه‌داران هه‌ن، شتێك ده‌ڵێن، كرداره‌كه‌یان پێچه‌وانه‌یه. ئه‌وه‌ى رواڵه‌ته له‌لاى ئه‌و، ته‌نیا توێكڵێكه و ئه‌گه‌ر لابدرێت هه‌موو شتێك روون ده‌بێته‌وه. دانایى له‌مه له‌و بیرۆكه‌یه دایه، سیاسه‌تمه‌دارى باش ئه‌وه‌یه خۆى له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌گونجێنێ و به‌ره‌نگاریان نه‌بێته‌وه. ئه‌گه‌رهاتوو گێژه‌لووكه‌یه‌كى به‌هێز هه‌ڵى كرد، مه‌به‌ستى ئه‌وه بێت هه‌موو شتێك هه‌ڵبكێشێ ئه‌وا ده‌بێت له به‌رده‌مى بوه‌ستێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه له‌م رێگه‌یه نابینیه‌وه، به‌ڵكو له حه‌شارگه‌كانن، چاوه‌ڕێى تێپه‌ڕبوونى گێژه‌لووكه ده‌كه‌ن و "خۆده‌ربازكردن" ناونیشانى ئه‌و ره‌فتاره‌یه.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له سته‌مكاره‌كان له سه‌رده‌مى خۆیان به نموونه‌ى نیشتمانپه‌روه‌رى دانراون، ئه‌وا كه‌سانێك هه‌ن پێیانوایه ئه‌و جۆره سیاسه‌تمه‌دارانه ته‌نیا كۆتاییه‌كه‌یان په‌ندێك بووه، وانه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێت. ئه‌وان سه‌ره‌ڕاى نه‌خۆشبوونى خۆیان، گه‌له‌كانیشیان ماندوو كرد به ژیانێكى ئازاربه‌خش، به هۆى كه‌له‌ڕه‌قییان گوایه ئه‌وان تاكه گوزارشتن له هه‌قیقه‌تى هه‌ڵوێستى نیشتیمانییان. یه‌ك چركه‌ساتیش بیریان له قوڕسایى ئه‌و قوربانیدانه نه‌كردووه‌ته‌وه، كه وایان له گه‌له‌كانیان كردووه پێشكه‌شى بكه‌ن. به دڵنیاییشه‌وه له‌دواى رۆیشتنیان له ده‌سه‌ڵات جا به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت، گه‌لێك به‌جێده‌هێڵن به ده‌ست دابڕان و شڵه‌ژان ده‌ناڵێنێ و ئومێدى ئه‌وه‌یان نییه له رێگه‌ى خۆیان به‌رده‌وام بن.
"كوبا نزیكه له ئه‌مه‌ریكا و دووره له خودا" بیرم نایه‌ته‌وه كێ ئه‌مه‌ى گوت. فیدیل كاسترۆ مرد، دواى ئه‌وه‌ى 45 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایى كوباى كرد. له‌و ماوه‌یه خۆڕاگر بوو له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئابڵوقه ئابوورییه‌ى بۆ سه‌ر كوبا. ئه‌و گه‌نده‌ڵ نه‌بوو به‌ڵام سته‌مكار بوو. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ى به‌دڵ نه‌بوو وڵاتێكى شیوعى له ئه‌مه‌ریكاى باشوور بێت، كه هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانى به‌وه وه‌سف ده‌كران "كۆمارى مۆزن" ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و لایه‌نگرییه‌ى بۆ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كانیان هه‌بوو، كۆمپانیا سكیورتییه ئه‌مریكییه‌كانیش ئه‌وانى ده‌پاراست. كه‌چى كوبا خۆڕاگر بوو، تا ئه‌و كاته‌ى خه‌ریك بوو جه‌نگی سێیه‌مى جیهان له ساڵى 1961 هه‌ڵبگیرسێت به‌هۆى ته‌نگژه‌ى مووشه‌كه رووسییه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌ردانى كوبا بكات، ده‌بێت به خه‌مبارى بگه‌ڕێته‌وه، ئومێدى تێكده‌شكێ و رقى له شیوعییه‌ت ده‌بێته‌وه. ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌ژاره له رواڵه‌ت و جه‌وهه‌ردا، له واقیع و خه‌یاڵدا هه‌ژاره. كوبا چیرۆكێكى سیاسیى تێكشكاوه. ئه‌و قوربانى تێگه‌یشتنى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكایه كه حه‌ز ناكات شیوعییه‌ت له خاكه‌كه‌ى نزیك ببێته‌وه. رێك وه‌ك ئه‌و هه‌سته‌ى ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا هه‌یبوو، كاتێك بینى هاوپه‌یمانى ناتۆ به مووشه‌كه‌كانى له رووسیا نزیك ده‌بنه‌وه به هۆكارى سیاسه‌تى سه‌رۆكایه‌تى ئۆكراینا. جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئاشتى به‌رقه‌رار بوو، جه‌نگ كۆتایى هات، ئه‌وا ئه‌وروپا له‌بیرى ده‌كات، چونكه ئومێدێك نییه بیخاته ریزی یه‌كێتییه‌كه‌ى. له‌گه‌ڵ بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌دارانى ئه‌وروپا، بیریان له ئۆكراینا نه‌كردووه‌ته‌وه گوایه ئه‌ندامێكى داهاتووى یه‌كێتییه‌كه‌یان بێت، كه سیاسه‌تمه‌دارانى به‌ریتانیا چه‌ندان هۆكاری ئاژاوه‌گێڕیان له‌و یه‌كێتییه (یه‌كێتیى ئه‌وروپا) چاندووه، وه‌ك ئاره‌زوویه‌ك له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى.
چیرۆكه‌كانى سیاسه‌ت ته‌واو نابن
دوایین چیرۆك مردنى خۆسیه مۆخیكا بوو، سه‌رۆكى پێشووترى ئۆروگواى له ته‌مه‌نى 89 ساڵیدا. ئه‌و ته‌نیا بڕیارى نه‌دا سیمبولى چه‌پ بێت له ئه‌مه‌ریكاى باشوور، به‌ڵكو سیفه‌تى هه‌ژارترین سه‌رۆك ده‌وڵه‌تى له دنیا خسته‌سه‌ر ئه‌و سیفه‌ته. مۆخیكا به‌رهه‌ڵسكارى به‌كاربردن بوو، هه‌روه‌ها به‌شێكى زۆرى مووچه‌كه‌ى تا كۆتایى ژیانى به پڕۆگرامه‌كانى چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌خشى بوو. "ئاشكرایه من ده‌مرم، جه‌نگاوه‌ره‌كه‌ش شایه‌نى ئه‌وه‌یه پشوو بدات". ئه‌گه‌ر نیڵسۆن ماندێلامان بیر بكه‌وێته‌وه كه دواى 27 ساڵ زیندانى بووه سه‌رۆكى باشوورى ئه‌فریقیا. ده‌بێت ئه‌وه‌شمان به بیر بێته‌وه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى له هاووڵاتییه ئه‌فریقییه‌كانى كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پرۆسه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه له دانیشتووانه سپییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، كه ئه‌وانیش رۆڵه‌ى باشوورى ئه‌فریقیان، ئه‌وا ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه گرتووخانە.
چیرۆكەکانى سیاسته‌مه‌داران ته‌واو نابن
دۆناڵد تره‌مپ، كه هه‌ڕه‌شه‌ى له دنیا كرد به جه‌نگى تاریفه‌ى گومركى، كه‌چى بووه پیاوى ئاشتى و هه‌ندێك كاندیدیان كرد بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى، له كۆتایى ساڵیش وه‌رى ده‌گرێت. له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بیش ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى كه رێبه‌رى به‌ره‌ى نوسره بوو ئه‌و رێكخراوه‌یش له لیستى تیرۆرى دنیا دایه، جۆلانى بووه سه‌رۆكى سووریا و ناوى "ئه‌حمه‌د شه‌رع" هه‌ڵده‌گرێت. بۆ سوورییه‌كان بووته ئومێدێك بۆ رزگاركردنى وڵاته‌كه‌یان له كاولكارى و دابڕان. شه‌رع به كۆششى جێنشینى سعوودى به دیدار سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشت. جوانترین شت بۆ دیدارى ئه‌و دووانه گوترا بێت ئه‌وه بوو، "تره‌مپ و شه‌رع له‌لایه‌ن دادگاوه له به‌غدا داواكراون". ئه‌مه یه‌كێكه له چیرۆكه سیاسییه‌كان كه تێیدا گاڵته‌جارى تێكه‌ڵ به واقیعێكى نزم ده‌بێت. عێراقیش چیرۆكى خۆى هه‌یه و ژیانى سیاسى كورت ده‌كاته‌وه، كه‌موكووڕییه‌كى زۆریشى له سیاسه‌ت هه‌یه به هۆى ده‌مارگیرى حزبییه‌وه.